ئاژانس
خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان ڕۆژبین كزل کە لە ماوەی ڕابردوودا ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە ڕایدەگەیەنێت دەیەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
ڕۆژبین كزل بە ״ئاژانس״ی وت: ״نوێترین کاری هونەریم بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکلیپی (جانێ) بوو کە گۆرانییەکە باس لە ژیان و خۆشەویستی دەکات، باس لە خۆشەویستییەکی بێکۆتا لە نێوان دوو کەسدا دهکات.״
ڕۆژبین وتیشی: ״لە ئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنی دوو گۆرانیی دیکە دەکەم کە هێشتا ناوم بۆ دیاری نەکردووە، بەڵام بەو هیوایەم بتوانم لە مانگی داهاتوودا بڵاوی بکەمەوە.״
ڕۆژبین هیواخوازە بتوانێت لە سەرجهم پارچە جیاوازەکانی کوردستاندا کۆنسێرت بکات، ئەو وتیشی: ״زۆر حەز دەکەم سەردانی هەرێمی کوردستان بکەم.״
ڕۆژبین كزل خەڵکی شاری ماردینە لە باکووری کوردستان و لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات، چەند بەرهەمێکی هونەریشی بڵاو کردووهتەوە.