گه‌ڕانه‌وه‌ى به ناسنامه‌ى ساخته‌وه
ئاژانس
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى به‌شى لاى ڕاستى شارى موسڵ وه‌ك سه‌ره‌كیترین پێگه‌ى داعش له عێراقدا، مه‌ترسیی به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان زیادی كردووه له‌وه‌ى داعش به شێوازى تر بچێته‌وه ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق كه دیارترینیان گه‌ڕانه‌وه‌یانه به ناسنامه‌ى ساخته‌وه، یان مانه‌وه‌یانه له ناوچه‌كانیان به هه‌مان ڕێگا كه مه‌ترسیی بۆ ئایینده‌ى ئه‌منیى شاره ئازادكراوه‌كان درووست ده‌كات.
له ئێستادا داعش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات پێگه سه‌ره‌كییه‌كانى عێراق له ده‌ست بدات، كه جگه له لاى به‌شى ڕاستى موسڵ قه‌زاى حه‌ویجه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركوكى به ده‌سته‌وه ماوه، به‌ڵام پێ ناچێت چۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه له لایەن ئه‌و گرووپه‌وه هه‌روا ئاسان بێت.
سووڕى متبوونى داعش ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه له به‌رده‌م ئایینده‌ى ئه‌و گرووپه و چۆنێتیى مامه‌ڵه‌كردنى له ئایینده‌دا بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى جیاواز.
عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى په‌رله‌مانى عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه هه‌ڵهاتوون بۆ ناوچه بیابانه‌كان ئێستا ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕانه‌وه بۆ پارێزگاكانى دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار بۆ ئه‌وه‌ى له پاش له‌ده‌ستدانى موسڵ كێشه‌یان بۆ درووست بكه‌ن.
عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن به ״ئاژانس״ى وت: ״داعش سه‌رقاڵیی یهكهسهربازی و ئه‌منییه‌كان ده‌قۆزێته‌وه له سنوورى نه‌ینه‌وا بۆ گۆڕینى شێوازى كاركردنى و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پارێزگا زۆرینهسوننهكان به ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته‌وه كه ده‌توانن به بازگهكانیشدا تێپه‌ڕ ببن״.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى وتیشی: ״قۆناغى داهاتوو ئه‌و پرسه ده‌بێته یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانیش له‌و پارێزگایانه و ده‌ستى ده‌ره‌كییش هه‌یه كه هاوكارییان ده‌كات له‌و گهڕانهوهیهیاندا״.
له 23ى مانگى ڕابردوودا ڕۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى ئه‌مەریكى له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌و مه‌ترسییه كردووه و ئاشكرای ده‌كات كه بوونى گه‌نده‌ڵى له‌نێو هێزه سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كاندا وا ده‌كات ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش به پاره و له ڕێگه‌ى ناسنامه‌ى ساخته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌رپرسانى پارێزگا سونییهكان چه‌ندین جار ئاماژه‌یان به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى داعش كردووه بۆ ناوچه‌كانیان له‌ژێر ناووناسنامهى ساخته‌دا به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هێرش له‌و شارانه‌دا.
ماجد غه‌راوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى په‌رله‌مانى عێراق به ״ئاژانس״ى وت: ״زانیاریمان پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش به ناسنامه‌ى ساخته‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه گونده‌كانى نێوان دیاله و سه‌ڵاحه‌دین له پاش ئه‌وه‌ى ماوه‌ى ساڵێكه ئه‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌ستى ئه‌و گرووپه‌دا ئازاد كراون״.
غه‌راوى وتیشى: ״بێهێزیى پلانه ئه‌منییه‌كان و هه‌ڵهاتنى به‌شێك له چه‌كدارانى داعش له گرتووخانه‌كان و وردنهبوونى هێزه ئه‌منییه‌كان له لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ى خێزانه گه‌ڕاوه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان هۆكارن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش بۆ ئه‌و ناوچانه״.
ئه‌و مه‌ترسییه له كاتێكدایه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له 19ى مانگى ڕابردوودا له به‌رده‌م كۆنگره‌ى ئاسایشى میونخ وتى: ״له دواى ڕزگاكردنهوهى موسڵ هیچ شوێنێك ناهێڵینه‌وه كه داعشى تێدا بێت״.
كه‌ریم نوورى سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبیی عێراقى مه‌ترسیی خۆى له گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش ناشارێته‌وه به شێوه‌ى نهێنى و به ناسنامه‌ى ساخته‌وه و پێى وایه نه‌بوونى ستراتیژێك بۆ كۆتاییهێنان به شانه نووستووه‌كانى داعش كه ژماره‌یان زیادی كردووه ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌مى كێشه‌ى بوونى ئه‌و گرووپه و ده‌شڵێت: ״زانیاریمان له‌به‌ر ده‌سته كه چه‌كدارانى داعش له پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانى پێشوویان سهربازهگهى نهێنییان له ناوچه ئازادكراوه‌كاندا درووست كردووه و تونێلى نهێنییشیان له نێوان خانووه‌كاندا لێ داوە״.
كه‌ریم نوروى به ״ئاژانس״ى وت: ״به نیازین پلانێك دابڕ‌ێژین بۆ پاككردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ناوچه ئازادكراوه‌كان له شانهنووستووهكانى داعش״.