״پزیشكه‌كان داواى 50 بتڵ خوێنیان كردووه״
ئاژنس – مه‌سعود هادى
بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى براكه‌ى ڕزگار بكات، عیسا بڕیار ده‌دات پارچه‌یه‌ك له جگه‌رى بدات به نه‌وزاد بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریى چاندنى جگه‌رى بۆ بكه‌ن، به‌ڵام له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا گیان له ده‌ست ده‌دات و دواى سێ ڕۆژیش نه‌وزاد گیان له ده‌ست ده‌دات.
عیسا ئه‌حمه‌د و نه‌وزاد ئه‌حمه‌د، بران، دانیشتووى ناحیه‌ى كه‌ڵه‌كى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك بوون، نه‌وزاد به ده‌ست نه‌خۆشیى جگه‌رییه‌وه ده‌یناڵاند، پزیشكه‌كانى دهۆك پێیان وتبوو، ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ریى چاندنى جگه‌رت بۆ بكرێت، عیساش بۆ ڕزگاركردنى ژیانى براكه‌ى بڕیار ده‌دات پارچه‌یه‌ك له جگه‌رى بداتێ.
ڕۆژى 21-5-2017 كاتى به‌خشینى پارچه‌یه‌ك له جگه‌رى عیسا بوو بۆ براكه‌ى، شوێنى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى دهۆك بوو، پزیشكه‌كان، هه‌ردوو براكه‌یان له ژوورى نه‌شته‌رگه‌رى دانابوو.
عیسا ته‌مه‌نی 44 ساڵ، خاوه‌نى هه‌شت منداڵه، سێ كچ و پێنج كوڕ، نه‌وزاد ته‌مه‌نی 41ساڵ ، خاوه‌نى شه‌ش منداڵه سه‌رجه‌میان كوڕن.
پێش ته‌واوبوونى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، عیسا گیانى له ده‌ست دا، پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردبوو، هه‌وا چووه‌ته ناو دڵى عیساوه، بۆیه گیانى له ده‌ست داوه، نه‌وزادى براشى، دواى سێ ڕۆژ له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه گیانى له ده‌ست دا.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به سه‌رپه‌رشتیى پزیشكی بیانیی ئه‌نجام درابوو، كه‌سوكارى دوو مردووه‌كه‌ش پێیان ده‌ڵێن: ״ئه‌و پزیشكانه به‌ناو بیانین״.
دكتۆر نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندرووستیى دهۆك بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״25 ساڵه تیمێكى پزیشكیی بیانى جارجار دێنه دهۆك، نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێویستیان به ده‌ره‌وه‌ى وڵاته و ناتوانن بچن به هۆى هه‌ژارییه‌وه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى عیسا و نه‌وزادیش ئه‌وان ئه‌نجامییان داوه.
دكتۆر غازى زێبارى سه‌رپه‌رشتیارى تیمى پزیشكه بیانییهكهى كردووه و بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه 99% سه‌ركه‌وتوو بوو، ته‌نیا دوو ده‌مار مابوو بۆ گواستنه‌وه‌ى پارچه جگه‌ره‌كه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا هه‌وا چووه ناو دڵى عیساوە و گیانى له ده‌ست دا.
وتیشى: ״هه‌موو نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك به ڕه‌زامه‌ندیى كه‌سوكاره‌كه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وان ڕه‌زامه‌ند بوون، هیچ نهشتهرگهرییهكیش نییه، به‌ڵێنى 100% بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوو بێت״.
كوڕێكى عیسا ناوى كه‌ریمه و ته‌مه‌نى 21 ساڵه، بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״باوكم و مامم بوونه قوربانیی ده‌ستى پزیشكه‌كان، ئه‌وانه‌ى خۆیان ناو ناوه پزیشكانى ئه‌مەریكى و كوردى.״ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له چوار ڕۆژدا هه‌ردووكیان مردن.
وتیشى: ״سكاڵای یاساییمان تۆمار كردووه له‌سه‌ر ئه‌و تیمه‌ى خۆیان به تیمى ئه‌مەریكى و كوردى ناساندووه، داواش ده‌كه‌ین لیژنه‌یه‌كى بێلایه‌ن له سلێمانى و هه‌ولێره‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك بهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى ڕووداوه‌كانى دیكه بێده‌نگ نه‌كرێن״.
كه‌سێكى نزیكى بنه‌ماڵه‌ى عیسا و نه‌وزاد، باس له ساتى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، پزیشكه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوون.
دڵشاد گۆران، یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى عیسا و نه‌وزاد، بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״دواى شه‌ش كاتژمێر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، پزیشكه‌كان هیچیان پێ نه‌وتین، دواى ئه‌وه‌ى ئاسایش و پۆلیسمان كۆ كرده‌وه، پێیان وتین عیسا گیانى له ده‌ست داوه و له ده‌رگاى پشتى نه‌خۆشخانه‌ى ئازادیى دهۆكه‌وه ته‌رمه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه״.
وتیشی: ״له كاتى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كه‌مته‌رخه‌مى به پزیشكه‌كانه‌وه دیار بووه، داوایان كردووه 50 بتڵ خوێن ئاماده بكه‌ین، ئاماده‌مان كرد، به‌ڵام بۆمان ده‌ركه‌وت بۆ سه‌رقاڵكردنى ئێمه بووه، نه‌ك بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه״.
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ته‌ندرووستیى دهۆك باسى ئه‌وه ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندرووستیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆكیش ده‌ڵێت: ״گیانله‌ده‌ستدانى دوو براکه هه‌ڵه‌ى پزیشكیی بووه״.
هه‌مزه ڕزكى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندرووستیى دهۆك به ״ئاژانس״ى ڕاگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه و ناتوانین زانیاریى ته‌واو بده‌ین تا كۆكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان״.
دڵڤین محه‌مه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندرووستیى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆك بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״به‌دواداچوونمان كردووه بۆ گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و دوو برایه، بۆمان ده‌ركه‌وتووه به هۆى هه‌ڵه‌ى پزیشكییه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه״.
وتیشی: ״سێ كه‌یسى دیكه‌ى هه‌ڵه‌ى پزیشكى له دادگاى دهۆكن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسانه یه‌كلایی نه‌كرێنه‌وه، ئه‌وا كه‌یسه‌كان ده‌جووڵێنین و ده‌بێت خانەوادەی ئەو كه‌سانه‌ى بوونەته قوربانیى هه‌ڵه‌ى ده‌ستى پزیشكه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه״.