شێرزاد ئێزدی
״گه‌ر له ته‌واوى توێژه‌كانى سوریا بڕوانین، نیشتیمانپه‌روه‌ر، كه‌مێك نیشتیمانپه‌روه‌رى و ناپاك ده‌بینین، هه‌ربۆیه كاتێك كه باس له‌وه‌ى كه پێى ده‌وترێت كورد ده‌كه‌ین، له ڕاستیدا ئه‌وانه ته‌نها كورد نین، زۆر توێژى تر له‌گه‌ڵیان تێكه‌ڵن له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵات و له‌گه‌ڵیان هاوبه‌شن، سه‌ربارى ئه‌م ناوه، هه‌ر كه‌سێك كه كار بۆ بێگانه بكات به‌تایبه‌ت له‌ژێر هه‌ژموونى ئه‌مه‌ریكا و هه‌ر كه‌سێك كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی بێگانه كار بكات له وڵاته‌كه‌ى خۆیدا له دژى وڵاته‌كه‌ى و له دژى سوپا و گه‌له‌كه‌ى، زۆر به ساده‌یی ئه‌و كه‌سه كه‌سێكى ناپاكه״.
ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌وه هات وه‌ڵامى به‌شار ئه‌سه‌دى دیكتاتۆره بۆ پرسیارێك له باره‌ی هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر كورد و هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ڕوونه ماناى دووانه‌ى نیشتیمانى و ناپاك، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ناڕوونه ئه‌و ڕوونكردنه‌وه زیاده‌یه‌ى ئه‌سه‌ده كه ده‌ڵێت (كه‌مێك نیشتیمانپه‌روه‌ر)، مرۆڤ دۆش داده‌مێنێت كه پێبكه‌نێت یاخود بگری له به‌رامبه‌ر ئه‌م دیمه‌نه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بكوژ كه سه‌رتاپاى نغرۆ بووه له‌ناو خوێنى سورییه‌كاندا ئه‌یه‌وێت دووباره خۆى هه‌ستێنێته‌وه و پسوڵه‌ى ناپاكى و نیشتیمانپه‌روه‌رى ببه‌خشێته‌وه له‌سه‌ر كێشى كه‌مێك نیشتیمانپه‌روه‌ر كه خودی نووسه‌رى ئه‌م دێڕانه تا ئێستا ده‌سته‌واژه‌یه‌كى له‌م چه‌شنه‌ى نه‌بینیوه به‌ڵام ڕه‌نگه سه‌رۆكى تیۆرسێن بیه‌وێت ئه‌م میتۆده ״پلوڕاله״ بچه‌سپێنێت و ئاسۆی دیدى به‌رفراوانى ده‌ربخات له ڕێگه‌ى هێنانه ئاراوه‌ى بژارده‌ى سێهه‌م له نێوان هه‌ردوو بژارده‌ى نیشتیمانپهروهى و ناپاكى به‌و پێیه‌ى كه گه‌وره‌یى نواندووه و نیشتیمانپه‌روه‌رى دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر به‌شێك له سورییه‌كاندا، ئه‌و سورییانه‌ى كه به پێى لێكدانه‌وه‌كه‌ى ئه‌سه‌د سێ جۆرن، سوری نیشتیمانپه‌روه‌ر و سوریى كه‌مێك نیشتیمانپه‌روه‌ر و سوریى ناپاك، به شێوه‌یه‌كى گشتى كه‌مێ نیشتیمانپه‌روه‌رى یاخود نیشتیمانپه‌روه‌رى ڕێژه‌یی باشتره له ناپاكى ڕه‌ها كه كورده‌كانى پێ ناوزه‌د ئه‌كات، هاوشێوه‌ى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كه كاتێك باس له‌و گرووپانه (مه‌به‌ست هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات) ئه‌كات و ئه‌ڵێت ئه‌وان ته‌نها له كورد پێك نایه‌ن به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كن له ته‌واوى خه‌ڵكى ناوچه‌كه.
قێزهونیى ده‌سه‌ڵات جارێكى دی له‌ژێر خۆڵه‌مێشی شه‌ڕى ناوخۆ و تایفییه‌وه سه‌ر ده‌رده‌هێنێ، ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و درۆى نیشتیمانى ده‌بێته سه‌روه‌رى یاسا و بۆرسه‌ى تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه و دروشمه سواوه‌كانى وه‌ك شه‌ڕى پشماوهكانى داگیركه‌ر و كلكلى ئیمپریالیزم سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
له‌نێو وێرانییهكانى سوریا ڕژێم سه‌رقاڵى به هێز كردنه‌وه‌ى توانى تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه و سه‌رۆكى ڕژێمهكهشی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به ناپاكى تۆمه‌ت بار ئه‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا ده‌كات. ئه‌و ڕژێمهى كه سوریاى كردووەته گۆڕه‌پانى هه‌موو هێزێك: سوپا و ده‌وڵه‌ت و هه‌واڵگرى جیهانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م و كۆمه‌ڵه تیرۆریستییه‌كان له هه‌موو شكڵ وێنه و ڕه‌نگێك، له داعش و سوننه و شیعه. ئه‌وه‌ى كه جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌و ئابڕوچوونهیه كه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك سه‌رۆكى سوریا تووشی هات دواى ئه‌وه‌ى كه له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكى ڕوسییه‌وه سوكایه‌تیى پێ كرا و ڕێگه‌ى پێ نه‌دا له‌لاى سه‌رۆك پۆتین بوه‌ستێت له سه‌ربازگه‌ى حمێمیمى ڕوسی له كاتى مه‌راسیمی پێشوازیلێكردنى.
ئه‌وى كه له پێگه‌یه‌كى وا كهوتوودا بێت بۆى نییه ئه‌و قسه بێبنه‌مایانه له دژى كورد و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى باكوورى سوریا بكات كه له ئێستادا له‌گه‌ڵ واشنتۆن و مۆسكو هاوپه‌یمانییان هه‌یه له چوارچێوه‌ى شه‌ڕیان له دژى تیرۆر و هه‌وڵیان بۆ سوریایه‌كى دیموكراسی فیدراڵى له جیاتى كۆماری وێرانى به‌عسی.
كاتێك ئه‌سه‌د كورد ئه‌كاته ئامانج و تۆمه‌تباری ئه‌كات به ناپاكی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كورد جێگره‌وه‌یه‌كى دیموكراسی پێشكه‌ش ئه‌كات بۆ سیسته‌مه كهوتووهكهى، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كورد له ڕووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ڕه‌وایه‌تی به‌ده‌ست هێناوه و خۆشی بێئاگایانه دانی به‌و ڕاستییه‌دا نا كاتێك وتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ته‌واوى پێكهاته‌كانى باكوورى سوریا له خۆ ئه‌گرێت و ئه‌مه‌ش ئاستى پلوڕالى و دیموكارسی ئه‌زموونى فیدراڵى پێشكه‌ش ده‌كات له باكوورى سوریا.
دیكتاتۆرێكى زۆربڵێ كه به‌رده‌وام پشتى به هێزه ده‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك ئێران و حزبوڵڵا به‌ستووه بۆ وێرانكردنى سوریا و بلێسه‌ى داوه به شه‌ڕى تایفی و ده‌ستى هه‌بووه له كوشتنى سه‌دان هه‌زار سورى و ئاواره‌كردن و ڕاگواستنى ملیۆنه‌ها كه‌س، دواهه‌مین كه‌سه كه بۆى هه‌بێت باس له ناپاكی بكات.