ئاژانس
خانمە هونەرمەند دێری ئارام، سەرقاڵی بەرهەمێکی نوێیە و بە وتەی خۆشی سەرجەم کارەکانی تەواو بووە و بەم زووانە بڵاوی دەکاتەوە.
دێری ئارام لەبارەی کارە نوێکەیەوە بە “ئاژانس”ی وت: “بەرهەمە نوێکەم گۆرانییەکی سینگڵە بە ناوی (ناتوانم) کە لە تێکست و میلۆدیی خۆمە و باس لە دەربڕینی هەستی خۆشەویستی دەکات لە کچێکەوە.”
دێری وتیشی: “ئەم بەرهەمەم کاری میوزیکەکەی لە لایەن هونەرمەند ئەفشین شوکری ئەنجام دراوە و بە ستایلێکی مۆدێرن کاری لەسەر کراوە.” دێری ئارام ١٩ ساڵ، خەڵکی شاری سلێمانییە، میوزیکژەنە و ژەنیاری پیانۆیە، لە پاش ئەنجامدانی دوێتێک لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست ناوبانگی پەیدا کرد.