ئاژانس
بە حەوت کەس دەستدرێژیی دەکەنە سەر کچێک
کچێکی بیانی بۆ دەستدرێژی دەبرێتە بنەسڵاوە
خزمەکان کچێکی ٨ ساڵ لاقە دەکەن
ئەمانە بەشێک لە ئەو ڕووداوانەی دەستدرێژیی سێکسی بوون کە لە چەند ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردساتن ڕوویان داوە
تا بێت ئامارەکانیش لە هەڵکشاندان، تەنها لە ماوەی ئەمساڵیشدا زیاتر لە ١٧٠ حاڵەتی دەستدرێژیی سێکسی تۆمار کراون ،
لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٩ حالەتەکانی دەستدرێژیی سێکسی ٦٨ کەیس بووە، بەمەش ڕێژەی دەستدرێژیی سێکسی %40 زیادی کردووە
له ساڵانى ڕابردوودا زۆرینهى دهستدرێژییه سێكسییهكان له پارێزگاى ههولێر ڕوویان داوه، کە هەندێک لەوانە دەستدرێژیی بەکۆمەڵ بوون
ڕووداوەکانی دەستدرێژیی سێکسی
بەشێک لە ڕووداوەکانی دەستدرێژیی سێکسی لە کوردستان، بۆ خەڵکەکەی مایەی شۆک و سەرسوڕمان بووە
لە ساڵی ٢٠١٣ گەنجێک لە هەولێر دهستدرێژیى سێكسیی كرده سهر 16 منداڵى كچ، منداڵەکان هیچیان تەمەنیان نەگەیشتبووە ٩ ساڵ، ئێستا ئەو گەنجە لە زینداندایە
یەکێکی دیکە لە ڕووداوەکان، دەستدرێژیی بەکۆمەڵ بوو لە لایەن ٧ کەسەوە بۆ سەر کچێکی ١٦ ساڵانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری هەولێر، هەرچەند مانگێک پاش ئەو ڕووداوە مامۆستایەک له گهڕهكی بێتواتهی شاری هەولێر، دەستدرێژیى سێكسىی كرده سهر كچه قوتابییەكى تهمهن 14 ساڵ
پاش ئەوەش دوو گەنجی دیکە دەستگیر کران کە ددانیان بەوەدا نا بە ماتۆڕ ڕێگایان بە کچان گرتووە و گێچەڵی سێکسییان پێ کردوون.
لە هەندێک لە ڕووداوەکاندا بەهۆی دەستدرێژیی سێکسییەوە خانەوادەکانیش ژیانیان لێ تاڵ بووە، لوقمان ئیسماعیل باوكی کچێکی ٨ ساڵانە و لە شاری هەولێر دەژیا، ئەو پاش ئەوەی لەسەر دەسدرێژیی سێکسی بۆ سەر کچە هەشت ساڵانەکەی داوای یاسایی تۆمار کرد، بەڵام وەک خۆی دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: “چەند بەرپرسێک کە پلەی سەربازییان هەیە هەڕەشەیان لێ کردووە تا داوا یاساییەکەی بکشێنێتەوە” دواتریش بە ناچاری و لە ترسی ئەو هەڕەشانە هاتە شاری سلێمانی
هەر لەو کاتەشدا خێزانێکی دیکە لە شاری هەولێر، بەهۆی ئەوەی بەردەوام کچە ٧ ساڵەکەیان درەنگ دەگەڕێتەوە لە خوێندنگە، پاش لێکۆڵینەوە بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو شۆفێرەی هاتووچۆ بە کچەکەیان دەکات دەسدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر
هەر لە شاری هەولێر کچێکی تەمەن ١٠ ساڵان لە تەمەنی ٨ ساڵییەوە، لە لایەن مێردێكی خوشکی خۆی و دوو کوڕی پووری خۆی و کوڕە پوور و ئامۆزایەکی دایکییەوە دەستدرێژیی سێکسیی کراوەتە سەر
جگە لەمانەش چەندین ڕووداوی دەستدرێژیی سێکسیی باوک بۆ سەر کچەکەی، خاڵ و مام بۆ سەر خوشکەزا و برازا، لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون
کچانی بیانییش لە کوردستان قوربانیی هەمان دەستدرێژی بوون، لە ساڵی ٢٠١٧ پۆلیسی هەولێر شۆفێرێکی تاکسیی تەمەن٤٧ ساڵی دەستگیر کرد، کە کچێکی بیانی لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا هەڵگرتووە، کچەکە بە ئینگلیزی داوای عەنکاوەی کردووە، بەڵام ئەو بردوویەتییە چۆڵەوانییەک لە بنەسڵاوە و بە زەبری چەقۆ دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر، پێشتریش ئەو شۆفێرە بە هەمان شێوە دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر کچێکی عەرەب
جگە لەوەش ناوە ناوە هەندێک لەو کچە بیانییانەی لە کوردستان کار دەکەن، ڕوبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی دەبنەوە، تەنانەت ٥ لەو کچە بیانییانە لە ئەنجامی دەستدرێژیی سێکسی و بەکارهێنانی توندوتیژی، گیانیان لە دەست داوە.
دەستدرێژیی سێکسیی بەکۆمەڵ .. لە کوردستان
بە حەوت کەس دەستدرێژیی دەکەنە سەر کچێککچێکی بیانی بۆ دەستدرێژی دەبرێتە بنەسڵاوەخزمەکان کچێکی ٨ ساڵ لاقە دەکەنچیرۆکە سەیرەکانی دەستدرێژی سێکسی لە کوردستان تەنها لە #دیجیتاڵمیدیای_ئاژانس ببینن
Posted by Azhans Newspaper on Saturday, October 10, 2020