گفتوگۆی: لاپەڕەی ئاییناسی
مەترسیی هانابردنی سەلەفییەكان بۆ تەبدیع، دونیابینیی سەلەفییەكان و گرفتی بیركردنەوەیان، كاریگەریی بیری سەلەفی لەسەر ڕەوشی ئایینداریی كوردستان، ئەو باسوخواسانەن لەم گفتوگۆیەدا د. عەبدولفەتاح بەهێیی تاوتوێیان دەكات، ناوبراو ڕاگری پەیمانگەی زانستە ئیسلامییەكانی سلێمانی و پسپۆڕی شەریعەت و یەكێكە لەوانەی دیدی تایبەتی لەسەر سەلەفییەت هەیە.
ئاژانس: دەوترێت سەلەفییەت لە كوردستان ڕەگوڕیشەی نییە، تەنانەت ئەوەی سەلەفییەكان بانگەشەی بۆ دەكەن لەگەڵ ڕۆحی تاكی كورددا ناگونجێت، ڕای تۆ لەو بارەیەوە چییە؟
د. عەبدولفەتاح بەهێیی: سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین سه‌له‌فییه‌ت چییه و جیاوازی بكه‌ین له نێوان سه‌له‌فییه‌ت وه‌ك ڕێباز و سه‌له‌فییه‌ت وه‌ك گرووپێك كه كۆمه‌ڵێك شت جیایان ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ گشتی موسڵماناندا.
سه‌له‌فییه‌ت وه‌ك ڕێباز بریتییه له ڕێبازی پێغەمبه‌ر (دروودی خوای لەسەر بێت) له هه‌موو ڕووه‌كانی بیروباوه‌ڕ، خواپه‌رستی، ڕه‌وشتجوانی، ڕه‌فتار و مامهڵهجوانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان و جیهانی ئاژه‌ڵان و بێگیانه‌كانیش، له گژوگیا، دره‌خت، كێ‌و، ده‌ریا و ڕێگاوبانه‌كان، ئه‌مه ڕێبازی هه‌موو موسڵمانێكه له هه‌ر شوێنێك بێت، ئه‌مه ئیسلامه و هه‌ق نییه هیچ ناوێكی تری لێ بنرێت، وه‌ك سه‌له‌فییه‌ت یان هه‌ر ناوێكی تر، ئه‌م سه‌له‌فییه‌ت و ئیسلامییه‌ته خه‌ڵكی تێیدا یه‌كسان نین، به‌ڵكو به پێی پابه‌ندبوونیان به بیروباوه‌ڕ و ئاكار و ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا جیاوازی له پله و نزیكی و دوورییاندا هه‌یه، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موان موسڵمانن (سه‌له‌فین). جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه مه‌به‌ست بێت، ئه‌وه ده‌ڵێن نه‌خێر ئیسلام له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت ڕه‌گوڕیشه‌ی هه‌یه و له‌گه‌ڵ ڕۆحی تاكی كوردی و غه‌یری كوردیشدا له سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ده‌گونجێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ڕۆحی كه‌سێكیش نه‌گونجێت ئه‌وه خه‌له‌ل و كه‌موكوڕی له كه‌سه‌كه‌وه‌یه نه‌ك له ئایینه‌كه یان سهلهفییهتهكهوە.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێی واتای دووه‌م بێت، كه ڕێبازێكی دیاریكراو و گرووپێكی دیار كه به كۆمه‌ڵێ شت له خه‌ڵكی جیا ده‌كرێنه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێین: به‌ڵێ ئه‌م سه‌له‌فییه‌ته نامۆیه به كۆمه‌ڵگای كوردی و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش به هه‌ر هۆكارێك جێی خۆی كردبێته‌وه، ئه‌وه كاتییه و هه‌ركات پاڵنه‌ری بوونیان و پشتیوانیكردنیان به‌سه‌رچوو ئه‌ویش نامێنێت و كۆتایی پێ دێت، چونكه ئه‌م سه‌له‌فییه‌ته‌ی ئێستا بووه‌ته گرووپ و كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو، هیچ شتێكی نوێیان بۆ ئیسلامه‌تیی كوردستان نه‌هێناوه بێجگه له هه‌ندێ كولتوور و باوونه‌ریتی خراپی وڵاتانی كه‌نداو و سعوودییه، كه هه‌مووی پڕیه‌تی له درووستكردنی ته‌فره‌قه، جیاوازی، دووبه‌ره‌كایه‌تی، ڕقوكینه، بێڕێزی به‌رامبه‌ر به یه‌كتری و دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگا بۆ چه‌ندین چین و توێژی جیاجیا.
ئاژانس: سەلەفییەكان بەردەوام باسی قورئان و سوننەت دەكەن، نەیارەكانیان تۆمەتبار دەكەن بە دەمارگیری، لە كاتێكدا خۆیان دەمارگیرییان هەیە بۆ ڕای چەند زانایەك، ئەمە چەند لەگەڵ بانگەشەی دەستگرتن بە قورئان و سوننەت یەك دەگرێتەوە؟
د. عەبدولفەتاح بەهێیی: به‌ڵی ئێمه‌ی موسڵمان ده‌بێت هه‌میشه باسی قورئان و سوننه‌ت بكه‌ین، چونكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئیسلام بۆ ناسینی په‌روه‌ردگار و چۆنیه‌تیی په‌رستنی په‌روه‌ردگارمان و ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا به قورئان و سوننه‌ت دەبێت و شانازییشی پێوه ده‌كه‌ین، چونكه قورئان و سوننه‌ت ئایینی په‌روه‌ردگاره بۆ مرۆڤه‌كان، ئایینێكی سه‌رتاسه‌ری و هه‌میشه‌ییه و ده‌بێت بگونجێت بۆ هه‌موو كات و سه‌رده‌مێك، ئه‌گه‌ر موسڵمانانی هه‌موو جیلێك و هه‌موو شوێنێك به باشی لێی تێ بگه‌ن.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه قورئان و سوننه‌ت ئێمه‌ی مرۆڤ ناگێڕێته‌وه بۆ تێگه‌یشتنی هه‌زار و چوارسه‌د و ئه‌وه‌نه ساڵ لهمهوپێش، ئه‌وان چۆن ژیاون و چۆن خواردوویانه و چۆنیان پۆشیوه هه‌روا بكه‌ین، به‌ڵكو ته‌نها له دوو شتی سه‌ره‌كیدا پێویسته پابه‌ندی هه‌مان شێوازی ئه‌و كاته بین، یه‌كه‌م: له ڕووی بیروبڕواوه بڕوامان هه‌بێت به‌و شه‌ش پایه‌ی كه پێغەمبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) پێناسه‌ی ئیمانی پێ كردووه، به‌بێ چوونه ناو ورده‌كارییه‌كانی هه‌ر یه‌ك له‌و شه‌ش شته‌ی كه به پایه‌كانی باوه‌ڕ ناسراوه. دووه‌م: له ڕووی خواپه‌رستی و پابه‌ندبوون به ئاكاره جوانه‌كانه‌وه پابه‌ند بین به‌و پێنج شته‌ی كه پێغەمبه‌ر پێناسه‌ی ئیسلامی پێ كردووه و به پایه‌كانی ئیسلام ناسراوه، پێغەمبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) مژده‌ی به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازی داوه بۆ كه‌سێك كه پابه‌ند بێت پێیانه‌وه، ئه‌گه‌رچی هیچ عیباده‌تێكی زیاتر له‌وانه نه‌كات، به‌و شێوازه‌ش ئه‌نجامیان بدات كه پێغەمبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) ئه‌نجامی داون.
له ڕووی ئاكار و ڕه‌فتاریشه‌وه پابه‌ندبوون به‌و ڕه‌فتاره جوانانه‌ی ئیسلام ڕێنمایی كردووین بۆی و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تییش ئه‌و ئاكارانه به جوان ده‌زانێت و دژه‌كه‌ی به خراپ و نه‌شیاو، وه‌ك دزی، پیاوكوشتن، غه‌ش، ناپاكی، بوختان، دووزمانی و درۆ و… هتد. ئه‌مه ئه‌و ئاكاره جوانه‌ن كه ئیسلام بۆ ئێمه‌ی هێناوه، باشه كام دین و به‌رنامه و كۆمه‌ڵگا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه دژ به‌مانه بێت؟!
به‌ڵام ورده‌كارییه‌كانی هه‌ر به‌شێك له‌م به‌شانه خوای په‌روه‌ردگار و پێغەمبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) به‌جێی هێشتووه بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ، به‌تایبه‌ت زانایان و پسپۆڕان كه به پێی بەرژەوەندیی شهریعەت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باو و نه‌ریت و گۆڕانكارییه‌كان بكرێت و جوانی و به‌های ئیسلام بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكه‌نه‌وه.
زانین و تێگه‌یشتن له‌و ورده‌كارییانه‌ش قۆرخ نه‌كراوه له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو و شێوازی بیركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت، به‌ڵكو هه‌موو خاوه‌ن توانایه‌ك له زانستێك له زانسته‌كان مافی لێكدانه‌وه و ڕاده‌ربڕینی هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له‌و ورده‌كارییانه، به مه‌رجێك دژ نه‌بێت به ده‌قێك یان چه‌ن ده‌قێكی (قطعي الثبوت و قطعي الدلالة).
جا هه‌ركه‌س ئه‌و مافه‌ی قۆرخ كرد بۆ چه‌ن زانایه‌ك، یان بۆ جۆره ڕێباز و بیركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌وه هه‌م تێنهگهیشتنیهتی له ڕۆحی قورئان و سوننه‌ت، هه‌م ده‌مارگیرییه‌كی نه‌شیاوی گرتووه‌ته به‌ر، ئه‌م ده‌مارگیرییه نه‌ك له‌كه‌ڵ قورئان و سوننه‌ت یه‌ك ناگرێته‌وه، به‌ڵكو دژه به قورئان و سوننه‌ت. ناكرێت به ڕه‌وای نه‌زانیت بۆ خه‌ڵكی ده‌مارگیر بن بۆ مه‌زهه‌ب و ڕای فڵان زانا و فڵان زانا، به‌ڵام له‌م لاشه‌وه پابه‌ندی پڕاوپڕی چه‌ن زانایه‌ك ده‌بیت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مانه وه‌حیان بۆ هاتبێته خواره‌وە و ڕێگه‌ی به‌هه‌شتیان بۆ خۆیان قۆرخ كردبێت.
ئاژانس: یەكێك لەو بابەتانەی سەلەفییەكان دەیورووژێنن و دژی دەوەستنەوە دەرچوونە لە دەسەڵاتی وەلی ئەمر، كەواتە بە پێی ئەم پێوەرە شۆڕشەكانی كورد دژی بەعس و سەدام حسێن دەرچوونە لە دەسەڵاتی وەلی ئەمر و ناشەرعییە؟
د. عەبدولفەتاح بەهێیی: پێم وایه ئه‌و برا به‌ڕێزانه تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن له نێوان خه‌لافه‌ت و فه‌رمانڕه‌وا، خه‌لافه‌ت كه له‌سه‌ر بنه‌مای حوكمكردن به قورئان و فه‌رمووده له گشت بڕگه‌كانی حوكمكردندا و كۆده‌نگیی زانایان و حه‌كیمانی وڵاتی له‌سه‌ره، جیاوازه له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌ك كه هیچ كام له‌م دوو سیفه‌ته‌ی تێدا نییه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بۆ پڕوپاگه‌نده‌ش بێجگه له سعوودییه و ئێران هیچ كام له وڵاتانی جیهانی ئیسلامی نه‌یوتووه من حوكم به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌كه‌م و خه‌لافه‌تێكی ئیسلامی داده‌مه‌زرێنم، تا مقۆمقۆی ئه‌وه درووست ببێت كه ده‌بێت ملكه‌چی ورد و درشتیان بین، به‌ڵكو یان عه‌لمانییه‌ت یان دیموكراسی ده‌كه‌نه حاكم، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و كێبڕكێ درووست ده‌بێت له‌نێو هه‌موو ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی كێبڕكێی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن به لایه‌نه ئیسلامییه‌كانیشه‌وه.
پاشان هیچ كام له‌و فه‌رمانڕه‌وایانه‌ی ئێستا له لایه‌ن زانا و حه‌كیمانی وڵاته‌وه به‌یعه‌تیان پێ نه‌دراوه و خه‌ڵكیش كۆده‌نگ نین له‌سه‌ریان، به‌ڵكو فه‌رمانڕه‌وایی ئێستا وه‌ك كۆمپانیایه‌كی خزمه‌تگوزاری وایه چه‌ند حزب و لایه‌نێك ده‌كه‌ونه كێبڕكێ له‌سه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك له پڕوپاگه‌نده‌ی باش به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان، ئه‌م عهقدهش بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه كه له زۆربه‌ی وڵاتاندا بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه، له‌به‌ر ئه‌وه مافی هاووڵاتییانه كه ئه‌گه‌ر لایه‌نی ده‌رچوو له هه‌ڵبژاردندا پابه‌ندی په‌یمانه‌كانی نه‌بوو ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییه‌كانیان بخه‌نه ڕوو، به به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی وڵات، كه كاتی عه‌قدی چوار ساڵه‌كه كۆتایی پێ هات نه‌ك هاووڵاتیان بۆیان هه‌یه ئه‌و عه‌قده هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و حوكمڕانیی لێ بستێننه‌وه، به‌ڵكو مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسیی حوكم به سته‌م و داگیركاری مه‌زه‌نده ده‌كرێت و پێویسته ڕێگه‌ی گونجاو بگیرێته به‌ر بۆ دوورخستنه‌وه‌ی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كار بگاته ئه‌وه‌ی شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به مه‌رجێك به به‌رنامه و سه‌رپه‌رشتیی خه‌ڵكی پسپۆڕ بێت، نه‌ك به هه‌ڕه‌مه‌كی و ببێته مایه‌ی تێكچوون و پشێوی له وڵات‌دا. ئه‌م بابه‌تە پێویستی به ڕوونكردنه‌وه‌ی زۆره به‌ڵام لێره‌دا به كورتی ئاماژه‌م پێ دا.
ئاژانس: یەكێك لە زانا سەلەفییەكان دەڵێت «خەڵك یان سەلەفین یان موبتەدیع»، ئەمە تەبدیعكردنی كۆمەڵگە و سەرجەم موسڵمانان نییە؟
د. عەبدولفەتاح بەهێیی: ئه‌وه نه‌ك تهبدیعكردنی كۆمه‌ڵگه و موسڵمانانه به‌ڵكو ئه‌وه له‌كه‌داركردن و سته‌مێكی گه‌وره‌یه له سه‌رجه‌م موسڵمانان، ئه‌وه‌ی ئه‌و وتوویه‌تی خراپترین بیدعه‌یه و لاساییكردنه‌وه‌ی قه‌شه و حاخامه‌كانی پێش ئیسلامه بۆ دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگه. وه‌ك له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا ئاماژه‌م پێ دا، ته‌بدیع و ته‌كفیر یه‌ك شتن و یه‌ك حوكمیان هه‌یه له ئیسلامدا، ته‌نها پله‌یان جیاوازی هه‌یه كه ته‌كفیر له دین ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ته‌بدیع مه‌رج نییه له دین ده‌رچێت، كه هه‌ندێكیش له ته‌بدیع له دین ده‌رده‌چێت كه پێی ده‌ڵێن (البدع المكفره)، جا هه‌ر وه‌ك ته‌كفیر درووست و شیاو نییه كه‌سێكی دیاریكراو ته‌كفیر بكرێت، به هه‌مان شێوه شیاو نییه كه‌سێكی دیاریكراو ته‌بدیع بكرێت، هه‌ر وه‌ك چۆن ته‌كفیر به شتێك ده‌كرێت كه ده‌قی سه‌حیح و سه‌ریح هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شته كوفره و كۆده‌نگیی زانایانی له‌سه‌ر بێت كه ئه‌و شته كوفره، هه‌مان شت بۆ بیدعه‌ش ده‌وترێت.
مه‌سه‌له‌ی بیدعه ورده و به ڕای زانایه‌ك و دوان دیاری ناكرێت، چونكه زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێك له نووسه‌ر و توێژه‌ره سه‌له‌فییه‌كان زۆر به نه‌زانانه باس له بیدعه ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌س وه‌ك ئه‌وان بیری نه‌كرده‌وه و عیباده‌تی نه‌كرد ئه‌وه به موبته‌دیعی ده‌زانن، به‌ڵام دڵنیا بن ئه‌م مه‌سه‌له‌ی تهبدیعكردنی خه‌ڵكه خراپترین بیدعه‌ی سیاسییه بۆ به‌شبه‌شكردنی كۆمه‌ڵگای موسڵمانان و خۆخهریككردنە به هه‌ندێك باس و خواسته‌وه كه به ئه‌ندازه‌ی دهنكهگهنمێك خزمه‌ت به قورئان و فه‌رمووده ناكات.
ئاژانس: سەلەفییەكان ئیسلام لەو تێڕوانینەدا كورت هەڵدەهێنن كە خۆیان بڕوایان پێیەتی و ئەوە بە ئیسلامی ڕاستەقینە دەزانن، ئایا ئەمە قۆرخكردنی حەقیقەت و كردنەدەرەوەی موسڵمانان نییە لە ئیسلام؟
د. عەبدولفەتاح بەهێیی: بێگومان بچووككردنه‌وه‌ی ئیسلامه و كورتههڵهێنانهوهی ئیسلامه له‌سه‌ر یه‌ك جۆره تێگه‌یشتن، یان نابێته موسڵمانی ڕاسته‌قینه یان ده‌بێت ته‌نها به‌و شێوه‌یه له ئیسلام تێبگه‌یت. پیش‌تر لەو بارەیەوە قسەم كرد كە ئەمە مەترسییە، بە گونجاوی نازانم دووبارەی بكەمەوە.
ئاژانس: بەكارهێنانی چەمكی موبتەدیع بووەتە چەكێكی دەستی سەلەفییەكان بۆ لێدانی نەیارانیان، ئەمە چەندێك دەبێتە هۆی تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگە و ڕیزی موسڵمانان؟
د. عەبدولفەتاح بەهێیی: ئه‌مه خراپترین بیدعه‌ی سیاسیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه بۆ تێكدانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان و بهشبهشكردنیان و دووبه‌ره‌كایه‌تی و ناكۆكیدرووستكردن له نێوانیاندا. ته‌كفیركردن چه‌ند خزمه‌ت به ئیسلام و موسڵمانان دەكات، بێگومان هیچ خزمەتێك ناكات، تهبدیعكردنیش هه‌ر ئه‌وه‌نده خزمەت دەكات.