ئاژانس – ڕەهێڵ تەها
مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، پێی وایە کە دەبێت سەرکردایەتیی سیاسیی کورد حسابی جددی بۆ بارودۆخەکە بکەن لە پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا و دەڵێت: ״لەسەر هەمان پرس لەشکرکێشی تورکیا چاوەڕوانکراوە״.
سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بڕیاری داوە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت و ئەو بڕیارەش کاردانەوەی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیی لێ کەوتووەتەوە.
مەحموود عوسمان بە ״ئاژانس״ی وت: ״من ناتوانم بڕیار بدەم ئاخۆ هەرێم دەتوانێت ڕووبەڕووی ئێران و تورکیا ببێتەوە یان نا، بەڵام دەبێت کورد هەڵسەنگاندن بۆ هەڕەشەکانی ئەو دوو وڵاتە بکات و بزانن ئەگەر دەتوانن بەرەنگاریان بنەوە بڕیار بدەن ڕیفراندۆم بكرێت، بە پێچەوانەشەوە پێویستە چاو بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا بخشێننەوە.״
ساڵی ١٩٧٥، مەلا مستەفای بارزانی بە بڕیارێک کۆتایی بە شۆڕش هێنا و سەرەڕای ناڕەزایی دەیان سەرکردەی سەربازی و سیاسی، ئەو بڕیارەکەی خۆی جێبەجێ کرد و شۆڕشی کوردی تواندەوە. چاودێرانی سیاسی پێیان وایە دۆخی ئێستاش نموونەی ئەو ساڵەی دەڵێن پێ دەچێت مەسعود بارزانی کوڕیشی کۆتایی بەم ئەزموونە بهێنێت.
مەحموود عوسمان پێی وایە ئەو ئەزموونە دووبارە نابێتەوە، چونکە ئێستا ڕەوشی ناوچەکە و نێودەوڵەتی و کوردیش جیاوازە. بەڵام هۆشداری دەدات و دەڵێت: ״لەگەڵ ئەوەش پێویستە وریا بین لەو گۆڕانكارییانە كە چاوەڕوان دەكرێت بێنە پێشەوە، پێویستە سەرکردایەتیی کورد حسابی جددی بۆ بارودۆخەكە بكەن.״
له ئێستادا تورکیا هێزه‌کانی له‌سه‌ر سنوور زیاد کردووه، بڕیاریشه 22ی ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی تورکیا کۆ ببێته‌وه و مه‌ترسیی له‌شکرکێشی ده‌کرێت بۆ سه‌ر کوردستان، له‌وباره‌یه‌وه مه‌حموود عوسمان ده‌ڵێت: ״تورکیا دژی کورده و ته‌نها لایه‌نی ئابووری به کوردستانه‌وه ده‌یبه‌ستێته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوانکراوه تورکیا له‌شکرکێشی بکات، به‌ڵام ڕوون نییه ئاخۆ ئه‌وه ده‌کات یان نا.״
جگه له تورکیا، ئه‌مه‌ریکاش دژی ڕیفراندۆمه و له ناوه‌نده ڕه‌سمییه‌کانی خۆیانه‌وه ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه که ڕیفراندۆمی هه‌رێم کاتێکی خراپه و زیان به ناوچه‌که و شه‌ڕی داعش ده‌گه‌یه‌نێت. مه‌حموود عوسمانیش پێی وایه ده‌بێت سه‌رکردایه‌تیی کورد حسابی جددی بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن.