ئاژانس
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه له ئێستادا ته‌نیا 4%ی پۆسته‌كان لاى كورده له كاتێكدا ده‌بوو 17%یمان لا بوایه.
زانا ڕۆستایى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ به״ئاژانس״ى وت: ״زیاتر له سه‌د پۆست هه‌یه كه مافى كورده و وه‌رنه‌گیراوه له عێراق، پۆسته‌كان جۆراوجۆرن كه ڕاوێژكار و وه‌كیل وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌گرێته‌وه، بێجگه له‌وه‌ى له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشدا كورد پشكى خۆى پێ نه‌دراوه״.
ڕۆستایى ئه‌وه‌ى خسته ڕوو كه ته‌نانه‌ت كورد به پێى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت 17%ی سه‌رجه‌م پۆسته‌كانى عێراقى به‌ربكه‌وێت، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نیا 4%ی پۆسته‌كانى له لایه كه سه‌رۆككۆمار و چه‌ند وه‌زیرێك و چوار وه‌كیل وه‌زیریش هه‌یه كه له لاى پارتى و یه‌كێتیین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه كه به هۆى ڕێكکنهكهوتنى هێزه كوردییهكانەوە، ئه‌و پۆستانه به فه‌راغى ماونه‌ته‌وه و تا ئێستا گفتوگۆیان له‌سه‌ر نه‌كراوه ״چونكه ئێمه داواى پۆستمان كردووه له عێراق، پێیان وتووین كه هاوپه‌یمانیى كوردستانى پێكه‌وه ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر پۆسته‌كان و ئه‌وكات قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین״.