ئاژانس
كاتژمێر 1:14 دوێنێ شەو، بومەلەرزەیەكی بەهێز هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و زیانی گیان و ماددی بەدواوە بوو.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان كە لە ماڵپەرە جیهانیەكان بڵاو كراوەتەوە ، چەقی بومەلەرزەكە بە دووری 30 كیلیۆمەترو بە قوڵی 10 كیلۆمەتر ناوچەكانی كرمانشای رۆژھەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە پلەكەی لە نێوان 6،1 بۆ 6،2 پلە بوە بە پێوەری رێكختەر ، بەڵام تا ئێستا گوری بومەلەرزەكە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دیاری نەكراوە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانەوە .
بەپێی ئەو زانیاریانەی ژمارەیەك لە بەكارهێنەرانی تۆرەكۆمەڵایەتیەكان بڵاویان كردۆتەوە لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ، هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەزەكە كردوە ، هاوکات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بومەلەرزەکە زیانی بە دواوە بووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی بومەلەرزەكەی شهوی رابردووهوه دوو كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستداو و 241 كەسی دیكەش بریندار بوون.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران “ئیرنا” بڵاویكردەوە كە بومەلەرزەكە بە گوڕی 5.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و ناوەندەكەشی لە شاری تازەئاوای سەر بە كرماشان بووە.
بەو هۆیەشەوە دوو كەس كە یەكێكیان ژنێكی دوو گیان و ئەوی دیكەشیان پیاوێكی بەساڵاچووە، گیانیان لەدەستدا و 241 كەسی دیكەش بریندار بوون.
سائیب مودەریسی بەڕێوەبەری فەرمانگەی رووداوە لەناكاوەكانی زانكۆی كرماشانیش رایگەیاند كە زۆربەی بریندارەكان دوای وەرگرتنی چارەسەریی، نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
“تۆڕی داتا سەنتەری بومەلەرزەیی” سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو كە “لە زنجیرە بومەلەرزەی شەوی رابردوو رێكەوتنی 26/8/2018، لە كاتژمێر 1:13ی شەو بومەلەرزەیەك تۆماركراوە”.
روونیشیكردەوە كە بومەلەرزەكە “لە رۆهەڵاتی كوردستان لە ناوچەی تازەئاباد لە كرماشان بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر و بە گوڕی 6.2 پلەی رێختەر، بە دووری 150 كیلۆمەتر لە داتا سەنتەری بومەلەرزەی ئەزمەڕ تۆماركراوە”، بەڵام بەپێی راگەیاندنە فەرمییەكانی ئێرانیش، بومەلەرزەكە بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر بووە.
كەشناسی هەرێم راشیگەیاند كە بومەلەرزەكە لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان هەستی پێكراوە.