له 7 کێڵگه‌دا کار ده‌کات
ئاژانس – سامان عومەر
له ساڵی 2007 ەوە لە هەرێمی كوردستان زیاتر له 52 كۆمپانیای نێودەوڵەتیی بواری بەرهەمهێنانی نەوت گرێبەستیان كردووە لەگەڵ حكومەت هەرێم، یه‌كێك له تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانی چالاكییش له‌و دوو كه‌رته‌دا لە هەرێمی كوردستان، تێچووی كه‌می ده‌رهێنانی نه‌وته، هەرێمیش بۆ ئەوان بووەتە بەهارێك بۆ قازانجی كۆمپانیاكانیان و کۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی تورکی زۆرترین بلۆکی نه‌وتی هەرێمی به‌ده‌ستەوه‌یه.
بەشێك لەو كۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی كوردستان بوون، شەڕی داعش و مەترسیی ئەمنی و قەیرانی دارایی هەرێم توشی نەهامەتی كردن و هەرێمی كوردستیان جێ هێشت، بەشێكیشیان مانەوە و تەنها كارەكانیان بە شێوەیەكی كاتی ڕاگرت.
له دوای ڕەوینەوەی مەترسی داعش و ده‌ست به‌كار بوونی عادل عه‌بدول مه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ڕۆیشتن و به ناردنی بەشە بودجه‌ی حكومه‌تی هەرێم لە لایەن حكومەتی ناوه‌ندییەوە، هه‌رێم توانی ده‌ست بكات به دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت و ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ بوژانه‌وه‌ی كاری ئه‌و كۆمپانیایانه.
ده‌رخسته داراییه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابوردووی كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وتی له هه‌رێمی كورستان ده‌ری ده‌خات كه كۆمپانیاكانی داناگاز، گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی و گۆڵف كی ستۆن له قازانج دان و هۆكاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی له كاتی دیاری كراودا پاره‌ی تێچووی كاره‌كانیان بۆ دابین بكات، گومانی ئەوەش دەكرێت لەو پارەیەبێت كە بەغداد دەینێرێت بۆ مووچەی هاوڵاتیان.
له‌و كۆمپانیانه‌ی كە لە ئێستادا لە قازانجدایە، كۆمپانیای ״دی ئێن ئۆ״ ی نه‌رویجییه كه ته‌نها له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019 توانیویه‌تی ئاستی به‌هه‌م هێنانی نه‌وت 109000 به‌رمیله‌وه به‌زر بكاته‌وه بۆ 129 هه‌زار به‌رمیل.
پاتریك ئه‌لمان وارد به ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دانا گازیش له به‌یان نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019، نزیك به 36 ملیۆن دۆلار قازنجی كردووه ، له كاتێكدا كه قازانجی ئه‌و كۆمپانیایه له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018، 14 ملیۆن دۆلار بووه.
لەناو ئەو كۆمپانیا نەوتییانەش كە هەر لە سەرەتاوە هەرێمی جێ نەهێشت، كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجییە بوو، هەرچەندە ئەو كۆمپانیایە خەسارەتمەندیی خۆی لەو كاتەدا نیشان دا، بەڵام كێڵگە نەوتییەكانی جێ نەهێشت و لە ئێستادا لە حه‌وت بلۆکی نەوتی هەرێمی كوردستان خۆی چەقاندووە. که له هه‌رێمی کوردستان 52 بلۆکی نه‌وتی هه‌یه و له ژماره‌یه‌کیاندا کار ده‌کرێت.
ڕاپۆرتەكانی گەنەڵ ئینێرجی كە لەسەر داهاتی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، نیشانی دەدات كە زۆرترین قازانجیان كردووە لە ئابووریی هەرێمی كوردستان.
ئەو كۆمپانیایە، بە پێی دوایین ڕاپۆرتی خۆی كە لە ساڵی 2018 بڵاوی كردووەتەوە نزیكەی 80 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووە لە دەرهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان.
کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی، ڕۆژی ١٥ شوباتی ٢٠١٨ لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، لە بەرامبەر كارەكانیان لەگەڵ كۆمپانیا هاوبەشەكان لە كێڵگەی نەوتی تەقتەق ئەنجامیان داوە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بڕی ١١ ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلاری لە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە.
بۆ كێڵگەی نەوتی تاوكێ وتویەتی، لەگەڵ كۆمپانیا هاوبەشەكانیدا لە كێڵگەی نەوتی تاوكێ ٥٤ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار دۆلاریان وەك شایستەی دارایی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوویان وەرگرتووە، لەو بڕەش ١٣ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار دۆلار بەشی كۆمپانیاكەیان بووە.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانی ״ئاژانس״ كۆمپانیاکە، ماوەی 17 ساڵە لە هەرێم لە بورای دەرهێنانی نەوت كار دەكات، ئەو كۆمپانیایە لە هەریەكە لە كێڵگەكانی تاوکێ و فیشخاپور پشكی لە 25%ی هەیە، هەروەها لە كێڵگەی میران لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بنەباوێ لە پارێزگای هەولێر كار دەكات و 100% پشكەكانی ئەو كێڵگانەشیان هەیە، ئەوە جگە لەوەی كە لە ساڵی 2019 لە 30%ی پشكەكانی كێڵگەی سەرتەی لە پارێزگای دهۆك لە كۆمپانیای شیڤرۆن كڕیوەتەوە و لە 40%ی بلۆكی نەوتی قەرەداغیش هی ئەو كۆمپانیایەیە، بەشێك لەو كێڵگە نەوتییانە بەرهەمهێنن و بەشێكی تری لە قۆناغی پێشخستن و هەڵسەنگاندندایە، کە بە تێکڕا لە حه‌وت کێڵگەی نەوتی و غاز کار دەکات.
لە ڕاپۆرتەكەی گەنەڵ ئینێرجی بۆ ساڵی 2018 (بیل هیگز) بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە وتویەتی: ״دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەك باش بووە كە بە بەردەوامی بڕە پارەی خۆمان وەرگرتووە و ئەوەش هۆكار بووە بۆ زیادبوونی داهاتمان.״
زۆریی داهات و قازانجی كۆمپانیا توركییەكە گومان دەخاتە سەر ئاسانكاریی حكومەتی هەرێم بۆ كۆمپانیاكە تا لەو ڕێگەیەوە دڵی دەوڵەتی توركیا ڕابگرن.
د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״مەلەفی نەوت مەلەفێكی داخراوە و ئەو زانیارییانەی پێویستە لەو ڕووەوە بە شەفافی مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت لە هەرێمی كوردستاندا، بۆیە سەلماندنی ئەوەی كە جیاكاری كراوە لە نێوان كۆمپانیاكان كارێكی ئاسان نابێت بۆمان.״
وتیشی: ״ئەوە ڕوونە كە گەنەڵ ئینێرجی كۆمپانیایەكی سەر بە وڵاتی توركیایە و یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی كە بەرژەوەندیی گەورەی هەیە لە هەرێمی كوردستاندا، بۆیە دەكرێ بڵێین بەرژەوەندییەكە دوولایەنەیە، بە جۆرێك حكومەتی هەرێمیش بە بەرژەوەندیی دەزانێت گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیا توركییە واژۆ بكات، بەڵام ناكرێت ئەو بەرژەوەندییانە بە ناشەفافی و ناڕوونی بێت״.