ئاژانس
سەردار قادر کە لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی لەبری پارێزگاری سلێمانی وەرگرتبوو ئەمڕۆ لە نامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
سەردار قادر لە دەستلەکارکێشانەوەکەیدا دەڵێت”لەبەر بێ دەسەڵاتی پۆستەکەم و بەدەمەوە نەهاتنی حکومەتی هەرێم بۆ داخوازی شەقام و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان، نەبوونی پشتگیری پێویست لەهەنگا و هەوڵەکانمان دەستم لە پۆستی پارێزگار کێشاوەتەوە”
سەردار قادر وتوشیەتی”هەموو جۆرە شایستەیەکی دارایی (خانەنشینی) رەتدەکامەوە و لەمەولا تەنها هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕانم و هیچی تر”
سەردار قادر لە ڕۆژی 22ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەبری پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربوو، ئەمڕۆش پاش کەمتر لە ساڵێک دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.