ئاژانس:
تیتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل پێیوایە نیمار داسیلڤای هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەرفەتی ئەوەی لەبەردەمدایە كە بەر لە دەستپێكردنی یارییەكانی كوپا ئەمەریكا، بگاتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی.
نیمار رۆژی یەكشەممە وەك یاریزانی یەدەگ بەشداریی لە یاریی یانەكەی كرد بەرامبەر مۆناكۆ لە خولی فەرەنسادا، ئەمەیش پاش 88 رۆژ لە دابڕان بەهۆی پێكانەوە.
دەربارەی گەڕانەوەكەی نیمار، تیتی بۆ مۆندۆ دیپۆتیڤۆ وتی ״لەمەودوا هیواخوازین بەخێرایی بگەڕێتەوە ئاستی جارانی و دڵنیام لەوە كە دەتوانێت״.
تیتۆ دەشڵێت ״ئەمەی ئێستا جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ پێكانەكەی نیمار هەیە بەر لەمۆندیال، چونكە هێشتا كاتێكی زۆر ماوە بۆ دەستپێكردنی یارییەكانی كوپا ئەمەریكا و ئەو توانای هەیە بەتەواوی بگەڕێتەوە سەر ئاستە راستەقینەكەی، بۆیە هەمان سیناریۆی مۆندیال دوبارە نابێتەوە״.