ئاژانس
ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نه ئیسلامیه‌كه لە بارەگای ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ لە سلێمانی به‌رێوه‌چوو كه تێیدا ڕایانگه‌یاندووه میكانیزمی كاری هاوبه‌شیان دیاری كردووه.
له پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ر سێ لایه‌نی (یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) له باره‌ی كاری هاوبه‌شیانه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایانگه‌یاند كه ده‌سته‌یه‌كی باڵایان پێكهێناوه بۆ بەڕێوەبردنى کارى هاوبەشى ئیسلامییەکان.
هاوكات بڕیاره كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌م لایه‌نانه به ئاراسته‌ی كاری هاوبه‌ش به‌رده‌وام بێت و داواشیانكرد كۆونهوهی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی سیاسی هه‌رێم و كۆتای پێهێنانی پاشه‌كه‌وتی مووچه ئه‌نجام بدرێت.