عەتا کەریم
كورد له بواری دیپلۆماسیدا، هێشتا له سهرهتایهكدایه و مێژووه‌كه‌ی بۆ باسكردن ده‌ست نادات كه زۆرێك له وڵات و گه‌لانی دیكه له نموونه‌ی ئیتاڵیا 900 ساڵ و سه‌ده‌ی جیاجیا له‌پێشن له كاری په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌تدا، به‌ڵام ناشكرێت به‌جێ بمێنێت و له سحر و كاریگه‌رییه‌كه‌ی تێنه‌گات.
هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له ڕێی حزبه‌كانه‌وه كاری په‌یوه‌ندی ڕێكخستووه، ئه‌ویش ناهاوسه‌نگ و له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵادابووه و ته‌نیا بۆ حزمه‌تی حزبی بووه! كه زۆرجار خزمه‌تی ئه‌جێندای پێچه‌وانه‌ی پێكراوه! به‌ڵام وه‌ك په‌یوه‌ندیی ڕه‌سمی له ساڵی 2006ه‌وه، په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه و ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌ستیپێكرده‌وه، كه به‌بڕیاری (134)ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه دامه‌زرا، به ده‌ستپێكێكی خراپ و به‌رگی حزبییه‌وه، بۆیه نه‌توانراوه سێرچی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد بكات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه توانیویه‌تی خزمه‌تی بچووكتر له باڵا بكات و خراوه‌ته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و بگره كهسییشهوه!
ئه‌م فه‌رمانگه‌یه، ڕۆڵی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كورد ده‌بینێت، به‌ڵام ستراتیژی سیاسی و دیپلۆماسی و باڵای ڕوونی نه‌بووه، به‌جۆرێك دوای نزیكه‌ی 12 ساڵ كورد له فه‌شه‌ل و سستیی په‌یوه‌ندییه‌كاندایه له‌گه‌ڵ وڵاتان، وه‌ك دووباره وتیانه‌وه كه ״ته‌نیا چیاكان دۆستی كوردن״، ئه‌و وتهزایهش نیشانه‌ی شكستی دیپلۆماسییه‌تی هه‌رێمی به ئاشكرا نیشاندا، به‌تایبه‌ت له كات و دوای ڕیفراندۆم و بێده‌نگیی وڵاتان له ئاست كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌رێم!
به‌كارهێنانی ئه‌م سلكه بۆ خزمه‌تی حزبێك و فه‌رامۆشكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی، نه‌بوونی كاراكته‌ری دیپلۆماسی به خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شیاوی ئه‌و بواره، ئه‌نجامی شكسته‌كه ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، له دامه‌زراندنیانه‌وه له لای یه‌ك كه‌س و یه‌ك حزب بووه كه پارتی دیموكراتی كوردستانه، بۆیه ته‌نیا چیاكان، به دۆستی جێگیر ماونه‌ته‌وه! كه‌واته به‌رله‌وه‌ی گله‌یی له وڵاتان بكرێت، ده‌بێت گله‌یی له هه‌رێم و كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م سلكه بكرێن، پێویست ده‌كات بێدواكهتن هه‌وڵی ڕزگاركردنی دیپلۆماسییه‌ت له چنگی حزب بدرێت!
هه‌رێم ته‌نیا (14) نوێنه‌رایه‌تی له وڵاتان هه‌یه كه (9) دانه‌یان له‌لای پارتین (ئوسترالیا، نه‌مسا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا، سویسرا، ئه‌مه‌ریكا)، ته‌نیا (5) نوێنه‌رایه‌تی له‌لای یه‌كێتیی نیشتیمانییه (ئیران، ڕوسیا، ئیسپانیا، به‌ریتانیا، سوید)!، له كاتێكدا حكومه‌ت بنكهفراوانه و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش به‌شداربوون و هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كیان به‌رنه‌كه‌وتووه و هه‌رچه‌ند فه‌ره‌نسا به‌ر گۆڕان كه‌وت و لێی وه‌رگیرایه‌وه! ئه‌وانه‌ی لای یه‌كێتیین كێشه‌ی زۆریان له ڕۆتینیات و فه‌رامۆشكردن و بودجه‌دا هه‌یه، ناتوان كرێی ئۆفیس بده‌ن، چ جای كاری دیپلۆماسی و درووستكردنی په‌یوه‌ندی!
كاركردنی دیپلۆماسییه‌ت به ڕیتم و ئاوازی حزبی، زیانی زۆری گه‌یاندووه و ده‌ستی دیپلۆماسیی كوردیشی به‌تاڵ كردووه، زۆرێك له نوێنه‌رایه‌تییه‌كان له دانانی نوێنه‌ر و ستافیشهوه هه‌مان مۆركی حزبیی هه‌یه و سیمای ئۆفیسی حزبی هه‌یه، بۆیه ناتوانێت ڕێچكه‌ی ڕاستی حزمه‌تی نیشتیمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم بكات! ته‌نیا حزب شوانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌بێت له‌سه‌ر حسابی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم!
وڵاتان په‌له‌یان نییه له گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كانیان، بۆیه 36 وڵات و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێم كونسوڵخانه و ئۆفیسیان هه‌یه، به‌ڵام بێبه‌رنامه‌یی هه‌رێم له‌م بواره‌دا به جۆرێكه كه هێشتا نوێنه‌رایه‌تی له ته‌نیا وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا نییه، نه‌گه‌یشتووه‌ته وڵاتانی ئه‌فریكا! به كورتی (194) ده‌وڵه‌تی جیهان هه‌ن و (14) ده‌وڵه‌ت ده‌رگای به‌ڕووی كورددا كردووه‌ته‌وه و هه‌رێمیش نه‌گه‌یشتووه‌ته به‌رده‌م ده‌رگای 180 ده‌وڵه‌ت، به‌و فۆرم و به‌رگه حزبییهشهوه ناگات و دوور نییه ئه‌وانی دیكه‌شی به‌سه‌ردا دابخرێت!