ئاژانس
شه‌بنه‌م بارانی، ئه‌و كچه كورده‌یه كه ته‌نها له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام ناوبانگێكی زۆری له‌نێو گه‌نجاندا هه‌یه، به جۆرێك كه وه‌ك شاجوانی كوردستان ناوی ده‌به‌ن، له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ل ״ئاژانس״ وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری تایبه‌تی له‌سه‌ر ژیانی خۆی ده‌داته‌وه.
ئاژانس: له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نازناوی شاجوانی ئینستاگرامیان له تۆ ناوه، له‌سه‌ر ئه‌و نازناوه چی ده‌ڵێیت؟
شه‌بنه‌م بارانی: ئه‌وه من نیم كه ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی كه نازناوه‌كه‌یان به من داوه ده‌بێت وه‌ڵام بده‌نه‌وه، به‌ڵام من زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی خه‌ڵك واهه‌ست ده‌كات من شاجوانی ئینستاگرامم، به‌ڵام ئه‌وه نازناوه‌كه نییه که دڵخۆشم ده‌كات، به‌ڵكوو ئه‌و خۆشه‌ویستی و پشتگیرییه‌یه كه له‌وانه‌وه هه‌یه بۆ من.
ئاژانس: بۆ پارێزگاریكردن له له جه‌سته‌ت وه‌رزش ده‌كه‌یت؟
شه‌بنه‌م بارانی: من وزه‌م زۆره و حه‌ز ده‌كه‌م به‌رده‌وام جووڵه‌م هه‌بێت، له جیاتی وه‌رزش زیاتر سه‌ما ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تییش سه‌مای ڕۆژهه‌ڵاتی (رقص الشرقی)، هه‌ر بۆیه بۆم گرنگ نییه له كوێ و كه‌ی، من هه‌موو كات سه‌ما ده‌كه‌م.
ئاژانس: وه‌ك ده‌زانین ئیستا خوێندكاری دهروونناسیت، بڕوانامه‌ت له‌و بواره به ده‌ست هێناوه؟
شه‌بنه‌م بارانی: من له ئێستادا هه‌ر سه‌رقاڵی خوێندنم و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌روونییش كار ده‌كه‌م، هاوكات زمانه‌كانی كوردی و ئینگلیزی و نه‌رویجی و فارسی ده‌زانم.
ئاژانس: وه‌ك كچه‌مۆدێلێك باڵا و كێشت چه‌نده؟
شه‌بنه‌م بارانی: به‌ر له هه‌موو شتێك من خۆم به مۆدێل نازانم، ته‌نها كچێكی ئاساییم كه حه‌ز ده‌كه‌م وێنه‌ی خۆم بڵاو بكه‌مه‌وه، وه‌ك هه‌ر كچێكی دیكه له هه‌ر وڵاتێكدا، بۆیه من هه‌ر كچێكی ساده‌م كه حه‌ز به گرتنی وێنه ده‌كه‌م، باڵام 163 سانتیمه و كێشیشم 55 كیلۆیه و تازه بوومه‌ته 22 ساڵ.
ئاژانس: له باره‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه ڕات چییه؟ ئایا خۆشه‌ویستت هه‌یه؟
شه‌بنه‌م بارانی: ئه‌وه ژیانی تایبه‌تی خۆم و حه‌ز ناكه‌م قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام خۆشه‌ویستیی ڕاسته‌قینه لای من خۆشه‌ویستیی دایك و باوكمه.
ئاژانس: كه وا بێت پلانی شووكردنت نییه؟
شه‌بنه‌م بارانی: هه‌مه، به‌ڵام له ئیستادا ته‌نها بیر له خوێندنه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه نه‌ك كوڕان، هه‌ندێك پلانی دیكه‌شم هه‌یه بۆ كاری هونه‌ری كه نامه‌وێت قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌م و ده‌یكه‌مه سوپڕایزێكی گه‌وره، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی كاتی ده‌وێت، بۆیه نامه‌وێت ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.
ئاژانس: ده‌وترێت له فیلمێكدا به‌شداری ده‌كه‌یت له هۆڵیوود، ئه‌وه تا چه‌ند وایه؟
شه‌بنه‌م بارانی: نا ڕاست نییه، نازانم بۆ چی خه‌ڵك شتی جۆراوجۆر له‌سه‌ر من درووست ده‌كات و بڵاویان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ڕاسته له فیلمێكدا ڕۆڵ ده‌بینم، به‌ڵام فیلمه‌كه كوردییه.
ئاژانس: پلانت هه‌یه سه‌ردانی كوردستان بكه‌یت؟
شه‌بنه‌م بارانی: تا ئیستا نه‌هاتووم بۆ كوردستان، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م كه سه‌ردان بكه‌م، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پلانێكم نییه بۆ ئه‌وه.
ئاژانس: جوانیی ڕاسته‌قینه لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ له باره‌ی جوانییهكهتهوه چی ده‌ڵێیت؟
شه‌بنه‌م بارانی: هه‌موو تاكێكی ئه‌م جیهانه به شێوازی خۆی جوانه، ئێمه به شێوازی جیاواز یه‌كدی ده‌بینین، ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه جوانه ڕه‌نگه به لای تۆوه جوان نه‌بێت، هه‌ر بۆیه مرۆڤه‌كان جیاوازن و به جیاوازییش ده‌بینن، من ناڵێم جوانیی ڕووخسار گرنگ نییه، چونكه ئێمه یه‌كه‌مجار كه كه‌سێك ده‌بینین به چاوه‌كانمان ده‌یبینن، به‌ڵام جوانیی ناخ و كه‌سایه‌تی جوانیی ڕاسته‌قینه‌یه.
ئاژانس: له جوانییهكهتدا چوویته‌ته‌وه سه‌ر كێ؟
شه‌بنه‌م بارانی: سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی به جوان ناوم ده‌به‌یت، بۆ ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجار ده‌بێ سوپاسی خودا بكه‌م پاشان دایكم.