فەرهاد غەریب
كورد له مێژووی سیاسیی خۆیدا هه‌ورازونشێوی زۆری بینیوه و سه‌رجه‌می ئه‌و ڕووداوانه‌شی به‌سه‌ریدا هاتووه، شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت و ئیسپاتكردنی وجوودی خۆی بووه كه به هه‌زاران قوربانییشی داوه، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی شه‌ڕه‌كه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و دیاریش نییه كه‌ی كۆتایی دێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه هێشتا حاڵه‌تی شه‌ڕه و هه‌موو هێزه‌كانیش به ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌شداریی پلان و جموجۆڵهكانن، هه‌یانه بهریهکكهوتنهكهی ڕاسته‌وخۆیه و هه‌شیانه له دووره‌وه سه‌یری دیمه‌نه‌كه ده‌كات، به‌ڵام به گشتی شه‌ڕه‌كه بۆ كورد ئه‌زه‌لییه و بواری سازش و ته‌سلیمبوونی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه دیمه‌نی گشتیی شه‌ڕه‌كه‌یه، كه ئێستا كورد هه‌نگاو به‌هه‌نگاو خه‌ریكه ده‌كه‌وێته ناویه‌وه! هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا ته‌فسیری شه‌ڕ به مانا ته‌قلیدییه‌كه‌ی نییه كه سه‌نگه‌ر له یه‌كگرتن بێت، به‌ڵكو گوزارشته له‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی كه له واقعدا شه‌ڕ درووستی ده‌كات.
كورد ئێستا بێت یان ده‌یان ساڵی تر هه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام بێت، چونكه ئه‌مه مافه و به هه‌موو گه‌لان دراوه كه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، كه‌واته بۆچی شه‌ڕی كورد بۆ ده‌وڵه‌ت له دیمه‌نه گشتییه‌كه‌یدا زۆرترین دژ و به‌رهه‌ڵستكاری بۆ درووست ده‌بێت؟ له كاتێكدا به سه‌دان گه‌ل و نه‌ته‌وه هه‌یه كه به‌بێ قوربانییه‌كی ئه‌وتۆ له شه‌ووڕۆژێكدا شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی بڕاندووه‌ته‌وه و به مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی گه‌یشتووه.
ئه‌و دیمه‌نه گشتيیهی كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌یبنین، ده‌كرێت له دوو چه‌مكدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، ئه‌وانیش متمانه و دڵنیاییه (الثقة و الضمان) و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌شی به كرده‌وه‌یی بهریهكهوتنیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌بووه، بیر و زهنییه‌تیان له‌م دوو چه‌مكه ڕزگاری نابێت.
هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه و ئه‌و كاته‌ی زۆرێك له نه‌ته‌وه‌كان به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت ڕۆیشتن، كورد نه‌یتوانی ڕه‌زامه‌ندی و متمانه‌ی ئه‌و هێزانه به ده‌ست بخات، كه بڕیاریان له چاره‌نووسی گه‌لان ده‌دا، به ئێستاشه‌وه ئه‌م گرفته به‌رده‌وامه و ئه‌و گرێیه نه‌كراوه‌ته‌وه، كه به پله‌ی یه‌كه‌م نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رپرسیاره، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر متمانه هه‌بوایه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دژ و به‌رهه‌ڵستكاره فراوانه نه‌ده‌بینرا كه ئێستا له‌وپه‌ڕی باكووره و بۆ باشوور داوای دواخستنی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن. به واتا نه ئه‌و هێزانه متمانه به كورد ده‌كه‌ن كه چۆن ده‌توانرێت به‌رژوه‌ندییه‌كانیان پارێزراو بێت نه نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری كوردییش له ڕابردوودا توانیویه‌تی متمانه‌یه‌كی وه‌ها كۆنكرێتی درووست بكات كه بواری لادانی نه‌بێت، زۆرجار سه‌ركردایه‌تیی كورد بانگه‌شه‌ی ئه‌وی ده‌كرد كه متمانه‌یه‌كی به‌هێز له نێوان ئێمه و دۆستهكانماندا هه‌یه به‌ڵام پرسی ڕیفراندۆم پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی سه‌لماند و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر متمانه‌ش هه‌بووبێت ئه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی فشه‌ڵ و زاره‌كی بووه بۆ قۆناغێكی دیاركراو.
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی دڵنیاییه‌وه هه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه له 26 ساڵی ڕابردوودا، به‌رده‌وام له لێدوان و كۆمێنته‌كانیاندا ئه‌و پرسیاره‌یان ورووژاندووه كه گره‌نتی چییه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی بڕیاره درووستی بكه‌ن توانای خۆبه‌ڕێوبه‌ری هه‌یه و نابێته هۆی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، كه ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م وابه‌سته‌ی هونه‌ری حكومڕانی و ئه‌زموونی شكستخواردووی ئیداریی كورده له ڕابردوودا كه به‌رده‌وام هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاویان له‌سه‌ر بووه و ترسیان هه‌بووه له هه‌ر ساته‌وه‌ختێكدا قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئاسایش و مرۆیی له ناوچه‌كه‌دا بخوڵقێنێت.
كورد به‌ر له چوونه ناو شه‌ڕی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، ده‌بوو به وردی كاری له‌سه‌ر ئه‌م دوو چه‌مكه بكردبایه تا بوار بۆ هه‌موو ئه‌و دژ و به‌رهه‌ڵستكاره نه‌بوایه كه ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له دیمه‌نێكی گشتیدا دهیانبنین و گوێبستیان ده‌بین.