ئاژانس
پاش دوركه‌وتنه‌وه‌ی له كاری هونه‌ری بۆ زیاتر له 10 ساڵ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند شیلان عوسمان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه سیدیهكی هونه‌ری نوێی هه‌یه و ڤیدیۆكلیپێكیش بڵاوده‌كاته‌وه.
شیلان عوسمان به ئاژانسی وت״ئه‌لبومێكی هونه‌ری نوێم بهدهستهوهیهكه له ئێستادا سه‌رقاڵی كلیپكردنی یه‌كێك له گۆرانیهكانیم و بڕیاره پاش چه‌ندین ساڵ دابڕان وه‌ك به‌رهه‌مێكی نوێم بڵاوبكرێته‌وه״
شیلان عوسمان وتیشی״یه‌كێك له گۆرانیه‌كانی ئه‌لبومه‌كه‌م به‌ناوی (كۆچ)ه كاری وێنه‌گرتنی ته‌واو ببوه و بڕیاره له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا پهخشبكرێت״
شیلان عوسمان له ساڵی 1979 له دایك بووه‌و له ساڵی 1995ه‌وه ده‌ستی كردووه به‌كاری هونه‌ری و دواین كاری هونه‌ری له ساڵی 2003 بووه و پاش ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری نوێی نیه و بڕیاره به‌م كاره نوێیه‌ی ده‌ست به كار بكاته‌وه.