ئاژانس
ئه‌ندامێکی فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان تا ئێستا نەچونەتە هیچ هاوپەیمانێتیەک و وەک یەک لە هەموو لایەنەکان دوورن.
شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان به ״ئاژانس״ى وت: ״یه‌كگرتووى ئیسلامى سه‌ربه‌خۆ بووه و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت، بۆ بابه‌تى هاوپهیمانێتییش له كاتى خۆیدا هه‌ڵوێستمان ده‌بێت، بۆ كارى ئێستامان وه‌ك یه‌كگرتوو پڕۆژه‌ى خۆمان هه‌یه و له هه‌مو لایه‌نه‌كانه‌وه وه‌كو یه‌ك دوورین״.
وتیشى: ״له سه‌رده‌مى ئۆپۆزسیۆنى پێشوودا هاوپه‌یمان نه‌بووین، پڕۆژه‌مان یه‌ك بوو، ئێستاش ئێمه پڕۆژه‌ى خۆمان هه‌یه و به پێى سیاسه‌تى خۆمان ده‌جووڵێینه‌وه، ئاییندهبینیى تایبه‌تى خۆمان هه‌یه بۆ پڕۆژه‌كانمان، هاتنهدهرەوهمان بۆ ئه‌وه نییه له‌گه‌ڵ لایه‌نى تردا هاوپه‌یمانى درووست بكه‌ین״.
كشانه‌وه‌ى سێ لایه‌نه‌كه له حكومه‌ت و درووستكردنى به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش به لاى پارتییه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه.