ئاژانس
وەزیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتۆتەوە، حکومەتی هەرێمیش ناچار بووە ئاو لە خوارووی عێراق بگرێتەوە.
عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند” ئێران لە کاتێکدا ئاو دەگرێتەوە کە لە هەموو جیهاندا بە پێی عورفە سیاسیەکان کاتی بەردانەوەی ئاوە، ئەم کارەشیان بۆتە هۆی زیان گەیاندن بە هەرێمی کوردستان”
عەبدولستار مەجید وتی”بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری قه‌ڵادزێ زیانی به‌ركه‌وتوه و پرۆژە كشتوكاڵیاکان و و پڕۆژه‌كانی ماسی و به‌نداوی دوكان زیانیان بەرکەوتووە”
وەزیری كشتوكاڵ وتیشی”بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان ناچاربون ئاوی زیاتر گلبده‌نه‌وه و ناردنی ئاو بۆ ناوچه‌كانی خواروی عێراق كهمبكهینەوە”