د.عەلی قەرەداغی*
تایبەت بۆ ئاژانس دەینووسێت
له كاتێكدا ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مه‌كانى غه‌زالى بكرێت و به وردى ڕه‌گه‌زه‌كانى چاكسازى و نوێگه‌رى تیایدا دیارى بكرێت ده‌توانین بڵێین له ئه‌م ده خاڵه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه:
1- گرنگى دانى زۆر به پاككردنه‌وه‌ى ده‌روون و به‌هێزكردنى خواناسى له دڵ و ده‌رونى مرۆڤى باوه‌ڕداردا.
2- به‌رگرى به‌هێز و وهستانهوهیهكى ئازایانه له‌به‌رامبه‌ر لادانه فكریه‌كان و شلگیرى و توندڕه‌ویدا و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پڕۆگرامى میانڕه‌وى.
3- وه‌ستانه‌وه به‌ره‌وڕووى سته‌مكارى سیاسى و بانگه‌شه بۆ ئازادى و چاكسازى له سیستمى سیاسى دا.
4- ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و داواكردن بۆ دادپه‌روه‌رى و شه‌فافیه‌ت.
5- وه‌ستانه‌وه دژ به ئایندارى نادروست و داواكردنى بۆ گه‌یاندنى دین به‌شێوه‌ى ڕاست و دروست له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌خلاق و مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وت.
6- وه‌ستانه‌وه به‌ره‌وڕووى دواكه‌وتوویى و نه‌فامى و داواكردنى بۆ پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت.
7- به‌رگرى كردنى بۆ داگیركارى فیكرى و كولتورى، بانگه‌شه‌كردنى بۆ نوێگه‌رى له بوارى فیكر و كو‌لتوردا.
8- وه‌ستانه‌وه بهرهوڕوى داگیركه‌ر و هه‌وڵدان بۆ ڕزگارى ئوممه‌ت.
9- ئازادكردنى ئافره‌ت له ژێر سایه‌ى فیكرێكى ئیسلامى دروستدا و جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئێستا هه‌یه له كو‌لتور كه به‌ناوى دینه‌وه نمایش ده‌كرێت.
10- پشتیوانی كردنى ڕابوونى ئیسلامى.
ئه‌م ده خاڵه ده‌توانین بڵێین ئه‌و بنه‌ما بنچینهییانهن كه غه‌زالى پشتى پێ به‌ستووه بۆ چاكسازى و نوێگه‌رى و گۆڕانكارى، ئه‌م ده خاڵه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پشتى پێ ده‌به‌ستێت بۆ چاكسازى له هه‌موو لایه‌نه‌كاندا و له‌لایه‌نى ئابوریشه‌وه ئێمه ده‌توانین پشتى پێ ببه‌ستین بۆ چاكسازى.
خاڵى یه‌كه‌م كه تیایدا گرنگى زۆر ده‌دات به به‌هێزكردنى ته‌قوا له دڵ و ده‌رووندا، له‌م ڕوه‌وه شێخ ده‌یه‌وێت جه‌خت بكاته‌وه له‌سه‌ر گرنگى دان به پێگه‌یاندنى نه‌وه‌ى نوێ له‌سه‌ر باوه‌ڕێكى پته‌وو ئیمانێكى به‌هێز به‌خواى گه‌وره‌و ڕۆژى دوایى و هه‌موو بنه‌ماكانى ئیمان و ئیسلام، ڕواندنى ته‌قوا له دڵ و ده‌رووندا كه ئه‌ویش به‌چاكسازى دڵ و ده‌رون و گیان و عه‌قڵ ده‌بێت ،كه ئه‌مه ڕێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌خلاقى باش و كرده‌وه‌ى چاك و هه‌ڵسوكه‌وتى دروست.
غه‌زالى له كتێبى (علل وأدویه) باس له گرنگى باوه‌ڕبوون به خواى گه‌وره ده‌كات كه ئه‌ویش خۆى له ڕواندنى ترس له‌لایه‌ك و هیوا و ئاوات له‌لایه‌كى تره‌وه ده‌بینێته‌وه، وه‌ك ده‌ڵێت: ״زۆر باسكردنى دواڕۆژ و به‌هه‌شت و ئاگر، بێ بایه‌خ نیه و زۆر باسكردنى ته‌قواو خواناسیش له دڵدا و ڕۆشنكردنه‌وه‌ى به ئیمان خه‌یاڵ نیه״.
غه‌زالى گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى كه ״خۆ به‌گه‌وره زانین و شه‌ڕه‌نگێزى و خۆویستى و خۆده‌رخستن و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستخستنى ماڵ و سامان و نه‌وه‌ى زۆر، چاره‌سه‌ر نابێت، ته‌نها به ئیمانێكى زیندوو بڕوابوون به‌وه نه‌بێت كه له‌لای خواى گه‌وره هه‌یه. من زۆر كه‌سم بینیوه كاتێك كه ده‌سه‌ڵاتیان كه‌وتۆته ده‌ست سه‌ركه‌ش و سته‌مكار بوون یان كاتێك بوون به به‌رپرس خیانه‌تیان كردووه یان كاتێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوون تووشى خۆبه‌گه‌وره‌زانین بوون، هه‌ندێك له‌وانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ڕێگه‌یان له به‌رده‌م واڵا بووه‌و ده‌سه‌ڵاتیان كه‌وتۆته ده‌ست، ئه‌مه بۆته هۆى گه‌نده‌ڵ بوونى خۆیان و خێزان و گه‌له‌كه‌یان، من سه‌رنجم داوه هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مانه ئه‌و كاره خراپانه‌یان ئه‌نجام داوه دڵیان خاڵى بووه له خوا‌و هه‌ستیان به چاودێرى و گه‌وره‌یى نه‌كردووه، هه‌رچه‌ند ئه‌مانه دابڕاو نه‌بوون له دین و به‌رده‌وامیش كۆمه‌ڵێك وشه‌ى لهبهركراویان وتۆته‌وه له ده‌قه‌كان، من ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه له‌كاتێكدا كه سروشتى مرۆڤ خراپ ده‌بێت و تێك ده‌چێت دین له‌و دڵه‌دا نامێنێت، له‌كاتى تێكچوونى عه‌قڵ و كه‌موكورتیه‌كانى دا ناتوانێت له‌سروش(وحی) تێ بگات، كرده‌وه‌و هه‌ڵس و كه‌وتێك كه دوور بێت له ڕۆحێكى پاك ناتوانێت ببێت به سلوك، هه‌روه‌كو چۆن خاشاك و پارچه ئاسنى كه‌وتوو ناتوانرێت ماڵى لێ دروست بكرێت״. پاشان ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه ״پێغه‌مبه‌رى خوا (دخ) شارستانیه‌تێكى بنیاتنا، كه له‌سه‌ر بنه‌ماى مرۆڤ بوون بوو، كه‌ره‌سته‌كانى له وه‌حى و ئه‌و شتانه وه‌رده‌گرت كه بۆ ڕێنمایى مرۆڤ بوو، به‌م هۆیه‌وه توانى ئه‌زموونێكى گه‌وره‌ى مرۆیى پێشكه‌ش بكات ئه‌ویش له ڕێگه‌ى ڕێنمایى ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانى مرۆڤ بوو״ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى غه‌زالى كه گرنگیه‌كى زۆرى ده‌دا به پاككردنه‌وه‌ى ده‌روون، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا گرنگیه‌كى زۆریشى دابوو به ژیانسازى و گرنگى دان به تێكۆشان له ڕێگه‌ى خوادا، به‌ڵام ته‌وزیف كردنى ئه‌مه بۆ بنیاتنانى ژیانێكى باش و سه‌ركه‌وتوو له دنیادا، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته كێڵگه‌یه‌ك بۆ دواڕۆژ، وه‌ك ده‌ڵێت ״من پیاوێكى مسوڵمانم، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه خواى گه‌وره گیان و ماڵى لێ كڕیوین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه زاڵ بوونى نه‌ته‌وه‌كان به‌سه‌رماندا هۆكاره‌كه‌ى خۆشه‌ویستى دنیا و ڕق بوونه له مردن״، پاشان ده‌ڵێت ״من ده‌مه‌وێت ئه‌وه له باوه‌ڕداران بگه‌یه‌نم كه ئه‌گه‌ر ژیانێك له‌پێناو خوادا بێت وه‌كو جیهاد و مردن وایه له‌پێناو خوادا، ئه‌مه‌ش جیهادێكى وه‌رگیراوه لاى خوا، شكست له به‌ده‌ستهێنانى دنیا ده‌بێته مایه‌ى شكستیش له پشتیوانى و سه‌رخستنى دیندا، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ش كه شتى هه‌یه و ده‌توانێت له بوارى خێردا خه‌رجى بكات باشتره له‌وه‌ى كه مایه پووچه و تواناى هیچى نیه، سستى و پاڵدانه‌وه پاڵه‌وانێتى دروست ناكات چونكه پاڵه‌وانێتى بهخشندهییهكى فراوانه و به‌هۆى هه‌وڵ و تێكۆشانى زۆره‌وه به‌دى هاتووه״. به‌م شێوه‌یه زوهد و ده‌وڵه‌مه‌ندى ئیجابى هه‌ڵسه‌نگاندووه.
*ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان.