د.عەلی قەرەداغی*
تایبەت بۆ ئاژانس دەینووسێت
ئایینی ئیسلام په‌یڕه‌و و پڕۆگرامێكی تایبه‌ته و دید و بۆچوونێكی به‌هێزی هه‌یه بۆ چاكسازیی مرۆڤ، ئه‌م پڕۆگرامه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای فیقهی پێوان دیاری كراوه ئیسلام خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای دوالیزمی بنیات نراوه و ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه له گه‌ردووندا هه‌ن (سُبْحَانَ الَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ وَمِنْ أَنْفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ)
ته‌نانه‌ت ئه‌و شتانه‌ش كه له ئایینده‌دا ڕوو ئه‌ده‌ن ته‌نها خوای گه‌وره پێیان ئه‌زانێت، (ابن عباس) ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌رباره‌ی ئایه‌تی (وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ) ده‌ڵێت وشه‌ی (الشفع) بریتییه له هه‌موو گه‌ردوون بێجگه له خوای گه‌وره، وشه‌ی (الوتر) مه‌به‌ست لێی خوای گه‌وره خۆیه‌تی.
ئه‌م گه‌ردوونه هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌و دوالیزمه‌یه درووست بووه، جا ئه‌مه له نێوان مرۆڤ یان ئاژه‌ڵ یان ڕووه‌ك یان بێگیانهكاندا بێت، هه‌ر ئه‌م پڕۆگرامهشه كه شه‌ریعه‌تی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، كه هه‌ڵ ده‌ستێت به چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌م پڕۆگرامه دوالیزمه‌وه كه پشت ده‌به‌ستێت به پێوان له تای هه‌ردوو تهرازوهكهدا، به‌ڵام به نیسبه‌ت چاكسازیی مرۆڤ به تاك و كۆمه‌ڵ و گه‌له‌وه، پشت ده‌به‌ستێت به پڕۆگرامی پێویست بۆ چاكسازی له بواری ده‌ره‌وه و ناوه‌وه و ڕواڵه‌ت و كڕۆكدا، واته ناكرێت هیچ یه‌كێكیان چاك ببێت ئه‌گه‌ر به چاكبوونی ئه‌وی تریان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ناوهڕۆك بریتی بێت له دڵ و ڕۆح و نه‌فس و عه‌قڵێكی باش، پێویسته له به‌رامبه‌ردا ڕواڵهتهكهشی باش بێت، كه ئه‌مه‌ش خۆی له كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌ندامه‌كان و به‌جێهێنانی ڕووكنهكانی عیبادهت و باشیی مامه‌ڵه و گوفتاردا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ناوه‌ڕۆكێكی پاك و چاكه وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا له فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت (پارچه گۆشتێك له جه‌سته‌ی هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و باش بوو جه‌سته‌كه هه‌مووی باش ده‌بێت و ئه‌گه‌ر خراپیش بێت جهستهکە هه‌مووی خراپ ده‌كات كه ئه‌ویش دڵه) له فه‌رموده‌یه‌كی تریشدا ده‌فه‌رموێت (ئیمانی به‌نده ڕاست نابێت هه‌تا دڵی ڕاست نه‌بێت، دڵیشی ڕاست نابێت هه‌تا زمانی ڕاست نه‌بێت، هیچ پیاوێكیش ناچێته به هه‌شته‌وه هه‌تا دراوسێكه‌ی لێی دڵنیا نه‌بێت و به دوور بێت له ئازاردانی).
ئه‌گه‌ر مرۆڤ باوه‌ڕدارێكی ڕاسته‌قینه بێت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌وا شوێنكاری ئیمانی ئه‌م كه‌سه له هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یدا ده‌ر ئه‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، پێشه‌وا عومه‌ر (ر.خ) لێ بێت پیاوێكی بینی له نوێژدا كه یاری به جله‌كانی ده‌كرد، ئه‌ویش له وته‌یه‌كدا به‌و هاوه‌ڵانه‌ی كه له ده‌وری بوون وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه له دڵیدا ترسی خوا هه‌بوایه ئه‌ندامه‌كانیشی به‌و جۆره ده‌بوو، له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا زۆر كه‌س ده‌بینین كه له كاتی نوێژدا خۆی ڕێك ده‌خات و جوڵه‌جوڵ ده‌كات و ده‌ست بۆ شوێنی جۆراوجۆر ده‌بات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كه‌ی و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بێئاگایی دڵی له نوێژه‌كه‌ی، له نیشانه‌كانی پاكیی دڵ و به‌رزیی ئاستی ئیمانی كه‌سێك ئه‌وه‌یه كه به ئه‌ندامه‌كانی كرده‌وه‌ی چاك بكات وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا له فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت (ئیمان به خۆجوانكردن و خۆزگه‌خواستن نییه، به‌ڵكوو ئیمان شتێكه له دڵدا جێگیر ده‌بێت و كرده‌وه‌كانیش شایه‌تیی بۆ ده‌ده‌ن).
هه‌ندێك كه‌س هه‌یه ده‌ڵێن پێویستمان به‌وه نییه كه عیباده‌ته‌كان ئه‌نجام بده‌ین و ئاماده‌ی مزگه‌وت بین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی دڵێكی پاكین، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونانه ناڕاستن و به‌ڵگه‌ی خاوه‌نه‌كه‌شی هیچه له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه:
١-له ڕێگه‌ی تێگه‌یشتن له چه‌مكی له خواترسان (ته‌قوا) خوای گه‌وره به هیچ جۆرێك له هیچ شوێنێكدا باسی له خواترسانی دڵی نه‌كردووه به ته‌نها، به‌ڵكوو به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ستی كردووەته‌وه به كرده‌وه‌ی چاكه‌وه.
٢-ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی له خواترسان ده‌كات، باشه بۆچی به ده‌م فه‌رمانه‌كانی خواوه ناچێت هه‌تا جێبه‌جێیان بكات.
٣-ئه‌و عیباده‌تانه‌ی كه به ده‌قێك خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه ئه‌مه له ده‌ستی مرۆڤدا نییه هه‌ر زیاده و كهمكردنێك لێی درۆكردنێكه به‌ده‌م خواوه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت (وَلَا تَقُولُوا لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَذَا حَلَالٌ وَهَذَا حَرَامٌ لِتَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ) ئه‌مه‌ش بیدعه‌یه‌كی حه‌رامه.
٤-پڕۆگرامی ئیسلام له‌سه‌ر بنه‌مای دوانی دامه‌زراوه كه ئه‌مه‌ش بنه‌مای فیقهی پێوانه، له بابه‌تێكدا هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه ده‌هێنین كه باس كراوه پاشان ئه‌و فه‌رموده و سونهنانهی تریش كه له‌و باره‌وه هاتوون، له دواییدا بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه ده‌ده‌ین، چونكه نابێت له‌سه‌ر تێڕوانین بۆ یه‌ك لایه‌ن بڕیار بدرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه باس له باشی و پاكی و له خواترسانی دڵ ده‌كه‌ن هیچ ناكۆكییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ گرنگیدان به چاكیی كردار و گوفتاره‌كان، چونكه له‌م كاته‌دا فیقهی پێوان جێبه‌جێ ده‌بێت و پێویسته هه‌موو مسوڵمانێكیش ئاگاداریی ئه‌م فیقهه ببێت و بیزانێت و كاری پێ بكات.
خوای گه‌وره داوا له هه‌موو مسوڵمانێك ده‌كات كه به‌هێز بێت به‌هێزیش ته‌نها به جه‌سته و زۆریی كه‌ره‌سته و هۆكاره‌كان نییه، به‌ڵكوو به‌شێكی گه‌وره‌ی پشت ده‌به‌ستێت به لایه‌نی نه‌فسی و مه‌عنه‌وی، چونكه زۆر سوپای به‌هێز هه‌بووه كه خاوه‌نی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی زۆر گه‌وره بوون، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ئیراده و هێزی مه‌عنه‌ویه‌وه له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا شكستیان خواردووه، له ئێستاشدا هه‌موو ئه‌كادیمیای سه‌ربازی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هێزی مه‌عنه‌ویی سوپا له پێش هێزی ماددیهوهیه و پێویسته گرنگیی زۆری پێ بدرێت، هه‌روه‌ها له بواری به‌خشیندا كه‌سێك ناتوانێت له سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ببه‌خشێت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی دڵێكی پاك و چاك و نزیك له خوا نه‌بێت و بڕوای به پاداشته‌كانی خوای گه‌وره نه‌بێت له ڕۆژی دواییدا، مرۆڤی مسوڵمان ناتوانێت ڕۆاڵه‌ت و كڕۆك له یه‌كتر جیا بكاته‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن ناتوانێت پێكهاته‌كانی جه‌سته له یه‌كتر جیا بكاته‌وه، بۆ نموونه ژماره‌ی كرۆمۆسۆمه‌كانی هه‌ر خانه‌یه‌ك چلوشه‌ش كرۆمۆسۆمه كه 23 یان له مێیهكهوه هاتووه و 23كه‌ی تری له نێرهكهوه، به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره مرۆڤ و گه‌ردوون درووست ده‌كات و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌شه شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بنیات ناوه، واته سروشت و مرۆڤ به یه‌كه‌وه گونجێنراون، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی مرۆڤ به ڕاستی بجوڵێت، ده‌بێت خاوه‌نی دڵێكی ڕاست بێت، واته ڕواڵه‌ت و ناوه‌وه‌ی هه‌ردووكی ڕاست بێت هه‌ندێك له زانایانی توێژه‌ر ده‌ڵێن پێوه‌ری وه‌رگیرانی عیبادهت و كرده‌وه‌كان دوو شتن:
١-دڵسۆزی، كه ئه‌مه شتێكه له ناو دڵدایه و مه‌به‌ست پێی نییه‌تی چاكه.
٢-له‌گه‌ڵ شه‌رعدا گونجاو بێت، واته دوور بێت له ڕیا و دووڕوویی و هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی تر كه ده‌بنه هۆی ڕێگرتن له وه‌رگرتنی كرده‌وه‌ی چاك.
مرۆڤی ڕاست و چاكیش درووست نا‌بێـت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ڕواڵه‌ت و كڕۆكێكی چاك نه‌بێت.
*ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان.