ئاژانس
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌وان پێشوازی له یه‌كگرتنه‌وه ده‌كه‌ن له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌رێمی كوردستانیش پێویستی به‌و یهكگرتنهوهیهیه.
حاكم قادر حه‌مه جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایگه‌یاندووه كه “به‌ر له ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان پرسی یه‌كگرتنی ئه‌و دوو حزبه باسكراوه و گفتوگۆی له باره‌وه كراوه”
حاكم قادر وتوشیه‌تی”چاوه‌ڕوانده‌كرێت یه‌كێتی و گۆڕان یه‌كبگرنه‌وه، ئومێده‌واریشین به جدی كار بۆ ئه‌و بابه‌ته بكریت چونكه دۆخی هه‌رێمی كوردستان پیویستی به‌وه هه‌یه”
ئه‌م قسانه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه له 17ی ئایاری ئه‌مساڵدا یه‌كیتی و گۆڕان ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان ئیمزا كرد بۆ ئه‌وه‌ی له بواری سیاسی‌دا كاری هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن.