ئاژانس
وێنه‌یه‌كی نوێی نه‌وشیروان موسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له نێو شوقه‌كه‌ی خۆی له شاری له‌نده‌ن بڵاوكرایه‌وه‌و به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان نازانن.
هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه نه‌وشیروان موسته‌فا به‌ر له جه‌ژنی نه‌ورۆز بگه‌ڕێته‌وه كوردستان به‌ڵام ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگه‌یاندووه كه هیچ زانیاریه‌كیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا نیه به‌ر له جه‌ژنی نه‌ورۆز”
ژاژڵه‌ی وتوشیه‌تی”کەسایەتی و بوونی کاک نەوشیروان نەک کاریگەری لەسەر گۆڕان، بەڵکو کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە بەتایبەتی کە بەردەوام بووە لەخەبات و نەپچڕاوە”
هاوكات دلاوەر حاجی عوسمان ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان به‌هه‌مان شێوه بێئاگای خۆی ده‌ربریوه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا بۆ هه‌رێمی كوردستان.