ئاژانس
خانمه هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ژاڵ ئاده‌می ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و پاش دوو ساڵ بێده‌نگی له كاری هونه‌ری، به چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كه‌ژاڵ ئاده‌می به «ئاژانس»ی وت: «پاش دوو ساڵ بێده‌نگی به به‌رهه‌مێكی نوێوه هاتوومه‌ته‌وه لای هه‌وادارانم بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك دڵه‌كان بلاوێنمه‌وه، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا به‌رهه‌مێكم به ناوی (بێوه‌فا) بڵاو كرده‌وه كه له هۆنراوه‌ی خۆمه و ئاوازی مامۆستا عەلی شەكوورییه و لە لایەن ئەنستیتۆی مۆسیقای سەباوە بەرهەم هێنراوە و نوێترین كارمه پاش دوو ساڵ دابڕان.»
كه‌ژاڵ ئاده‌می له باره‌ی كاردانه‌وه‌ی هه‌وادارانی بۆ به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وتی: «ئەم بەرهەمەم له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌یدا لە لایەن جەماوەرەوە پێشوازییه‌كی زۆری لێ كراوە و هەندێك ڕەخنە و لێكۆڵینەوەیشی لێ كراوە كە بە باشی دەزانم و بێگومان دەیانكەمە هەوێن بۆ خوڵقاندنی بەرهەمەكانی داهاتووم.»
ئاده‌می له باره‌ی نوێترین پڕۆژه‌ی هونه‌ریی خۆی به «ئاژانس»ی وت: «پڕۆژەی داهاتووم ئیشكردن لەسەر هۆنراوەیهكی سیمین بێهبەهانی، ژنەشاعیری ئێرانی دەبێت كە بە پێنووسی بەتوانای فەرامەرز ئاغابەیگی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی كوردی.»