ئاراس حەسەن
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی هات. باراك ئۆباما، سه‌رۆكه ڕهشپێستهكهی كۆشكی سپی، به پێچه‌وانه‌ی سه‌ركرده خۆرههڵاتییهكانهوه، پابه‌ند ده‌بێت به یاسا و كورسییه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكی پاش خۆی جێ ده‌هێڵێت. ئه‌مه‌ش لوتكه‌ی ئه‌خلاقی سیاسییه له دیوه دیموكراسییه هاوچهرخهكهیدا.
باراك ئۆباما، هه‌شت ساڵی سه‌ختی له به‌ڕێوه‌بردندا به‌ڕێ كرد. كه ئۆباما ده‌ستی پێ كرد، ئه‌مه‌ریكا ئابوورییه‌كی تێكشكاو و سوپایه‌كی ماندوو و بیرۆكراسییه‌كی پیری بۆ جێ مابوو. متمانه‌ی هاوكاریی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا گه‌یشتبووه پشتكردنه یه‌كتری. ڕوسیا به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی یارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا بۆ كۆده‌كانی شه‌ڕی سارد ده‌گه‌ڕا و له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، لیته‌ی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا و له نیچمه‌دوورگه‌ی كۆریاش، گریمانه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆریای باكووری بۆ جێ مابوو. ئۆباما هیچ كام له‌م یارییانه‌ی ته‌واو نه‌كرد.
ئۆباما، كۆتایی به ئوسامه بن لادن هێنا و هه‌مان كات، ڕێگه‌ی دا برایانی موسڵمان له تونس و میسر سه‌ركه‌ون. پێشوازی له به‌هاری عه‌ره‌بی كرد به‌ڵام خوێن و سامانی ئه‌مه‌ریكای بۆ بووژاندنه‌وه‌ی به‌كار نه‌هێنا. ئیسرائیلی له تیرۆر پاراست به‌ڵام ڕێگه‌ی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به ڕه‌وا نه‌زانی. پشتیوانیی كرد له گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا، به‌ڵام پشتگیری له پڕۆژه توركی-عه‌ره‌بییه جیهادییه وههابییهكه نه‌كرد بۆ گۆڕانكاری. توركیای وه‌كو هاوپه‌یمانێكی ناتۆ قبووڵ كرد به‌ڵام یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له باكووری سوریا پاراست.
ئۆباما زۆریشی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد. ئابی ٢٠١٤ هه‌ولێری له كاره‌ساتێكی حه‌تمیی پاراست و یارمه‌تیی پێشمه‌رگه‌ی دا، شنگال ڕزگار و ناوچه كوردستانییه‌كانیش بپارێزن. كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و چه‌ك و پاره‌ی بۆ درووستكردنی ژێرخانی سه‌ربازیی كوردستان دابین كرد. مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هێنا و چه‌ندین جاریش ناوبژیوانیی كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت و غاز و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ڕێك بكه‌ون. ناوبژیوان بوو كه مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نه‌گاته مریشكه‌ڕه‌شه و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دواوه نه‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مانه و زیاتریش، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌مه‌ریكا كوردستانی عێراق به هاوپه‌یمانی ستراتیجیی خۆی بزانێت یان بیه‌وێت ئه‌كته‌ری نا-ده‌وڵه‌تی به ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری بگۆڕێته‌وه. ئه‌مه‌ریكای ئۆباما یان هیلاری و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكای ترهمپهكانیش ناتوانێت چاره‌نووسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بخاته ده‌ست گرووپێكى به‌رژه‌وه‌ندیخوازی خۆشگوزه‌ران كه ئاماده بن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا، شه‌ڕی ئیقلیمگیر هه‌ڵگیرسێنن یان نه‌یاره‌كانیان به ته‌قه تا سنووره‌كانی خوێن هه‌ڵبڕن، یان به ناوی ڕیفراندۆم و كاركردن بۆ سه‌ربه‌خۆییه‌وه، ڕێگه به خۆیان بده‌ن مووچه ببڕن و برۆی نه‌یاره‌كانیان بتاشن.
ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له یه‌كتری جیا بكاته‌وه. كاتی كورده، له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه نیشتیمانییه‌كان، داوای ماف و ئازادی و پشتیوانی و دانپێدانان بكه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له ڕاستبوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی سیاسیی ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌كه‌ش بێهیوا بووبێت، هێشتا بۆ كورد هیوایه‌ك ماوه.