ئاژانس
ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ئەماژە بەوە دەدات کە كاتی ئەوە هاتووه یەکێتی نیشتمانی کوردستان كۆنگره ببەستێت و کێشەکان لە کۆنگرەدا چارەسەر بکات.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی به ״ئاژانس״ی وت: ״پرسی كۆنگره لای زۆربه‌مان پرسێكه داواكارین به زووترین كات ئاماده‌سازیی بۆ بكرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا پرسی كۆنگره بكرێت به یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان و ئیستحقاقی كۆنگره چه‌ندین ساڵی به‌سه‌ردا ڕۆیشتووه، ڕه‌ئی به‌هێز ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كانی ناو یه‌كێتیی و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئێستا كاتی هاتووه بیسپێرین به كۆنگره״.
وتیشی: ״له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌سێكی تێدا نییه ئه‌و هه‌قه بدات به خۆی كه كۆنگره له‌وه زیاتر دوا بخرێت״.
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له ساڵی 2009دا كۆنگره‌ی سێیه‌می به‌ست و ده‌بوو له ساڵی 2013دا كۆنگره‌ی چواره‌می ببه‌ستایه، به‌ڵام به هۆكاری جیاواز ئه‌نجام نه‌دراوه.