ئاراس حەسەن
هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر كه‌ركوك درێژه‌یان ده‌بێت. په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان، له زستانی سارد و تاریكی ئه‌مساڵی ناوچه‌كه، ته‌نها لوتكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی شاخه سه‌هۆڵه‌كانی ناو گێژاوهكهن و به‌شی گه‌وره‌ی مه‌ترسییه‌كان به‌رامبه‌ر شاری كه‌ركوك، سیاسی و ئاڵۆز و نه‌ناسراون.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له كه‌ركوكه‌وه، له‌سه‌ر په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی ٢١ـی ئه‌م مانگه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئامانج لێی، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌كه بووه. هیوای گه‌وره‌ی داعش، دووبارهكرنهوهی سیناریۆی داگیركردنی تاجی بووه، له ڕێگه‌ی شكاندنی زیندانه‌كان و چه‌كداركردنی تیرۆریسته‌كان و ڕێكخستنی به‌شێك له عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك بۆ كوده‌تایه‌كی چه‌كداریی.
له هیچ قامووسێكی سیاسی‌دا، ئامانج و پیلانێكی له‌مجۆره، به‌ته‌نها وه‌كو كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی پێناسه ناكرێت. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی داعش كردی به پله‌ی باڵا، هه‌وڵێكی سیاسییه له ڕێگه‌ی سوودوه‌رگرتن له ئامرازه خوێناوییه‌كان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و خوڵقاندنی ئاڵوگۆڕی نوێ.
كه‌وابێ، بۆ تێگه‌یشتن له په‌یام و ئامانجی په‌لاماره خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ركوك، پێویسته بۆ كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانی پشته‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه بگه‌ڕێین.
له‌م سه‌د ساڵه‌ی ڕابردوودا كاره‌كته‌ره‌كانی پشته‌وه‌ی گه‌مه‌ی خاوه‌ندارێتیی كه‌ركوك نه‌گۆڕاون. له‌م سه‌د ساڵه‌دا كورد به‌رده‌وام بێده‌سه‌ڵات بووه له‌وه‌ی خواستی خۆی بكاته ئیراده‌یه‌كی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانیبوونی شاره‌كه بسه‌پێنێت.
له‌م سه‌د ساڵه‌دا ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به كۆن و نوێوه، نوێڵی هه‌واڵگری و سه‌ربازی و سیاسی له كه‌ركوكدا پاراستووه و جارجار هه‌وڵی قووتدانی داوه و به‌گشتییش ئاماده نه‌بووه ده‌ست له تاپۆكه‌ی هه‌ڵبگرێت. به‌غداش ئه‌گه‌رچی به ده‌ستوور، خاوه‌نی كه‌ركوكه، به‌ڵام به مێژوو و جوگرافیا به كه‌ركوك نامۆیه و ئه‌م حه‌قیقه‌ته په‌كی نه‌خستووه له پیلانگێڕی و تا پێی كرابێت ڕێی له خزانی كه‌ركوك به‌ره‌و كوردستان و له‌شكركێشی تورك بۆ شاره‌كه، گرتووه.
ئێرانیش كه كاره‌كته‌رێكی دوورتره، به‌ڵام كه‌ركوك به قووڵایی ستراتیجیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌زانێت و ڕێگه نادات به هه‌ولێره‌وه بلكێنرێت. هه‌روه‌ك ڕێگه‌ش نادات توركیا و جه‌ندرمه‌كانی له په‌نا هه‌ولێره‌وه، خێوه‌تی داگیركردنی بۆ هه‌ڵبده‌ن.
وڵاتانی سه‌رده‌سته‌ش ئه‌گه‌ر گه‌ره‌كیان بوایه كه‌ركوك بده‌ن به كورد، ئه‌وا له ساڵی ١٩١٤ـهوه تا ١٩٢٦ و له ١٩٣٢ تا ١٩٥٨ و له ١٩٧١ تا ٢٠٠٧ ڕێگه هه‌موار بوو له به‌رده‌میاندا، كه نه‌یاندا.
به‌م پێیه، كاره‌كته‌ره‌كانی پشته‌وه هه‌ڵوێست و میزاجیان مه‌علوومه. له باشترین حاڵه‌تدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌ركوك وه‌كو پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ته‌ماشا ده‌كات. حكوومه‌تی به‌غدا و تاران، ئه‌گه‌ر له داعش و میلیشیای سوننه ڕزگاریان بێت، ئه‌وا بێ سێ‌ودوو، كه‌ركوك له هه‌رێمی كوردستان داده‌بڕن. ئه‌نقه‌ره‌ش تا ئه‌ردۆگانی هه‌بێت چاوی ته‌ماعی له‌سه‌ر ویلایه‌تی موسڵ و توركمانه‌كانی كه‌ركوكه و ئه‌گه‌ر پێی بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌ڕه‌ی موسڵدا، به ناوی شه‌ڕی دژی داعش و په‌كه‌كه و به‌هاناوه‌چوونی موستهزعهفهكانی باكووری عێراقه‌وه، قه‌پاڵێك له كه‌ركوك ده‌گرێت.
كه‌وابێ ئه‌مانه هه‌ڵوێستیان ڕوونه و ماوه‌ته‌وه یاریی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان، كه ده‌ڵێ كه‌ركوك دڵیه‌تی، پێی خۆشتره ئه‌و دڵه لای توركیا بێت تا لای یه‌كێتیی نیشتیمانیی. یه‌كێتییش كه ڕۆحی كهركوكییهكانی له‌گه‌ڵه، كه‌ركوك بداته ده‌ست به‌غدا، نایداته ده‌ست ئه‌نقه‌ره. په‌كه‌كه پێی خۆشه به ده‌رخستنی خۆی له كه‌ركوك، جه‌ندرمه بۆ قووڵاییه‌كی باریك له عێراقدا ڕابكێشێت تا بیخاته ته‌هلوكه‌وه. گۆڕان له كه‌ركوك دابڕاوه و ئیسلامییه‌كانیش له نێوان ئیسلامی‌بوون و كوردستانیبوونی كه‌ركوكدا، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌ریانخست كه ئیخوانچێتییهكهیان هه‌ڵبژاردووه.
له‌م ئاڵۆزییه‌دا، هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر كه‌ركوك به‌رده‌وام ئه‌بن، هه‌روه‌ها خۆڕاگری و ئازایه‌تی و قوربانیدانی خه‌ڵكه‌كه‌ی.