کنێر عه‌بدوڵڵا
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن یه‌کێکه له‌و قۆناخه گرنگانه‌ی ژیانی مرۆڤ که ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه ئامانجی زۆر بپێکێت، گرنگترینی ئه‌و ئامانجانه درووستبوونی پردی به‌یه‌کگه‌یشتنه له نێوان پاڵێوراو و جه‌ماوه‌ردا، به واتایه‌کی دیکه ده‌روازه‌یه‌که بۆ لێکگه‌یشتن و ناسین و نزیکبوونه‌وه‌ی زیاتری گه‌ل و سه‌رکرده، ئه‌گه‌رچی له په‌راوێزی کۆی ئه‌و پرسیارانه‌دا پرسیارگه‌لێک دێته ئاراوه که به‌پێی وه‌ڵامدانه‌وه و کارپێکردنی له‌لایه‌ن که‌س و لایه‌نه‌کانه‌وه ده‌رئه‌نجام ده‌زانێت له کوێی پرۆسه‌که‌و له‌نێو چ واقعێکدایه، له‌وانه که‌ی بچێته پرۆسه‌که‌وه؟ چۆن بچێت؟ به چ شێوه‌یه‌ک و چی بکرێت؟ تا ده‌رئه‌نجام بزانێت چی ده‌ست ده‌که‌وێت و ئاماده‌یه چی له ده‌ست بدات؟ ئه‌مه له‌کاتی ده‌رچوونی بێت یان ده‌رنه‌چوونی.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌که ئه‌وه‌یه ئایا خۆت و مێژووی کاره‌کانی خۆته کاتێک ئه‌چێته ناو پرۆسه‌که یان که‌سێکی دیکه‌یه ڕۆڵ ده‌گێڕێت له ناساندنت؟ پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه چی بکرێت بۆ تێپه‌ڕینی ئه‌و قۆناخه به سه‌رکه‌وتوویی تا ده‌رئه‌نجام متمانه و باوه‌ڕبوونی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ببێته پرد‌و ڕایه‌ڵه‌یه‌کی گرنگتر بۆ سوودوه‌رگرتن لێی له‌پێناو ئامانجه گه‌وره‌که‌دا.
بێگومان ئامانجی گه‌وره‌ی ئه‌و به‌یه‌کگه‌یشتنه خزمه‌تکردنی خه‌ڵک یان کۆمه‌ڵه که ده‌رئه‌نجام دوو ئاڕاسته له‌خۆ ده‌گرێت یه‌که‌میان: گه‌ر پاڵێوراوه‌که وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک به شوێنی خۆی بگات، ئه‌و کات به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ که چۆن بتوانێت له‌ئاست ئه‌و به‌ڵێن و جێبه‌جێکه‌ری به‌رنامه‌و پرۆژانه‌دا بێت که بانگه‌شه‌ی بۆ کردووه و بۆته به‌ڵێنێک له نێوان خۆی و خه‌ڵک له‌لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه له نێوان خۆی و لایه‌نه‌که‌ی پاڵاوتویهتی.
دووه‌میان: گه‌ر پاڵێوراوه‌که به‌هه‌رهۆیه‌ک بێت نه‌یتوانی بگاته شوێن وپۆستی دیاریکراو، له‌و کاته‌دا وه‌ک ئه‌رکێک ئه‌گه‌رچی به‌شداربووه له به‌شێکی ئه‌و سه‌رکه‌وتن و به‌رپرسیارێتییه‌ی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانی له قۆناخێکی دیاریکراودا ده‌یگرێته ئه‌ستۆ بۆ پارته‌که‌ی، به‌ڵام دواتر ده‌چێته‌وه شوێن و ژیان و کاری ڕابردوی خۆی و به‌رده‌وام ده‌بێت.
له هه‌ردوو باره‌که‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه چییه؟
گرنگی پرۆسه‌که له‌هه‌ردوو ده‌رئه‌نجامه‌که‌دا ڕاستگۆیی و مسداقیه‌تی نێوان سه‌رکرده‌و خه‌ڵکه‌که‌یه، به‌و واتایه‌ی یه‌کێک له شکسته‌کان و نه‌مانی متمانه‌ی خه‌ڵک به پاڵێوراو یان سه‌رکرده و ته‌نانه‌ت پارته سیاسییه‌کان په‌یوه‌سته به‌و به‌ڵێنه گه‌وره و ناڕاستانه‌ی پاڵێوراو ده‌یدات به خه‌ڵک، بێگومان ئه‌وه‌ش به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ په‌نای بۆ ده‌بات، به‌ڵێنێک گه‌وره بێت یان بچوک گرنگه له کات و ساتێکدا بدرێت که بتوانرێت جێبه‌جێکه‌ری بیت، چونکه جێبه‌جێنه‌کردنی به‌ڵێن په‌یوه‌سته به خاڵێکی گرنگی تره‌وه که ڕاستگۆییه و دواتر بوونی متمانه‌ی نێوانی ده‌نگده‌ر و پاڵێوراوه و هه‌روه‌ها خه‌ڵک و پارته سیاسییه‌که‌شه که زۆر گرنگه به هه‌ر ده‌رئه‌نجامێک بێت بپارێزرێت، پاراستنی هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرێدراوی زمان و گفتوگۆ‌و ئاخاوتنی که‌سی سه‌رکرده یان پاڵێوراوهکهیه، که زۆر گرنگه له‌کاتی خۆیدا جێبه‌جێکه‌ری بیت به پیاده‌کردن و به‌رجه‌سته‌بوونی که خودی په‌یڕه‌وکردنی به‌واتای پیاده‌کردنی که‌لتورێکی مه‌ده‌نییانه‌ی دیموکراسییانه‌ی پرۆفشناڵه که ڕاستگۆیی و پێنه‌دانی به‌ڵێنی گه‌وره‌و گفتوگۆی مه‌نتقی و بابه‌تییانه و به‌هێزکردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌ڕێی دروستکردنی متمانه‌و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌کی گرنگی یه‌کترناسینی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دڵسۆز که ته‌نهاو ته‌نها خۆشه‌ویستیان بۆ نیشتمان و خاک و نه‌ته‌وه‌و به‌رنامه‌و سه‌رکه‌وتنی حزبه‌که‌یانه که بۆته ئامانجی سه‌ره‌کییان بۆ خزمه‌تی زیاتر، چونکه دواتر سه‌رکردایه‌تیکردنی پێگه‌یشتوو بریتییه له‌و سه‌رکردایه‌تییه‌ی که پشت ده‌به‌ستێت به خۆشه‌ویستی نێوان سه‌رکرده‌و گه‌له‌که‌ی، واته به‌دواداچوونی بۆ سیاسه‌تێک که ببێته مایه‌ی پێکه‌وه‌ژیانی گه‌ل له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی.
بۆخۆم جێی شانازییه که توانیم له‌په‌راوێزی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا وه‌ک کاندیدێک بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان پیاده‌که‌ری که‌لتورێکی شارستانی، پرۆفشناڵی و دیموکراسی بم له چوارچێوه‌ی پرنسیپه‌کانی مافی مرۆڤ که ڕاستگۆیی و مسداقیه‌ت و ڕێزگرتن له‌ویدی و ستراتیجییه‌ت وبه‌رنامه‌ی گشتی بووه په‌یڕه‌وی هه‌نگاوه‌کانم، به ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی متمانه وئاشتهوایی له نێوان خه‌ڵک و پاڵێوراودا، که دواجار یارمه‌تیده‌ریش بوو بۆ سه‌رکه‌وتنی به‌رنامه‌ی لیستی (105).