شێرزاد ئێزدی
به‌ر له ساڵێك و هه‌ر له ڕۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا پڕۆسه‌ى ریفراندۆم ئه‌نجام درا و ئه‌وه‌ى كه جێگه‌ى سه‌رنجیشه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پارته‌ى ئه‌و كاته بازرگانى به درووشمه‌كانى سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌كرد و یارى به هه‌ست و سۆزى هاوڵاتیانه‌وه ئه‌كرد، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ له برى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت، به بێ ئه‌وه‌ى كه مافى خۆی بێت هه‌وڵ ده‌دات كه ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر پۆستى سهرۆككۆماریدا، ئه‌و پۆسته‌ى كه مافى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستانه و ئه‌مینداره گشتییه‌كه‌ى كه سه‌رۆكى كۆچكردوو مام جه‌لال بوو، یه‌كه‌مین سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى كوردی بوو له مێژووى عێراقدا.
ڕه‌نگه ئه‌م هه‌وڵه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش بچێته چوارچێوه‌ى سه‌پاندنى هه‌ژمونى خۆى و ته‌نانه‌ت كوده‌تاكردن به سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان، كه‌ر هه‌ر به پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه پۆستى سه‌رۆككۆمارى بۆ یه‌كێتى و پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌بوو، به‌ڵام له ئێستادا به‌و پێیه‌ى كه سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم سڕ كراوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كانى به ته‌واوه‌تى گوازراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كه بۆ خۆى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و نوێنهرییهتى له حكومه‌تدا.
ڕاگرتنى هاوسه‌نگى وائهخوازێت كه دۆخه‌كه وه‌ك خۆى بهێڵرێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ى كه ده‌ستكارى بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه عیبره‌ت له دهسهڵاتهكاندایه نه‌وه‌ك له ناو و پۆسته‌كاندا.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا جێگه‌ى سه‌رنجه داواكردنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى كۆماره له لایه‌ن پارتییه‌وه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه زنجیره‌ى ڕووداوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ شتێكى دیكه ده‌كرد به تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و پارته یه‌كێك له دوو پۆسته سیادییهكهى تایبه‌ت به كوردى له‌به‌غداد وه‌رگرت كه پۆستى جێگرى دوومى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بوو كه به شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكی به‌ماناى ئه‌وه دێت كه پۆسته سیادییهكهى تر ئه‌بێت بۆ یه‌كێتیى نیشتیمانى بێت هه‌روه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشووتر.
دابه‌ش كردنى ئه‌م دوو پۆسته سه‌ره‌كییه له كوردستان و عێراق به كرۆكى ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌ژمار ئه‌كرێت له‌نێوان ئه‌و دو پارته‌دا كه بووه هۆى دابین كه‌رى یه‌كپارچه‌یی خاكى هه‌رێمى كوردستان و گره‌نتى كۆتایی هاتن به شه‌ڕى ناوخۆیی.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى پارتى دیموكرات له‌وه ده‌رده‌چێت كه ته‌نها چاوبڕینێك بێت له پۆستى سه‌رۆكى وڵات، به‌ڵكو به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌ڕوات كه ببێته مایه‌ى ناجێگركردنى هه‌رێم و دروستكردنى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتییهكهى كه ڕه‌نگه ببێته هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ته‌واوی ئه‌و لێكتێگهیشتانهی كه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دا هه‌بووه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌گه‌رى تارمایی دابه‌ش بوون و دوو ئیداره‌یی.
پارتى ئه‌زانێت كه مه‌حاڵه یه‌كێتى ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و مافه‌ى خۆ بێت و ئه‌و سووربوونهشی له‌سه‌ر كاندیدكردنى كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار، هه‌وڵێكى ڕوونه كه ئامانج لێی لاوازكردنى هه‌ڵوێستى كورده له‌سه‌ر ئاسته‌كانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه و جیهاندا.