ئاژانس
هونەرمەند ئەحمەد خەلیل ڤیدیۆکلیپێکی نوێی هەیە و بە وتەی خۆی بۆ جەژنی ڕەمەزان بڵاو دەبێتەوە.
ئەحمەد خەلیل بە “ئاژانس”ی وت: “ڤیدیۆکلیپێکی نوێم بە ناوی “لێم تێناگا” ئامادە کردووە و سەرجەم کارەکانی تەواو بووە، کە یەکێکە لە بەرهەمەکانی ئەلبومە نوێکەم و کاری دەرهێنانی کلیپی گۆرانییەکەش لە لایهن بڕیار فەتاح ئەنجام دراوە.”
ئەحمەد خەلیل وتیشی: “گۆرانییەکە خۆشەویستییە و باس لە ناخ و هەستی خۆم دەکات، کاری تۆمارکردنی بەرهەمەکە لە وڵاتی تورکیا ئەنجام دراوە لەگەڵ گرووپێکی پڕۆفیشناڵی تورک کە تا ئێستا هیچ هونەرمەندێکی کورد کاری لەگەڵ نەکردوون.”
ئەحمەد خەلیل لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکەم ڤیدیۆکلیپیشی بە ناوی “چاوەڕوانی” بوو کە بە وتەی خۆی بە پارەی کرێکاری بەرهەمی هێناوە.