ئاژانس – ڕاوێژ کامەران
هەموو ساڵێک لە ١٤/٢دا ساڵیادی ڕۆژی خۆشەویستی دەکرێتەوە، بە جیاواز لە ساڵەکانی دیکە کە تێیدا هونەرمەندان باس لە ڤالانتاین دەکەن، لەم ڕاپۆرتەی “ئاژانس”دا بەشێک لە هونەرمەند و کچەمۆدێل و گەنجە ناودارەکانی کورد قسە لەسەر لایەنیکی ژیانی تایبەتی خۆیان دەکەن و ئەو خۆشەویستییە ئاشکرا دەکەن کە لە ژیانی خۆیاندا هەیە.
دیلان خۆشناو – گۆرانیبێژ
لای من خۆشەویستی پیرۆزە و بەهایەکی گەورەی هەیە، هەرچەندە وەک خۆم تا ئێستا عاشق نەبووم و هەموو خۆشەویستییەکەم داوە بە میوزیک و گۆرانی، بەڵام حەز دەکەم عاشقی کوڕێکی کورد ببم لە داهاتوودا، چونکە حەز دەکەم شوو بە کورد بکەم، تاکە مەرجیشم ئەوەیە دڵی کراوە بێت.
دینا ڕانیەیی – گۆرانیبێژ
لە ژیانی مندا هیچ خۆشەویستییەک نییە، چونکە هەر لە بنەڕەتەوە باوەڕم بەو جۆرە خۆشەویستییە نییە کە لە نێوان کچ و کوڕدا هەیە، بۆیە هیچ چیرۆکێکی خۆشەویستییشم نییە.
ڤیڤان نووری – گۆرانیبێژ
من تا ئێستا خۆشەویستم نییە، بەڵام دەمەوێت شوو بە کوڕێک بکەم کە ڕێز لە بیروبۆچوون و بەها و کولتووری من بگرێت، گرنگترین شتیش بە لامەوە ئەوەیە ڕێز لە دایکم بگرێت کە ئێستا لە لای منە و من ئاگاداری ئەو دەکەم.
کاڵێ کاروان – گۆرانیبێژ
هەرچەندە وەک هەر کچێکی دیکە داواکاریم بۆ هاوسەرگیری و پەیوەندی زۆرە، بەڵام من تا ئێستاش شووکردن لە مێشکمدا نییە و هەموو خۆشەویستی و خولیای خۆم داوە بە هونەرەکەم و میوزیک.
شهبنم بارانی – مۆدێل
خۆشەویستی لای من شتێکی پیرۆزە، بەڵام زۆر تایبەتیشە بە خودی کەسەکانەوە و بڵاو ناکرێتەوە، بەڕای من خۆشهویستیی ڕاستهقینه کە گۆڕان و بەرزونزمیی تێدا نییە خۆشهویستیی دایك و باوكمه، وەک خۆشەویستیی کوڕانیش من ئێستا زیاتر تەرکیزم لەسەر کارەکانم و خوێندنەکەمە، بۆیە پلانی هاوسەرگیریم نییە.
سەما ئیسماعیل – سینەماکار
خۆشهویستییش گرنگییهكی ژیانه و بوونی پهیوهندیی خۆشهویستییش ماف و تایبهتمهندیی كهسهكانه، من لە ژیانمدا یەک جار عاشق بووم، بهڵام ههندێك كێشه لهسهر ڕێگهمان ههبوو، ههربۆیه به یهكهوه نهگونجاین و جیا بووینهوه، ئێستاش کەسی دیکە لە ژیانمدا نیە.
ئەحمەد خەلیل – هونەرمەند
من جارێك هاوسەرگیریم كردووە كە پێش هاوسەرگیری ٩ ساڵ خۆشەویستی یەكدی بووین، بەڵام دواتر جیا بووینەوە، جارێكیش خۆشەویستەكەم گیانی لە دەست دا، بەڵام هەرچەندە ئێستا كەسێكی تایبەت نییە لە ژیانمدا بەڵام ژیان هەر بەردەوامیی هەیە، بۆیە گهر كهسی گونجاو بێته ژیانمهوه بۆ جاری سێیهم عاشق دهبمهوه.
شیلان ئاکجان – مۆدێل
خۆشەویستی ژیانی من هاوسەرەکەمە، به دڵنیاییشەوە بەر لەوەی هاوسەرگیری بکەین ماوهیهك پهیوهندیی خۆشهویستیمان ههبوو، به هۆی كاركردنمان به یهكهوه یهكدیمان ناسی، نازناوهكهی خۆشم (ئاكجان) به هۆی هاوسهرهكهمهوه ههڵم گرتووه كه نازناوی ئهوه و ئێستا ئەو تاجی سەرمە و بە هەموو دونیای ناگۆڕمەوە.
نووشین عهباس – ڕاگەیاندکار
من خۆشهویستییهكی زۆر ڕاست و گهوره له ژیانمدا ههیه، به لای منهوه ژیان بهبێ عهشق و ئهڤینداری هیچ مانایهكی نییه، وهك پهیوهندییشم لهگهڵ كوڕانی دیكه من له بهردهم شاشه و له پشت شاشهش كچێكی ڕووخۆشم، بهڵام كاتێك بزانم كوڕێك سنووری ئاداب و ئیحترام دهبهزێنێت ئهوه هەموو کات سنووری بۆ دادەنێم.
یارجان – مۆدێل
بە هۆی کارەکەشمەوە وەک هەر کچێکی دیکە ناوە ناوە داوای پەیوەندی و هاوسەرگیریم لێ دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا هیچ چیرۆکێکی خۆشەویستی لە ژیانی مندا نییە، من جگە لە خۆشەویستی هیچ مەرجێکیشم نییە بۆ ئەو کەسەی دێتە ژیانمەوە، چونکە بەڕای من مەرج بۆ ڕێککەوتنێک دادەنرێت کە بەردەوامیی تێدا نییە، لە کاتێکدا خۆشەویستی و هاوسەرگیری پڕۆسەیەکی ڕوحی و بێمەرجە، لەبەر ئەوە هیچ مەرجێکم نییە.
فاتۆ عەبدوڵڵا – مۆدێل و وەرزشکار
پێشتر چیرۆکی خۆشەویستی لە ژیانی مندا هەبووە بەڵام ئیستا کەس لە ژیانمدا نییە، لە پەیوەندی و هاوسەرگیریدا لای من ئەوەی گرنگە کە ڕێز و خۆشەویستیی هەبێت، بەڵام مەرجی ئەوەشم هەیە کە هەرکەسێک ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ من پێک دەهێنێت ڕێگریی کاری مۆدێل و وەرزشکردنم لێ نەکات، بە دڵنیاییەوە داوای پەیوەندی لە هەموو کچێک دەکرێت، هەربۆیە ئەوە هێندە شتێکی گرنگ نییە بە لای منەوە.
سروود سەیالی – هونەرمەند
خۆشەویستی شتێکی پیرۆزە، جا خۆشەویستی بێت بۆ خێزان یاخود نیشتیمان یان عاشقی کەسێک بیت، گەر خۆشەویستی نەبێت، نە هونەر و نە میوزیک و نە هیچ شتێکی جوان درووست نابێت، وەک خۆشەویستی ڕەگەزی بەرامبەر من زۆرجار بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیم پێوە کراوە، بەڵام تا ئێستا کەس لە ژیانمدا نەبووە، من هەر زیاتر سەرقاڵی هونەرەکەم بووم و ئەوەش هەموو ژیانمی داگیر کردووە، بۆ ئەو کەسەش کە دێتە ژیانمەوە ئەوە لای من گرنگە کە کەسایەتییەکی بەڕێز و جوانی هەبێت و ڕێز لە هونەرەکەی من بگرێت، بەڵام هیشتا پلانی دیکەم زۆر لەبەر دەمە و زووە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو پەیوەندییە.
ژیران – مۆدێل
لە ئێستاشدا هیچ خۆشەویستم نییە، نازانم بۆ داهاتوو، بەڵام حەز دەکەم شوو بە کوڕێکی کورد بکەم، چونکە دەمەوێت منداڵەکانم کورد بن، ئامۆژگاریشم بۆ کچان ئەوەیە کە لە شووکردن پەلە نەکەن و زۆر بە وریایی بزانن کە هاوسەرگیری لەگەڵ کێ دەکەن، بزانن کە قسەکانی هاوتایە لەگەڵ کارەکانی.
ساکار سەرکەوت – مۆدێل
من بە چیرۆکێکی خۆشەویستی گەیشتووم بە هاوسەرەکەم و زۆر بەختەوەرم لەگەڵی، ئەو جێگای باوک و برا و هەموو خزم و کەسێکی بۆ گرتوومەتەوە و هەموو کات هێزم بووە و بەردەوام و لە ناخۆشترین کاتەکانی ژیانمدا لام بووە، لە خودا دەپاڕێمەوە کە تا کۆتایی تەمەنم لەگەڵم بێت و بۆمی بهێڵێت.