ئه‌نجوومه‌نی باڵاى ڕیفراندۆم خاڵی لاوازى هه‌بوو
سازدانى: ڕه‌هێڵ ته‌ها
ماجید بازرگان ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم له پشكى توركمانه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا له ڕێگه‌ى ڕیفراندۆمێكى تره‌وه ده‌كرێت و ده‌ڵێت: ״هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ڕیفراندۆم بدات و هه‌ركه‌سێكیش بیدات خیانه‌ته.״
ماجید بارزگان كه ئه‌ندامى وهفدى ڕیفراندۆمى هه‌رێمیش بووه بۆ به‌غدا به‌ر له ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆسه‌یه له چاوپێكه‌وتنێكى ״ئاژانس״دا ئاشكرای ده‌كات كه له سه‌ردانى یه‌كه‌میاندا به‌رپرسانى به‌غدا ئاماده نه‌بوون ناوى وشه‌ى ڕیفراندۆم بهێنن و ڕێگه‌شیان نه‌دا شاندى هه‌رێم كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى له‌و شوێنه ئه‌نجام بدات كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده كرابوو.
ئاژانس: ده‌مانه‌وێ له‌و پرسیارهوە ده‌ست پێ بكه‌ین، كه ئایا له كاتى ده‌ركردنى بڕیاری سڕكردنى ئه‌نجامى ڕیفراندۆم هیچ پرسێك به ئێوه كرا وه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم؟
ماجید بازرگان: سڕكردنى ئه‌نجامى ڕیفراندۆم كارێكی ئاساییه و به عه‌یبه‌ى نازانم، دواتر سه‌باره‌ت به پرسكردن به ئێمه بۆ سڕكردنى ئه‌نجامه‌كه‌ى، ئه‌وا دواى ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌كه و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌نجوومه‌نى ڕیفراندۆم كاره‌كانى ته‌واو بوو، ئیتر پێویست ناكات ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بڕیار له‌سه‌ر داهاتووى ئه‌نجامى ڕیفراندۆمه‌كه بدات، به‌ڵكو ئه‌وه دراوه‌ته داموده‌زگاكانى هه‌رێم و ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ى به‌شدارن له په‌رله‌مانى كوردستان و پڕۆسه‌ى سیاسی‌دا.
ئاژانس: به‌ڵام ئێوه له ئه‌نجوومه‌نى ڕیفراندۆم په‌یڕه‌وى ناوخۆتان دانا، ئایا له‌و په‌یڕه‌وه ده‌سه‌ڵات به كێ درا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامى ڕیفراندۆمه‌كه بدات؟
ماجید بازرگان: به‌داخه‌وه یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانى ڕیفراندۆم نه‌یتوانی چه‌ند كارێك ئه‌نجام بدات، له‌وانه ئاماده‌كردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ئه‌و لیژنانه‌ى بڕیار بوو پێك بهێنرێن، ئه‌ویش بۆ كه‌میى كات له بهردمى ئه‌نجوومه‌نى ڕیفراندۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ئه‌و پهیڕهوە دانه‌نرا.
ئاژانس: پێش ڕیفراندۆم باس له‌وه ده‌كرا كه ده‌بوو یاسایه‌كی بۆ ده‌ربچێت، به‌ڵام ده‌رنه‌كرا، پێت وا نییه پهلهپهلییهك له‌و باره‌یه‌وه كراوه؟
ماجید بازرگان: به‌ڵێ ده‌كرا یاسایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ده‌ربكرێت، به‌ڵام ئه‌ویش به هۆی كه‌میى ماوه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ڕیفراندۆم و ناكۆكیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌توانرا یاسای بۆ ده‌ربكه‌ین، ته‌نیا په‌رله‌مان پشتگیریی بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم نیشان دا و داواى له كۆمیسیۆن كرد ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌نجام بدات، بۆیه پێم وایه ئه‌گه‌ر یاسا ده‌رچووبایه زۆر باشتر ده‌بوو.
ئاژانس: دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم چه‌ند ڕووداوێك ڕووی دا، ئێوه پێشتر چاوه‌ڕوانى ئه‌و ڕووداوانه‌تان ده‌كرد؟
ماجید بازرگان: به خوێندنه‌وه‌ى خۆم وه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ڕیفراندۆم و ئه‌ندامى شاندنى دانوساندنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ستم ده‌كرد به‌غدا كاردانه‌وه‌ى ده‌بێت ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوان نه‌بووین به‌و شێوه‌یه بێت، دواتر ئه‌گه‌ر ئامادهباشییش بكرایه، هه‌رێمى كوردستان تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه و به‌رگریكردنى هێزه‌كانى عێراقی نه‌بوو، كه چه‌ندین وڵات هاوكار و پشتیوانی‌یان كرد، له لایه‌كى تره‌وه هه‌رێمى كوردستان هیچ ده‌روازه‌یه‌كى نییه ئه‌گه‌ر گه‌مارۆ بدرێت و چاوه‌ڕوانى ئه‌و كاردانهوهیەی وڵاتانیشمان نه‌ده‌كرد.
ئاژانس: پسپۆڕانى یاسایی ده‌ڵێن ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ته‌نیا به ڕیفراندۆمێكى تری جه‌ماوه‌ری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟
ماجید بازرگان: ئه‌وه ڕاسته ته‌نیا به ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمێكى تر ئه‌نجامه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه ئه‌و بڕیاره بدات و هه‌ركه‌سێكیش بیدات خیانه‌ته.
ئاژانس: به‌و پێیه‌ى جه‌نابتان ئه‌ندامى شاندنى دانوسانكاری هه‌رێم بوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا، هه‌ڵوێستى ئه‌وانتان چۆن بینى، به‌ر له ڕیفراندۆم چاوه‌ڕوانى ئه‌و كاردانه‌وانه‌ى ئه‌وان بوو؟
ماجید بازرگان: من له هه‌ردوو سه‌ردانى وهفدى هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌ر له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم به‌شدار بووم، له سه‌ردانى یه‌كه‌م به‌رپرسانى به‌غدا هه‌ر ئاماده نه‌بوون ناوى وشه‌ى ڕیفراندۆم بهێنن و پێیان كوفر بوو، به‌ڵام له سه‌ردانى دووه‌م كه ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێكى مابوو بۆ پڕۆسه‌كه داوایان لێ كردین ڕیفراندۆم دوا بخه‌ین، ئێمه‌ش پێمان ڕاگه‌یاندن كه ئه‌و بڕیاره له ده‌ست لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌ماوه و بووەته ئه‌مری واقع، دواتر ئه‌وان زانییان كه ئێمه سوورین له‌سه‌ر ڕیفراندۆم هه‌ڵویستیان توندبوو به‌رامبه‌رمان، ته‌نانه‌ت ڕێگایان نه‌دا شاندى هه‌رێم كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى له‌و شوێنه ئه‌نجام بدات كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده كرابوو، پێیان ڕاگه‌یاندین ئێوه ناتوانن لێره كۆنگره بكه‌ن، دواتر هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا به ئێمه‌یان ڕاگه‌یاند كه به‌ر له ڕیفراندۆم هه‌رێم و به‌غدا له‌ژێر یه‌ك چه‌تردان و ئێمه ناتوانین هێزى سه‌ربازیى بۆ سه‌ر گه‌لی خۆمان به‌كار بهێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بكه‌ن واتا بووین به دوو ده‌وڵه‌ت، ئه‌و كاته ئه‌وا حسابێكى تر ده‌كه‌ین.
ئاژانس: ئێوه هه‌ست ناكه‌ن هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ دۆخی دواى ڕیفراندۆم ورد نه‌بوو؟
ماجید بازرگان: نه‌خێر ههڵسهنگانمان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێم هات ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمیش نه‌كرابوایه هه‌ر ڕووی ده‌دا، بۆیه ئێمه هه‌ستمان ده‌كرد حكومه‌تى عێراقی نیازى هه‌یه كارێك بكات، ئه‌وه‌شى ڕووی دا تا ڕاده‌یه‌ك چاوه‌ڕوانكراو بوو، وه‌ك ئاماژه‌م بۆ كرد هه‌رێم تواناى ئه‌وه‌نده بوو، به‌ڵام به گشتى په‌شیمان نیم له به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌كه، چونكه سه‌ڕه‌رای ئه‌و بارودۆخه من پێم وایه هه‌رێم گۆڵێكى جوانى له به‌غدا كردووه.
ئاژانس: توركیا فشاره‌كانى بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه، پێت وایه ئه‌و فشارانه ده‌باته سه‌ر؟
ماجید بازرگان: نه‌خێر كاری سیاسی جێگر نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، هه‌رچه‌نده ئێران و توركیا وه‌ك دوو هێزى گه‌وره له ناوچه‌كه هاوڕا بوون له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنى ڕیفراندۆمی هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان متمانه‌یان به یه‌كتر نییه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵوێستى تریان هه‌بێت، به تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌ئكیدی كردووەته‌وه كه نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دراوسێكانى، به‌ڵام ئه‌وان وا ده‌زانن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى درووست ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكى كوردییه نه‌وه‌ك كوردستانى و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كورده‌كانى ئه‌وانیش ده‌بێت.
ئاژانس: ئه‌ى ئێوه وه‌ك لایه‌نی توركمانى ناتوانن كاریگه‌ریتان هه‌بێت له‌سه‌ر ههڵویستهكانى توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم؟
ماجید بازرگان: ئێمه پێشتر په‌یوه‌ندییه‌كى باشمان له‌گه‌ڵ توكیا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان خوێندنه‌وه‌یه‌كى هه‌ڵه‌یان بۆ دۆسیه‌ى توركمان هه‌بوو له كوردستان و عێراق به گشتى، ئه‌و سیاسه‌ته‌ى توركیا وای كردووه توركمانه‌كان دابه‌ش بكات له نێوان خۆیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌وان گرنگییان ته‌نیا به لایه‌نێكی توركمانیى وه‌ك به‌ره‌ى توركمانى ده‌دا و پێیان وا بوو لایه‌نه‌كان تری توركمان له به‌رژه‌وه‌ندیى لایه‌نه كوردییه‌كان كار ده‌كه‌ن، بۆیه ئێستا ئێمه وه‌ك ئه‌و لایه‌نانه‌ى له هه‌رێمى كوردستانین په‌یوه‌ندییه‌كى ئه‌وتۆمان له‌گه‌ڵ توركیا نییه، به تایبه‌تى دواى به‌شداریكردنمان له پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆمدا.
ئاژانس: ده‌وترێت ده‌بوو به‌دیله‌كان قبووڵ بكرابوونایه به‌ر له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم؟
ماجید بازرگان: ئه‌و بهدیلانانهى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كراون هیچی له ئاستى ئه‌وه نه‌بوون كه ڕیفراندۆم دوا بخرێت، چونكه ئه‌وه‌ى پێشكه‌ش كرابوو هیچ گرەنتییهك نه‌بوو جێبه‌جێ بكرێت.
ئاژانس: پێت وا نییه ده‌بوو مه‌سعود بارزانى له گه‌رمه‌ى ئه‌و قه‌یرانانه ده‌ستى له كار بكێشایهتەوه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه له‌گه‌ڵ به‌غدا؟
ماجید بازرگان: دهستلهكاركێشانهوەى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌بێ دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى بۆشایی یاسایی له هه‌رێمى كوردستان درووست ده‌كرد، ئه‌و كاته به هۆی درووستبوونى ئه‌و بۆشاییه دوور نه‌بوو حكومه‌تى عێراقی ڕاسته‌وخۆ به‌و بیانووه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی هه‌رێم وه‌ربدات، به‌ڵام ئێستا كه نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم بكرێت، باشترین كار كه ئه‌نجام درا ده‌ركردنى ئه‌و یاسایه بوو كه له 29/10/2017دا له په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند كرا، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم دابه‌ش كران.