كنێر عه‌بدوڵڵا
مامه‌ڵه‌كردن له نێوان مرۆڤه‌كاندا، یه‌كێكه له هونه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن كه مرۆڤه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێت و له هه‌مان كاتدا ئامانجگه‌لێك له خۆ ده‌گرێت و بێگومان به پێی جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانیش له مرۆڤێكه‌وه بۆ ئه‌وی تر ده‌گۆڕێت. وێڕای ئه‌وه‌ی بونیادنان و پاراستنی جۆری په‌یوه‌ندییه‌كان چۆن ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كی دوولایه‌نه‌ی گه‌ره‌كه، به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یان دابڕانی هه‌ریه‌ك له‌و دوولایه‌نه‌ش له‌یه‌كتری مافی ههریهكهیانه به باوه‌ڕ و تێگه‌یشتنه‌وه بڕیاری لێ بده‌ن كه هه‌ندێ جار ئه‌و دابڕانه ده‌شێت په‌یوه‌ندی به خودی لایه‌نێكه‌وه بێت یان بارودۆخی دوولایه‌نه یاخود هۆكاری ده‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوولایه‌نه‌كه بێت.
گومان له‌وه‌دا نییه مێژووی ژیانی مرۆڤه‌كان به قۆناغی جیاوازدا تێ ده‌په‌ڕێت، هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك و به پێی جۆری په‌یوه‌ندی و كه‌سایه‌تییه‌كانیش ده‌بێته به‌شێك له یاده‌وه‌ری و زهنیه‌تی تاكه‌كان.
مێژووی هه‌ریه‌ك له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش به پێی جۆری یاده‌وه‌رییه‌كان خوڵقێنه‌ری جۆرێك له ئازاره‌كانه ئه‌گه‌رچی ئازاره‌كانی مرۆڤ جۆراوجۆرن و به‌پێی پۆلێنكردنیان، هه‌ندێكیان جه‌سته‌یی و هه‌ندێكی دیكه‌یان ده‌روونیی، ههندێكێكیان له ئه‌نجامی ڕوداو و كاره‌ساته‌كان دێنه ئاراوه و هه‌ندێكی تریان ده‌رئه‌نجامی خراپی و باشی نێوان په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان ده‌خوڵقێن و له ئاكامدا هه‌ندێكی ده‌بێته په‌یوه‌ندییه‌كی كاتی و كۆتایی پێ دێت، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكهیهیان هه‌میشه‌یی و چه‌ند سه‌ختی و نوشستی به‌خۆوه ببینێت تێكناشكێ و به‌رده‌وامییه‌تی ده‌بێت.
ده‌رئه‌نجام، ئه‌و ئازارانه‌ی به‌هۆی سروشت یان ڕوداوه‌كانه‌وه ده‌خوڵقێت هۆكاره‌كانی جیاوازتره و ده‌شێت به حوكمی ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیراده و خوڵقاندن و ده‌سه‌ڵاتی خودی مرۆڤه‌كانه تا ڕاده‌یه‌ك قبوڵكراوتر بێت و به سروشتیتر و ئاساییتر وه‌ربگیرێت و دواتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت وه‌ك واقعێكی ناخۆش و تاڵ وه‌ك له‌وانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر و خوڵقێنه‌ری خودی مرۆڤه‌كانه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مرۆڤه‌كان خۆیان، چونكه له ڕووی ده‌رئه‌نجامه‌وه ده‌شێت هه‌ستكردن به ئازاره جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌كانه‌وه وه‌كیه‌ك بن، به‌ڵام له ڕووی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه و ئاسه‌واره‌كانی ده‌رئه‌نجامی ئازاره‌كان لێك جیاواز بن، له‌و ڕوانگه‌یه‌ی جۆری یه‌كه‌میان ده‌شێت زۆرجار ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤه‌كان بێت، به‌ڵام دووه‌میان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیداره به ویست و ئیراده و خواست و هه‌ڵبژارده‌ی مرۆڤه‌كان خۆیانه‌وه.
له دیدێكی تره‌وه بێگومان ئازاره جه‌سته‌ییه‌كان ئاسه‌واری خراپ و كاریگه‌ری ناخۆش ده‌گرێته‌خۆ و دژ به هه‌موو بنه‌ما مرۆیی و ئهخلاقییهكانه ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ باڵاده‌ستی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی و هێزی خۆی ده‌سه‌پێنێ به‌مه‌به‌ستی خۆسه‌پاندن و خۆزاڵكردن و گه‌وره سالاری ڕه‌وایه‌تی ده‌دات به‌خۆی به‌هۆی هێزی بازووی یان هه‌ر ئامێرێكی بهكارهاتووهوه ببێته مایه‌ی ئازاری جه‌سته‌یی بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر كه ده‌رئه‌نجام ده‌شێت شكاندن یان جێشوێن مانه‌وه یاخود له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی ئه‌وی دی بهێنێته ئاراوه. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئازاره ده‌روونییه‌كان دوو هێنده‌ی جه‌سته‌ییه‌كان ئاسه‌واری خراپ وهه‌تاهه‌تایی بۆ به‌رامبه‌ر ده‌خوڵقێنێ، چونكه ئه‌گه‌رچی وه‌ك جه‌سته‌یی به‌دیار نابێت، به‌ڵام جێ شوێنی له ڕۆح و زهنی به‌رامبه‌ردا قۆناغ به‌قۆناغی ژیانی ده‌مێنێته‌وه‌و ئاسه‌وار و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان گه‌ر له هه‌ر جۆر و ئاستێكدا بێت ناكرێت خۆی له ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌رونیدا ببینێته‌وه‌و ببنه مایه‌ی بێ تاقه‌تی و ئازار بۆ یه‌كتری، چونكه هیچ كام له‌و په‌یوه‌ندییه ڕاسته‌قینانه گه‌ر له چوارچێوه‌ی هاوڕێیه‌تی بێت یان هاوسه‌رگیری یاخود خۆشه‌ویستیدا بێت به ئاسانی و سانایی پێك نایه‌ت به‌تایبه‌ت له كومه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌گشتی، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌موو دابڕان و به‌كارهێنانێكی له‌و جۆره ئازارانه بێ ئومێدی، بێ متمانه‌یی، خه‌مۆكی و بێزاری ده‌خوڵقێنێ چ بۆ خودی تاكه‌كان بێت و چ بۆ نه‌وه‌ی نوێ كه پێویسته دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌كی توندڕه‌وی و توندوتیژی و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكرێن و بگره بیروباوه‌ڕه‌كانی یه‌كترقبوڵكردن و ڕێزگرتن و خۆشه‌ویستی و هتد ببێته كه‌لتوری پێكه‌وه‌ژیانی مرۆڤه‌كان، له‌پێناو پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان و هێنانه‌كایه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیارو ته‌ندروست و شارستانیدا.