ئاژانس
به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى ستاندار کە لە ماوەی ڕابردودا چەندجارێک هێزەکانی ئاسایش چونە سەر دەزگاکەی رایدەگەیەنێت داوایان لێکردووە هەولێڕ جێبهێڵێت.
مه‌سعود عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى ستاندار بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״له لایه‌ن خزم و برادهرانمهوه پێیان ڕاگه‌یاندم كه پارتى حه‌ز ده‌كات هه‌ولێر جێ بهێڵم، به‌ڵام ناترسم و له كوێ ده‌رمان بكه‌ن خێمه هه‌ڵده‌ده‌ین و تا شۆڕشى مه‌ده‌نى و پرته‌قاڵى ئه‌نجام ده‌ده‌ین״.
مه‌سعود عه‌بدولخالق پێی وایه بوونى ئه‌وان له هه‌ولێر ״گرنگه״ و ده‌ڵێت: ״پارتى 27%ی ده‌نگى هه‌ولێرى له‌گه‌ڵدایه، تا ده‌نگى خه‌ڵك هه‌بێت و ڕه‌خنه‌گرتنى ئازادیخوازان هه‌بێت ده‌نگه‌كانیان كه‌متر ده‌بێته‌وه، بۆیه فشار ده‌كه‌ن״.