به‌شداریی له بۆنه‌ی هه‌موو ئایین و بیروباوهڕهكاندا ده‌كات
داستان سدیق
لە کتێبخانەی ئەو مزگەوتەی تێیدا وتاربێژە سەرقاڵی هەڵدانەوە و تەیکردنی لاپەڕەی ئەو کتێبانە بوو کە لەسەر ئایینەکانی دیکە نووسرابوون، ئەو عەمامەیەکی سپی لەسەر داناوه و دەستێک جلی ڕەنگ خۆڵەمێشی مەلایی لە بەردایە. بە ئێمەی وت: «ئەم کتێبانە تایبەتن بە بنەڕەت و مێژووی ئایینەکانی دیکە و جیایان ناکه‌مه‌وه لە کتێبە ئیسلامییەکان و بە هەمان شێوە گرنگییەکی زۆر بە خوێندنەوەیان دەدهم».
نادر عەلی محەمەد، 47 ساڵ، بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستە شەرعییەکان و پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی زەهاویە لە گەڕەکی ڕزگاریی شاری سلێمانی. جیاواز له پیاوانی دیكه‌ی ئایینیی، گرنگییه‌كی زۆر به ئایینه‌كانی دیكه ده‌دات و به‌شداریی له بۆنه و جه‌ژنه‌كانیاندا ده‌كات، ئەو باس لەوە دەکات لە کۆمەڵگایەکی فرەئاییندا پیاوانی ئایینی دەبێت سەرمەشقی پێکەوەژیان بن.
بە پێی ئامارە فەرمییەکان، زۆرینه‌ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی لە ئایینی ئیسلام دەکەن، بەڵام پەیڕەوانی چەندین ئایینی دیکەش هەن، وەزارەتی ئەوقافیش هەشت ئایینی بە فەرمی ناساندووە ئەوانیش: (ئیسلام، ئێزدی، کریستیان، کاکەیی، زەردەشتی، سابیئه‌ی مەندایی، بەهایی و جوو)ن.
ئەمیر عوسمان مەولود، بەڕێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف، ڕایگەیاند: هێشتا هیچ ئامارێکی فەرمی پەیڕەوانی ئایینەکان لەبەردەستدا نییە، هەرچەندە داوامان لە وەزارەتی پلاندانان کردووە.
هه‌رچی له سلێمانییشه، باوه‌ڕدارانی (5) ئایین و بیروباوه‌ڕ له شاره‌كه‌دا بوونیان هه‌یه: ئیسلام (به شیعە و سوننەوه)، کریستیان (کلدانی و ئەرمەنەکان)، ئێزدی، زەردەشتی و کاکەیی، هه‌ندێكیان هه‌ر له‌مێژه بوونیان هه‌یه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان به‌هۆی كۆچ و ژیانه‌وه هاتوونه‌ته شاره‌كه.
مەلا نادر پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ پەیڕەوانی ئایینەکانی دیکە هەیە، بە پێچەوانەی مەلاکانی ترەوە بەشداری بۆنە ئایینی و تایبەتییەکانیان دەکات، ئەوەش بە ئەرکی خۆی بۆ لە یەکتێگەیشتنی زیاتر ناودەبات.
مێژووی دەستپێکردنی ئەم پەیوەندییەشی نوێ نییە و یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٧ گرێی ئاڵۆزی پەیوەندیی نێوان پەیڕەوکەرانی ئایینەکەی و مەسیحییەکانی کردەوە کاتێک لە بۆنەیەکیاندا سەردانی یەکێک لە کەنیسەکانی کردووە و بەشداری لەگەڵدا کردوون.
بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی مامەڵەکردن لەگەڵ ئایینەکانی دیکە بە درووست نازانن و پێیان وایە کە ئایینەکەی ئەمان بە هاتنی ئایینەکانی دیکەی سڕیوەتەوە، به‌ڵام ئه‌م بۆچونه له لای (مه‌لا نادر) ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
وتی: ئەرکی ئێمە وەک مەلا و ڕێبەرانی ئایینی لە سەرجەم ئایینەکاندا قورسە و ئێمە دەبێت هۆکارێک بین بۆ نزیکبوونەوە و پێکەوەژیانی ئایینەکان نەک لێکترازانیان.
جه‌ختیشی كرده‌وه: «کاتێک بە ناوی دینەکەمەوە خەڵکانی دیکە دەکوژرێن و زوڵمیان لێ دەکرێت، خۆم بەتاوانبار دەزانم ئەگەر ئەو هەڵەیەی ئەوان دەیکەن ڕاستی نەکەمەوە».
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە سلێمانی ژمارەی مزگەوتەکان خۆی دەدات له (2) هه‌زار مزگەوت، هاوشانی ئه‌وه‌ش (10) کەنیسەی کریستیانەکان و (2) پەرستگە و ناوەندی زەردەشتییەکان هەیە، کاکەییەکان و ئێزدییەکان هیچ ناوەند و پەرستگایەکیان له شاره‌كه‌دا نییە.
مەلا نادر، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ئه‌و فرهئایینییهی له كۆمه‌ڵدا هه‌یه، بپارێزێت و قوڵی بكاته‌وه، هه‌ربۆیه لە وتارەکانی هەینیدا یان لە هەر کۆبوونەوە و دانیشتنێکدا بێت، زۆرترین جار باسی ئەو پێکەوەژیانە و پەیوەندی نێوان خەڵکانی ئایینە جیاوازەکان دەکات و هانیان دەدات بۆ زیاترنزیکبوونەوە و درووست‌کردنی متمانە لە نێوانیاندا.
به‌ڵام ئه‌م كاره هه‌روا به‌ئاسانیی گوزه‌ر ناكات، به‌ڵكو زۆرجار له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه به له «ئیسلام ده‌رچون» یان بون به مه‌سیحی و زه‌رده‌شتی، تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئه‌م تۆمه‌تانه، (مه‌لا نادر)یان سارد نه‌كردووه‌ته‌وه، به پێداگیرییه‌وه ده‌ڵێت: «ده‌مه‌وێت نموونەی دۆستایەتی و تێکەڵبوونمان لەگەڵ ئایینە جیاوازەکان بچێتە خوارەوە بۆ ناو خەڵکیش».
دیارترین بۆنە و جەژنی ئایینی کریستیانەکان لەدایکبوونی مەسیح و جەژنی سەری ساڵی زایینییە، هەموو ساڵێک لە کەنیسەکاندا تەنیا پەیڕەوکەرانی ئایینه‌كه بەشداری لەو مەراسیمەدا دەکەن، مەلا نادر تاکە مەلای مسوڵمانە کە ساڵانە بەشداری ئەو جەژنە لەگەڵ کریستیانەکان دەکات.
وتی: لە بەرواری ٢٥ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ لە کاتی مەراسیمی لەدایکبوونی مەسیح و جەژنی کریسمسدا پەیوەندیم کرد بە پیاوه ئایینییه‌كانی هاوڕێم لە ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كانی ئێزدی زەردەشتی و کاکەیی و پێکەوە بەشداریمان لە مەراسیمەکەدا کرد لە کەنیسەی مار یوسف کە ئەو شەوە یەکێک لە قەشە گەورەکان لە وڵاتی لوبنانەوە هاتبوو بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمەکە، بینینی ئەو دیمەنەی پێ سەیر بوو و بە حاڵەتێکی دەگمەنی ناو برد.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره قه‌شه لوبنانییه‌كه‌ی سه‌رسام كردبێت، ئه‌وا كریستیانه‌كانی سلێمانیی خۆشحاڵ كردووه.
ئەیمەن عزیز هورمز، قەشەی کەنیسەی ماریوسف لە سلێمانی، له‌و باره‌وه وتی: «مەلا نادر یه‌كێکە لە پیاوە ئایینییە ڕۆشنبیرەکانی ئەم شارە و ئێمە شانازی پێوە دەکەین کە خاوەنی ڕەفتاری جوان و پەیامی پێکەوە ژیانە».
ئه‌م هه‌سته له پێ‌زانین بۆ مه‌لا نادر، له‌لای پیاوانی ئایینی ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كانی دیكه‌شدا به هه‌مان شێوه د‌رکی پێدەکرێت.
سەید سەرحەد کاکەیی، یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كانی کاکەیی لە سلێمانی، دەڵێت: «ئاواته‌خوازین هەموو موسوڵمانەکان هاوشێوەی مه‌لا نادر بن، چونكه ئەو دێتە لای ئێمە و نانمان لەگەڵ دەخوات بەبێ ئەوەی هەست بکەین کە سڵەمینەوەیەکی هەیە یان وا هه‌ست بكه‌ین ئێمە لە دەرەوەی ئایینی ئەوین، هه‌ربۆیه ئێمەش دەچینە ماڵ و مزگەوتەکەی».
هه‌ندێك له ئایین و بیروڕاكانی ئێستای سلێمانی، پێشووتر پهیڕهوكاریان نه‌بوه یان زۆر سنووردار بوه، به‌ڵام هه‌ندێك ڕووداو و کرانەوەی زیاتر وای كردووه ڕێژه‌یان له شاره‌كه‌دا زیاد بكات، له وێنه‌ی ئاواره‌بوونی ئێزدییه‌كان له پاش هێرشه‌كانی داعش له حوزه‌یرانی 2014دا.
مه‌لا نادر، به نیگهرانییهكهوه كه له ڕوخساریدا ڕه‌نگی ده‌دایه‌وه، چیرۆكی کوشتنی پیاوێكی ئایینیی ئێزدیی بیرهێنایه‌وه كه وه‌ك خۆی وتی زۆر ئاشنا و هاوڕێی بوه. ئه‌م ڕووداوه‌ش وای لێده‌كات درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وانی ئه‌م بیروباوه‌ڕه بدات و لێنه‌گه‌ڕێت ئه‌وه‌ی داعش ویستوویه‌تی بۆ كوشتنی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان، به‌دیی بێت.
حاکم قاسم عوسمان، یەکێکە لە پیاوانی ئایینی ئێزدی له سلێمانی، به شانازیه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه مەلا نادر یهكێكهلهو پیاوه ئایینیه ده‌گمه‌نانه‌ی كه له هه‌مو خۆشی و ناخۆشییهكیاندا به‌شدار بووه.
پێشیوایه به‌هه‌وڵی ئه‌وجۆره كه‌سایه‌تیانه، پێكه‌وه ژیانێك له سلێمانی دا هاتوه‌ته ئاراوه، كه نمونه‌ی له شوێنه‌كانی دیكه‌دا كه‌مه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ته‌وژمی ئایینی زه‌رده‌شتی له كوردستان و به‌تایبه‌تی سلێمانی و زیادبونی شوێنكه‌وتووانی ئه‌و ئایینه، زۆرجار پهیڕهوكهران خۆیان له به‌رده‌م هێرشی گوتاری ئایینی پیاوانی ئایینی‌دا بینیوه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ئازادیی بیروباوه‌ڕیان درووست كردووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه (مه‌لا نادر) داكۆكیی له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی زه‌رده‌شت كردووه و په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ به‌ستوون.
ئاشنا عەبدولقادر، پیری زەردەشتییەکانە لە سلیمانی، وتی: «مەلا هەبووە فەتوای کوشتن و سەربڕینی منی دەرکردووە، به‌ڵام مەلا نادر کەسێکی جیاوازه لە هاوتاکانی و جگە لەوەی دێتە بۆنە ئایینییەکانمانەوە، هاوكات دۆستایەتی و نزیکی زۆرمان هەیە له‌گه‌ڵیدا.»
مه‌لا نادر و هاوڕێكانی له پیاوانی ئایینی ئایینه جیاوازه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان هه‌ر له ئاستی هاوڕێیه‌تیدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو پێكه‌وه گرووپێكیان دامه‌زراندووه به‌ناوی (پێکەوەژیان) كه له نوێنه‌ری سه‌رجه‌م ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كان پێك دێت.
له نموونەی مەلا نادر لە هەرێمی کوردستاندا دەگمەنن یان ڕەنگە هەر نەبن، بەڵام ئەم پیاوە سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە پەیامەکەی و دەڵێت: «كارمان ئه‌وه‌یه هۆشیاریی له باره‌ی پێکەوەژیانی ئایینە جیاوازەکان بڵاو بكه‌ینه‌وه و قبووڵكردنی یه‌كدی قووڵ بكه‌ینه‌وه«.
* ئەم ڕاپۆرتە یەکێکە لە بەرهەمەکانی پرۆژەی «تصالح» کە لە لایەن هەردو ڕێکخراوی (CFI) و (MICT) لە ڕێگەی (ئەکادیمیای ڕاگەیاندنی ئەڵمانی لە عێراق) بۆ ڕۆژنامەنووسانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامیان داوە.