ئاژانس
خانمە هونەرمەندی باکوووری کوردستان مەلیس پەرچەم سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆکلیپێکی نوێیە و بە وتەی خۆێشی دووەم کاری دەبێت بە زمانی کوردی.
مەلیس پەرچەم لە بارەی کارەکانییەوە بە “ئاژانس”ی وت: “من سەرەتا بە زمانی تورکی دەستم بە کاری هونەریی کرد و ڤیدیۆکلیپێکم بەو زمانە بڵاو کردەوە، بەڵام دواتر گۆرانییەکم بە زمانی کوردی بە ناوی (Sebra Dıla) بڵاو کردەوە کە یەکەم ئەزموونی کارکردنم بوو بۆ گۆرانیگوتن بە زمانی کوردی و پێشوازییەکی باشیشی لێ کرا.”
مەلیس پەرچەم وتیشی: “لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمێکی دیکەمم کە ئەویش بە زمانی تورکییە و گۆرانییەکی خۆشەویستییە کە چیرۆکەکەی باس لە عهشق و چاوەڕوانیی کچێک دەکات بۆ مەعشووقەکەی، بە نیازین لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەست بە کارەکانی بکەین و کلیپێکی نوێی بۆ بکەین.”
مەلیس پەرچەم لە ساڵی ١٩٩٢ لە دیاربەکر لە دایک بووە و خوێندکاری ماستەرە لە بواری میوزیک، تا ئێستاش دوو ڤیدیۆ کلیپی بڵاو کردووهتەوە.