داوای هاوكاریی له بارزانی كردووه و پێچه‌وانه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه
ئاژانس
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری له‌سه‌ركارلادراوی كه‌ركوك به نهێنی پڕۆژه‌یه‌كی بۆ به هه‌رێمکردنی ئه‌و شاره وروژاندووه و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و چه‌ند لایه‌نێكی عه‌ره‌بی و توركمان تاووتوێی كردووه ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌و هه‌نگاوه پێچه‌وانه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه هه‌وڵ بۆ لكاندنه‌وه‌ی ئه‌و شاره ده‌دات به هه‌رێمه‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست «ئاژانس» كه‌وتوون، له ماوه‌ی ڕابردوودا نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و پرسه گفتوگۆی كردووه و داوای ڕه‌زامه‌ندی و پشتیوانیی ناوبراوی كردووه بۆ پڕۆژه‌كه‌ی و هه‌مان دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی تر له كه‌سایه‌تی و حزب و لایه‌نە سیاسییه‌كانی دیكه‌شدا تاووتوێ كردووه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم له كاتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كاندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پڕۆژه‌ی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی كورد و توركمان له یه‌كتر نزیك ببنه‌وه به تایبه‌ت كه توركمانه‌كان له دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه هه‌مان بیرۆكه‌یان هه‌بووه و له ئێستاشدا پێناچێت ناڕازی بن، چونكه ئه‌وانیش به دۆخی ئێستای كه‌ركوك ڕازی نین و پێیان وایه له به‌رژه‌وه‌ندیی توركمانی شیعه‌یه.
به پێی پڕۆژه‌كه، كه‌ركوك بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌بێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ كه به پێی یاسا و ڕێككه‌وتنی نێوان پێكهاته‌كان و حكومه‌تی عێراق ڕێك ده‌خرێت، دواتر له ڕاپرسییه‌كدا بڕیار ده‌درێت بكرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یاخود به سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه.
پڕۆژه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه قه‌زای حه‌ویجه و ناحییه‌كانی ڕیاز و زاب و ڕه‌شاد ده‌كرێنه پارێزگایه‌ك له چوارچێوه‌ی هه‌رێمه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئه‌گه‌ر نه‌یانویست له‌گه‌ڵ كه‌ركوك بمێننه‌وه ئه‌وا توانای بڕیاردانیان هه‌بێت.
ئیدریس حاجی عادل، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی به «ئاژانس»ی ڕاگه‌یاند: پڕۆژه‌ی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك سیناریۆیه‌كی دیكه‌یه هاوشێوه‌ی ڕیفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر كه‌ركوك بخه‌نه‌وه گێژاوێكه‌وه كه ئه‌وه‌شی له ده‌ستمان نه‌داوه له ده‌ستی بده‌ین.
وتیشی: «بیرۆكه‌ی هه‌رێمی كه‌ركوك له‌م وه‌خته‌دا هه‌ڵه‌یه، چونكه ئێمه مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوورمان هه‌یه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی كورد هه‌وڵ بده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی و وه‌ك یه‌كێتیی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا نین، چونكه دژی خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی كورد و ده‌ستووره، كه ته‌نها ئه‌و لایه‌نانه پشتیوانیی لێ ده‌كه‌ن كه دووژمنی كه‌ركوكن».
وروژاندنی پڕۆژه‌ی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك له لایه‌ن نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه، پێچه‌وانه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه كه جه‌خت له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی دیكه له هه‌رێم.
پێشتر له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ «ئاژانس»دا، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه دابڕێنراوه‌كان ڕایگه‌یاند، كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك له باره‌ی پڕۆژه‌ی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوكه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌مێكه هه‌یه و زۆرجار قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و گه‌رم ده‌كرێت و خاو ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: «پێمان وایه ئێستا كاتێكی زووه بۆ بیركردنه‌وه له حاڵه‌تێكی وه‌ها، چونكه كه‌ركوك كێشه‌ی زۆره بۆیه پێویسته ئه‌و كێشانه‌ی چاره‌سه‌ر بكات».
هه‌نگاونانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ پڕۆژه‌ی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك زیاتر له ویستی به‌ره‌ی توركمانییه‌وه نزیكه كه پێشتر پڕۆژه‌یان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه هه‌بوو تا كه‌ركوك له ئیداره‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌نه‌وه. «له ساڵی 2005 عه‌لی مه‌هدی، جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانیی ئه‌و كاته، پڕۆژه‌ی هه‌رێمی كه‌ركوكی خسته به‌رده‌م لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك كه دواتر ڕه‌ت كرایه‌وه، بریتی بوو له درووستكردنی هه‌رێمی كه‌ركوك به سنووری ئیداریی ئێستایه‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌بێت له 100 ئه‌ندام پێك بێت و به ڕێژه‌ی ٣٢% له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و توركمان دابه‌ش بكرێت و ٤%یش بدرێته كلدانی و ئاشوورییه‌كان، سه‌رۆكه‌كه‌ی له عه‌رەب بێت و جێگره‌كانیشی له توركمان و كورد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌كه‌ش بدرێته توركمان و جێگره‌كانی له كورد و عه‌ره‌ب پێک بێت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار و ئیداریی ده‌بێت بۆ كورد بێت له‌گه‌ڵ دوو جێگر له پێكهاته‌كانی دیكه، به مه‌رجێك وه‌زیره‌كان له 13 زیاتر نه‌بن كه به ڕێژه‌ی ٣٢% دابه‌ش بكرێن.
پێده‌چێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌بێ فلته‌ری په‌رله‌مانی كوردستان نه‌توانێت ڕووناكی ببینێت، كه پێوسته له‌وێوه بڕیار له‌سه‌ر پرسێكی له‌و جۆره بدرێت.
هێمن حه‌سیب، چاودێری سیاسی به «ئاژانس»ی وت: «پڕۆتۆكۆلی حكومه‌ت بابه‌تێكی پلانسازییه بۆ چوار ساڵی داهاتوو، به‌ڵام هه‌ندێ جار پێویستیی قۆناغه‌كان وا ده‌كات حكومه‌ت له پلانه‌كه‌ی ده‌رچێت، بۆیه پڕۆژه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێت پێویست به‌وه ده‌كات له په‌رله‌مانی كوردستان مسداقیه‌ت به پڕۆژه‌كه بدرێت، چونكه تاكه مه‌رجه‌عی هه‌رێمه«.