زۆربه‌ى پۆسته‌كان به ده‌ست پارتییهوهن و یه‌كێتیی جێگره‌كانی به‌ركه‌وتووه
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ڕێگه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى چه‌ندین پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و به‌شى ״گرنگ״ی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه هاوكێشه‌ى هێزى له‌و وه‌زاره‌ته گۆڕیوه له به‌رژه‌وه‌ندیى خۆى و یه‌كێتیى تێیدا بووه‌ته كه‌مینه كه پێشتر به‌شێكى زۆرى پۆسته‌كانى به ده‌سته‌وه بووه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كابینه‌كانى ڕابردووى حكومه‌تدا له پاش یه‌كگرتنه‌وه به ده‌ست یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستانه‌وه بوو به‌ڵام له پاش پێدانى ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌م كابینه‌یه‌دا به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لێوه‌رگرتنه‌وه‌ى چووه‌ته ده‌ست پارتى كه له لایه‌ن كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆوه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێت كه ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسیی پارتییه.
له پاش دوورخستنه‌وه‌ى مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیرى پێشمه‌رگه له پشكى گۆڕان ئه‌و پۆستانه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه كه به ده‌ست گۆڕانه‌وه بوون ئێستا له لایه‌ن نوێنه‌رانى پارتییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
مه‌حمود حاجى عومه‌ر ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كورستان له لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان به ״ئاژانس״ى وت: ״پارتى به شێوه‌ى مونه‌زه‌م ده‌ستى به‌سه‌ر داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌تدا گرتووه، ڕاسته یه‌كێتیى به‌شداره به‌ڵام ته‌نها ڕۆڵێكى بچووكى هه‌یه״.
وتیشى: ״له نێو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا جگه له جیاوازیى ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان یه‌كێتیى و پارتیدا تا ئێستاش ڕوتبه و ته‌رقیه و شێوازى ده‌وامكردن جیاوازه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جومگه ئهساسییهكانى وه‌زاره‌ت و زۆربه‌ى ڕاوێژكاره‌كان سه‌ر به پارتین، به حزبییانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش واى كردووه به‌یاننامه‌كانى وه‌زاره‌ت ناڕه‌زایى به‌رپرسانى یه‌كێتیى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و فه‌رمانه‌كانى وه‌زاره‌ت وه‌ك خۆى جێبه‌جێ ناكرێن״.
به پێى به‌داوادچوونه‌كانى ״ئاژانس״ وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و جێگره‌كه‌ى له ده‌ستى پارتیدایه، له‌گه‌ڵ ئهوەشدا سه‌رۆكى هه‌یئه‌ى ئه‌ركان و یه‌كێك له جێگره‌كانى پارتین، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگیرى و ته‌ندرووستى و ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریى وه‌زاره‌ت و دیارترین پۆسته‌كانى یه‌كێتیى له‌و وهزارەته ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌ته ئه‌و كهسانەى تر كه له پشكى یه‌كێتیى له‌و وه‌زاره‌ته‌ن زۆربه‌یان پۆستیان جێگره.
دلێر ماوه‌تى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له په‌رله‌مانى كوردستان به ״ئاژانس״ى وت: ״هاوسه‌نگیى ده‌سه‌ڵاته‌كان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه تێك چووه و زۆربه‌ى بهرپرسیارێتییهكان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست پارتى و یه‌كێتیى به‌شێك له پۆسته‌كانى له ده‌ستدا نه‌ماوه״.
وتیشى: ״یه‌كێتیى و پارتى له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌دان بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگیى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌ردوولا وه‌كو یه‌كى لێ بێته‌وه، له ئایینده‌دا گۆڕانكاریى ڕوو ده‌دات له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا״.
به پێى ڕێككه‌وتنى پارتى و لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شتى حكومه‌تى هه‌رێم بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه درا به یه‌كێتیى به‌ڵام تا ئێستا پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه و به ده‌ست پارتییەوهیه.
ئارى هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له په‌رله‌مانى كوردستان به ״ئاژانس״ى وت: ״ئه‌وه ڕاست نییه كه جومگه ئهساسییهكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به ده‌ست پارتییه‌وه‌یه، یه‌كێتیى به‌رپرسى یه‌كه‌ى 70ی هه‌یه كه فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتییه له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌سه‌ڵاتى باڵاى هه‌یه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا״.
وتیشى: ״وه‌زیرى پێشمه‌رگه پشكى گۆڕانه پارتى به وه‌كاله‌ت پڕى كردووەته‌وه ئیتر ئه‌وە پۆسته‌كانى تر له نێوان یهكیتیى و پارتیدا وه‌كو یه‌ك دابه‌ش كراون״.
״ئاژانس״ په‌یوه‌ندیى به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى پارتى و یه‌كێتییه‌وه كرد له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌ڵام ئاماده نه‌بوون لێدوان بده‌ن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه نه‌یویست ناوى بڵاو بكرێته‌وه به ״ئاژانس״ى وت: ״باڵانسى هێز و ده‌سه‌ڵات له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا گۆڕاوه و جومگه ئهساسییهكانى نێو وه‌زاره‌ت به‌رپرسانى پارتین ته‌نیا پۆسته لاوه‌كییه‌كان به ده‌ست یه‌كێتییه‌وه ماون״.
حه‌مید گلى پسپۆڕى سه‌ربازى و ئه‌منى پێى وایه ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه ده‌ریان خست كه هێزى پێشمه‌رگه هێزێكى یه‌كخراو نییه؛ فه‌رمان له‌ناو ئه‌و هێزه‌دا به شێوه‌ى هه‌ره‌مى نییه و وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ناكرێن، ئه‌وه‌ش به وته‌ى ناوبراو كێشه‌یه‌كى ״گه‌وره״ى سه‌ربازییه و زیان به هێزى به‌رگرى ده‌گه‌یه‌نێت.
حه‌مید گلى وتیشى: ״وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له نێوان دوو حزبدا پۆسته‌كانى دابه‌ش كراوه به‌ڵام پارتى جومگه گرنگه‌كانى به ده‌سته‌وه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئهوامرهكان له لایه‌ك جێبه‌جێ ناكرێن و له لایه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێن، نایهكسانییشى درووست كردووه له دابه‌شكردنى چه‌ك و كه‌لوپه‌لى سه‌ربازیدا له‌ناو هێزى پێشمه‌رگه‌دا״.