ڕێژه‌ى بێكاری له هه‌رێم 9 پله له ستاندارد لای داوه
ئاژانس – جیهاد جه‌لال
هێمن عه‌لی 27 ساڵ ده‌رچووى كۆلێجی ئه‌ندازیارییه له زانكۆی سلێمانى كه ماوه‌ى سێ ساڵه خوێندنى ته‌واو كردووه و هێشتا دانه‌مه‌زراوه، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات هه‌ر دواى ته‌واوكردنى خوێندنه‌كه‌ى قه‌یران هاته پێشه‌وه، بۆیه نه ده‌رفه‌تى كه‌رتى تایبه‌ت نه كه‌رتى حكوومی نه‌بووه تا لێی دابمه‌زرێت.
وتیشی: ״له ساڵانى ڕابردوودا حكوومه‌ت له ڕێگه‌ى حزبه‌كانه‌وه به‌بێ به‌رنامه خه‌ڵكێكى زۆری دامه‌زراندووه، ئێستاش ده‌ڵێت ناتوانین كه‌س دابمه‌زرێنین، من ئه‌گه‌ر بارودۆخ باش بێت ئه‌وا ته‌نها ڕوو له كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كه‌م و له‌وێ باشتر ده‌توانم كارى خۆم بكه‌م״.
به‌شێك له شاره‌زایانى بوارى ئابوورى باس له‌وه ده‌كه‌ن له كوردستان له دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه ساڵانه به‌ڕێژه‌ى جیاواز دیارده‌ى بێكارى هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه ڕێژه‌كه زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه كه بۆ كوردستان ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر زۆره، بۆ ئه‌وه‌ش حكوومه‌ت به به‌رپرسیارى یه‌كه‌م داده‌نێن و ده‌ڵێن ده‌بێت پلانى هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
له كوردستان تادێت ئاماره‌كانى ڕێژه‌ى بێكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت شاره‌زایانیش كه‌مته‌رخه‌می و بێ پلانی حكوومه‌ت و بوونى قه‌یرانى دارایی به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى داده‌نێن، له ساڵى ڕابردووش به‌هۆى قه‌یران و نه‌بوونى كاره‌وه 50 هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێمیان جێهێشتووه به‌ره و وڵاتانى ده‌ره‌وه.
تا كۆتایی ساڵی 2016 ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێم پێنج ملیۆن و 614 هه‌زار و حه‌فتا كه‌س بوون، به‌پێی دوایین ئامارى ده‌سته‌ى ئاماری هه‌رێمیش له ئێستادا ڕێژه‌ی بێكارى له كوردستاندا له 14 % یه، به وته‌ى شاره‌زایان ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ كوردستان زۆره، چونكه ڕێژه‌ى ستانداری جیهانى بێكارى بۆ وڵاتان ته‌نها 3% بۆ 5% ه.
پێش قه‌یرانى دارایی و تا پێش ساڵی 2013 له كوردستان ڕێژه‌ی بێكارى ته‌نها له 7 % بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونى كاریگه‌رییه‌كانى قه‌یرانه‌كه ڕێژه‌كه ساڵ به ساڵ زیاتر بوو به‌جۆرێك له كۆتایی ساڵی 2014دا ڕێژه‌ى بێكاری به‌رزبووه‌وه بۆ 12.2% به‌ڵام له ئێستادا ڕێژه‌كه بۆ 14% زیادی كردووه.
نه‌وزاد شێخ كامیل سه‌رۆكی لقی سلێمانى سه‌ندیكاى ئابووریناسانى كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״سه‌ره‌ڕاى بێ پلانى حكوومه‌ت، به‌ڵام كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان و بڕینى مووچه و دابه‌زینى نرخی نه‌وتیش هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ى كێشه ئابورییه‌كان له هه‌رێم زۆرتربن و زۆربه‌ى كۆمپانیاكان داهاتیان ڕووی له كه‌میی كرد ئه‌وه‌ش وایكرد به‌شێكی زۆریان ڕێژه‌یه‌كى زۆر له كارمه‌نده‌كانیان له كاره‌كانیان دوور بخه‌نه‌وه.
وتیشی ״گرنگه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ده‌ستى كار به‌گه‌ڕ بخرێنه‌وه و ده‌ستى كار بۆ بازاڕ ئاماده بكه‌ن، چونكه ئه‌وان ده‌توانن ده‌ستى كار به‌پێی پێویستى بازاڕ ئاماده بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت گه‌شه به قه‌رزی بچوك بدات تا گه‌نجان ببنه خاوه‌ن پرۆژه‌ى خۆیان، یاخود كاربكه‌ن بۆ هێنانه‌وه‌ى به‌شێك له‌و پارانه‌ى براونه‌ته ده‌ره‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌بێت حكوومه‌ت كاری جددی بكات بۆ گهشهكردنهوهى كه‌رتى تایبه‌ت״.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت به ئامار له كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن له ماوه‌ى سێ ساڵی قه‌یرانى دارایی ڕێژه‌ى بێكاری دوو هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و هۆشدارییش ده‌ده‌ن له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بێت و قه‌یرانى دارایی و دۆخی ئابووری به‌ره‌و باشتر نه‌ڕوات ئه‌وا پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتری ڕێژه‌ى بێكارى ده‌كه‌ن.
مه‌حمود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانى كه له هه‌فته‌ى ڕابردوودا ئاماره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه به ״ئاژانس״ی وت :״له پێش قه‌یران ڕێژه‌ی بێكارى له هه‌رێم ته‌نها 7% بوو، به‌ڵام له ئێستادا بۆ هه‌ر سێ شاره گه‌وره‌كه و ته‌واوى هه‌رێم به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 14% ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كى زۆر به‌رزه״.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا شه‌ڕى داعش و قه‌یران كاریگه‌رى زۆری هه‌بووه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌كه، ئه‌گه‌ر بێت و بارودۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر نه‌ڕوات ئه‌وا تا دێت ئه‌و ڕێژه‌یه ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتر ده‌كات.
له ماوه‌ى دوو ساڵی ڕابردوودا به‌هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانى كوردستان ڕوویان له وڵاتانى ده‌ره‌وه كرد، به‌وته‌ى داكۆكیكارانى مافی په‌نابه‌ران، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ى له كوردستانه‌وه چوونه‌ته ده‌ره‌وه گه‌نجان بوون كه زۆربه‌یان هیچ كارێكیان نه‌بووه بۆیه به‌ناچارى ڕوویان له ده‌ره‌وه كردووه.
ئارى جه‌لال سه‌رپه‌رشتیارى گشتى فیدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێم وتى: ״ئه‌و ئامارانه‌ى لاى ئێمه‌ن تا به‌هارى ساڵی 2016 زیاتر له 50 هه‌زار هاووڵاتى كورد ڕوویان له‌وڵاتانى ده‌ره‌وه كردووه و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 85% یان گه‌نجانن كه به‌شی هه‌ره زۆریان به‌هۆی نه‌بوونى كاره‌وه كوردستانیان به‌جێهێشتووه״.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پێویسته ئه‌ودۆخه ئابوورییه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وامبێت ئه‌وا هه‌ركاتێك ده‌رچه‌یه‌ك هه‌بێت و خه‌ڵك بزانن لێیه‌وه ده‌گه‌نه وڵاتانى ده‌ره‌وه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه دیسانه‌وه خه‌ڵكێكى زۆر كوردستان جێده‌هێڵن له‌به‌رئه‌وه‌ى تادێت ده‌رفه‌تى كاركردن كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ڕێژه‌ى بێكارى له هه‌رێمى كوردستان زیاتره له‌وه‌ى باسى لێوه‌ده‌كرێت و گه‌نده‌ڵیی و ئیفلیجبوونى جومگه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمییش به هۆكار ده‌زانێت.
شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ״ئاژانس״ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، ڕێژه‌ى بێكارى له‌وه زیاتر كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، چونكه چه‌ندین جۆری بێكارى هه‌یه كه لێره له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، گه‌نده‌ڵی و ئیفلیجبوونى جومگه‌كانى حكومڕانى و نه‌بوونى پلانی پێویست له ڕابردوو و ئێستاشدا هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخی هه‌رێم به‌و ڕۆژگاره‌ى ئێستا بگات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی ״كاراكردنه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت له چوارچێوه‌ى یاسای تایبه‌ت و تۆكمه‌دا هۆكارێكى گرنگه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى ئابووری، به‌شێوه‌یه‌ك كه دوور بێت له قۆرخكاری و یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى تێدا به‌رجه‌سته ببێت״.