ڕێكکه‌وتن بۆ چاره‌نووسی یاساكان و لێپرسینه‌وه‌ى به‌رپرسان چاوه‌ڕێی سازانه
ئاژانس – حه‌سه‌ن شه‌نون
ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسا و بڕیاره‌كان له په‌رله‌مانى عێراق هاوپه‌یمانیى نهێنیى درووست كردووه كه به‌شێكیان پێیان نازانرێت له نێوان كام دوو لایه‌نه‌دایه و به‌شێكیشیان به ڕێکكه‌وتنى نێوان خودى په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌كرێت.
ئه‌و هه‌نگاوه به وته‌ى به‌شێك له په‌رله‌مانتاران كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئه‌داى په‌رله‌مان هه‌بووه و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا و پڕۆسه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى به‌رپرسانى په‌ك خستووه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى متمانه‌ى به‌ڵێنى ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاساكان له ده‌ستى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كاندا نه‌ماوه.
هێشتا كوتله سیاسییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق گوشار درووست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسایه‌ك یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ى به پێى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان كه ڕووكه‌ش دیار نیین.
ئه‌و هه‌نگاوه په‌كخستنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانیشی گرتووه‌ته‌وه بۆ شكستهێنان به لێپرسینه‌وه له به‌رپرسێك كه سه‌ر به كوتله‌یه‌كى سیاسییه.
عه‌لی بدێرى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى به ״ئاژانس״ى وت: ״له كافتریاى په‌رله‌مانى عێراقدا هاوپه‌یمانێتییه‌كان و ڕاى ڕاسته‌قینه‌ى په‌رله‌مانتار یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه نه‌ك هۆڵى په‌رله‌مان.״ ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر له به‌شداریكردنى په‌رله‌مانتاران له دانیشتنه‌كاندا هاوكێشه‌ى ده‌نگدانیان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
عه‌لی بدێرى به ״ئاژانس״ى وت: ״ڕێکكه‌وتن له نێوان كوتله سیاسییه‌كاندا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانیان ئاماده‌ى دانیشتنێك نه‌بن كه تیایدا لێپرسینه‌وه له به‌رپرسێك ده‌كرێت تاوه‌كو ڕێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بوونى ئه‌ندامه‌كانى درووست نه‌بێت״.
بدێرى وتیشى: ״كوتله سیاسییه‌كان ڕێکكه‌وتنى نهێنى ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له پرسی په‌كخستنى لێپرسینه‌وه له به‌رپرسه‌كاندا״.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى كۆتایی ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا بڕیاره ژماریه‌ك پڕۆژه‌یاسا یه‌كلایی بكرێنه‌وه له‌وانه یاساى مافى مرۆڤ و دادگاى فیدراڵى و لێبوردنى گشتى كه ڕێکكه‌وتنه نهێنییه‌كانیش بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایانه سیناریۆیه‌كى چاوه‌ڕوانكراوه.
جه‌میله عوبێدى ئه‌ندامى سوننه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به ״ئاژانس״ى وت: ״په‌رله‌مان ناتوانێت ڕێگر بێت له به‌رده‌م ڕێکكه‌وتنه نهێنییه‌كاندا كه به‌شێكى زۆریان له‌سه‌ر هاوپشكیى تائیفییه و زۆرێك له‌و یاسایانه‌ش كه به لاى هاووڵاتییانه‌وه گرنگن ده‌بینه قوربانیی ئه‌و ڕێکكه‌وتنه تائیفییانه״.
جه‌میله عوبێدى وتیشى: ״هیچ یاسایه‌ك ده‌رناچێت تا ڕێکكه‌وتنى پێشوه‌خته‌ى له‌سه‌ر نه‌كرێت و به هۆى له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندیى كه‌سی و حزبییش پێ ناچێت ئه‌و یاسایانە ڕووناكى ببینن كه له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییانن״.
هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆر پڕۆژه‌یاساى گرنگ له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانن و په‌كیان كه‌وتووه، ئه‌وه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى هێشتا ڕێکكه‌وتنى نهێنیی كوتله سیاسییه‌كانى له‌سه‌ر درووست نه‌بووه.
وائیل عه‌بدوله‌تیف كه له دوو خولى ڕابردووى په‌رله‌مانى عێراقدا ئه‌ندام بووه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گوشار و ڕێکكه‌وتنى سیاسییه‌كان ڕێگر بوون له ده‌ركردنى ژماریه‌كى زۆر پڕۆژه‌یاسادا له خوله‌كانى ڕابردوودا و هیچ یاسایه‌كیش په‌سه‌ند ناكرێت تا پێشتر ڕێکكه‌وتنى له‌سه‌ر نه‌كرێت״.
وائیل عهبدولهتف وتیشی: ״ته‌نها له یه‌ك كاتدا پڕۆژه‌یاساكان په‌سه‌ند ده‌كرێت كه به‌ره ناكۆكه‌كان له‌سه‌رى ڕێک بكه‌ون كه هه‌ریه‌كه‌شیان به‌رژەوه‌ندیى سیاسى و ماددیى خۆى تیا بێت تا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كارى بهێنێت״.
ئه‌و ڕێکكه‌وتنه نهێنییانه به‌ربه‌ستى سه‌ره‌كین له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنى پڕۆژه‌یاساكان، هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه چه‌ندین جار داواى له كوتله سیاسییه‌كان كردووه كه په‌له بكه‌ن له ده‌ركردنى ئه‌و یاسایانه‌ى به لاى هاووڵاتییانه‌وه گرنگن.
نه‌جم قه‌ساب شرۆڤه‌كارى سیاسیى عێراقى ئاشكرای ده‌كات كه به‌شێك له پڕۆژه‌یاساكان كه تایبه‌تن به بونیادنانى ده‌وڵه‌ت به ڕێكکه‌وتنى سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان په‌ك ده‌خرێن و له كاتێكیشیدا كه ده‌ستوور جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سیستمى عێراق په‌رله‌مانییه، له كرداریدا ڕێکكه‌وتنى سیاسى و سازان كۆنتڕۆڵى دۆخه‌كه‌ى كردووه״.
نه‌جم قه‌ساب وتیشى: ״كێشه‌ى سه‌ره‌کیی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه كه 90%ى یاساكانى به سازان تێده‌په‌ڕێنرێن یان په‌ك ده‌خرێن و یاساى پارته سیاسییه‌كانیش باشترین نموونه‌یه كه حزبه‌كان ڕێ ناده‌ن ده‌ربكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆتوبه‌ند بۆ سه‌رچاوه داراییه‌كانیان داده‌نێن״.