شێرزاد ئێزدی
هه‌ر ئه‌وان بوون كه پاسه سه‌وزه‌كانى سهرشۆڕیى ڕ‌ژێمى به‌عس گواستنیه‌وه بۆ ئیدلب و ئه‌و ناوچانه‌ى كه مابوونه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیان له نێوان سێكوچكه‌ى ئه‌نقه‌ره- تاران- دیمه‌شق له به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنى ئیدلب بۆ ڕژێم كه له ئێستادا به‌ره‌وڕووى ئهكشێت. ئه‌م جاره پاسه سپییه‌كان ئه‌وانیان گواسته‌وه به‌ره‌و توركیا و بهدیارىكراوى به‌ره‌و سنوور له‌گه‌ڵ عەفرین بۆ به‌شداریكردن له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و شاره دواى هه‌ڵكردنى گوڵۆپی سه‌وز له لایه‌ن ڕوسیاوه و دواى ئه‌وه‌ى كورد ئه‌و پێشنیاره‌ى ڕوسیاى ڕه‌ت كرده‌وه كه عەفرین پێشكه‌ش به ڕ‌ژێمى به‌عسی سوریا بكات له به‌رامبه‌ر وه‌ستاندنى هێرشی توركیا… ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كداره شێوه داعشییه گوازرانه‌وه كه پێشتر له هێرشه‌كانى توركیادا بینرابوون له سه‌ر سه‌رى كانییه‌وه بۆ كۆبانێ و ئێستا بۆ عه‌فرین. ئه‌م گرووپه ته‌كفیرییه تیرۆریستانه‌ى سه‌ر به بهرەى نوسڕه و داعش كه ئێستا له‌ژێر ناوى سوپاى سوریاى ״ئازاد״دا كۆ بوونه‌وه‌ته‌وه، هیچ پێویست ناكات جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه كه هه‌ر له سه‌رتاوه شتێك نه‌بوو جگه له ناوێكى وه‌همى كه له‌ژێریدا گرووپه ئیسلامى و ته‌كفیرییه‌كان كۆ بوونه‌ته‌وه. گه‌ر به شێوه‌یه‌كى خێراش سه‌یری سه‌رنشینی ئه‌و پاسانه بكه‌ین كه ده‌زگاى هه‌واڵگریى توركیا گواستنییه‌وه بۆ عه‌فرین وا دێته پێش چاو هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى كه قودس و جۆلان یاخود كۆشكه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له عه‌فرین بێت.
له كاتێكدا به هه‌زاره‌ها كه‌س له ئیدلبه‌وه هه‌ڵدێن و ڕ‌ژێمى سوریا نزیك ئه‌بێته‌وه له ده‌ستگرتن به‌سه‌ریدا، ئه‌م چه‌تانه له چوارچێوه‌ى پلانى توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عه‌فرین كه هه‌م له پێشتر و هه‌م له ئێستادا به سه‌دان هه‌زار ڕاگوازراوى له خۆ گرتووه و له ده‌ست ئه‌و گرووپ و چه‌تانه هه‌ڵهاتوون. هاوپه‌یمانییش كه به ڕووكارى سیاسیی ئه‌و كۆمه‌ڵانه ئه‌ژمار ئه‌كرێت و ئهستهنبووڵى كردووەته پێگه‌ى خۆى جه‌نگ و جیهادى له دژى كورده جواداخوازهكان هه‌ڵگیرساندووه و به‌یعه‌تیان نوێ كردووەته‌وه بۆ ئه‌ردۆگان وه‌ك سوڵتانى نوێى عوسمانییه‌كان.
له ئێستادا شه‌ڕى خوێناویی له دژى كورد و ته‌واوى گه‌لانى باكوورى سوریا و ئه‌زموونه دیموكراسییهكهى به‌رپا كراوه كه پێكه‌وه هاوكار بوون له درووستكردنى ڕژێمێكى فیدراڵى كه توانى به شێوه‌یه‌كى سه‌رتاسه‌رى كۆتایى به داعش بهێنێت به تایبه‌ت دواى ئازادكردنى ڕه‌ققه له كاتێكدا كه كه‌س باس له ڕ‌ژێمى سوریاى دیكتاتۆرى ناكات چۆن په‌ل ئه‌كێشێت له‌و ناوچانه‌ى كه سه‌رنشینی پاسه‌كان چۆڵى ده‌كه‌ن. دیمه‌نى به‌كرێگیراوه ڕیشدارهكان به سیما تاریكهكانییانهوه پێمان ده‌ڵێت كه بۆچى سوریا گه‌یشتووه به‌م ڕۆژه‌ى ئێستاى و بۆچى خه‌ونى سورییه‌كان بۆ گۆڕ‌انى دیموكراسی له گۆڕ نرا له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى سوریا، به هه‌مان پله‌ش به هۆى ڕژێمهكهى ئه‌ردۆگان و كۆمه‌ڵه تیرۆریستییه‌كانه‌وه جا چ داعش بن یاخود به‌ره‌ى نوسڕه یاخود سوپاى ئازاد كه به ده‌یان پاس ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناو شه‌ڕێكى دۆڕاو له عهفرینێك كه ناكه‌وێت هاوشێوه‌ى كۆبانێ.