ئاژانس
پاش ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی له مانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كرد له شه‌نگال، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی نێچیرڤان بارزانی ده‌ده‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه”ئێمه لەبەر ئەركی ئەخلاقی و مرۆیی خۆمان چوونەتە شنگال و تائێستا 230 شەڕڤان شەهیدبوون، ئەو تێكۆشانەش بەردەوام دەبێت تا كاتێك بچوكترین مەترسی لەسەر شنگال مابێت”
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه”زیاتر لە دوو ساڵە شەڕڤانەكان بەڕوحیەتی یەكێتی نەتەوەیی و یەكگرتووییەوە لە شنگالن و لەو ماوەیەشدا گەریلا و پێشمەرگە شانبەشانی یەكدی دژی داعش تێكۆشانیان كردووە”
هه‌په‌گه له به‌یاننامه‌كه‌یدا مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌خاته ڕوو”هەڕەشەكانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی دەركردنی پەكەكە لە شنگال هاوتەریبن لەگەڵ لێدوانەكانی بەرپرسانی دەوڵەتی توركیا دژی پەكەكە، لەبەرئەوە قسەكانی نێچیرڤان بارزانی فیتنەیان لەپشتە و مەترسی شەڕی براكوژی دێننەئاراوە”