د. ئاراس محەمەد ساڵح*
ڕۆژههڵاتناسى ئه‌ڵمانى (ئاده‌م میتز) له كتێبه‌كه‌یدا (شارستانییه‌تى ئیسلامى له سه‌ده‌ى چوارده‌ى كۆچی‌دا یان سه‌رده‌مى ڕێنیسانسی ئیسلام) ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین جیاوازى له نێوان شارستانییه‌تى ئیسلامى و ڕۆژئاوادا كه هه‌مووى له‌سه‌ر مه‌سیحییه‌ت بنیاتنرابوو له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا، ئه‌و جیاوازییه سه‌ره‌كییه له نێوان ئه‌و دوو شارستانییه‌ته‌دا بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له شوێنكه‌وته‌ى ئایین و ئایینزاكان و خه‌ڵكى ناموسڵمانه له‌ناو موسڵماناندا، ئه‌و ناموسڵمانانه ئه‌هلى په‌یمان بوون، بوونى مه‌سیحییه‌كان له‌ناو موسڵمانه‌كاندا هۆكارێك بوو بۆ ده‌ركه‌وتنى لێبوردنى ئایینى ئه‌وه‌ى كه ڕیفۆرمخوازه نوێیه‌كان بانگه‌وازى بۆ ده‌كه‌ن، پێویستبوونى ژیانى هاوبه‌ش ئه‌وه‌ى كه پێویست بوو كه له‌سه‌رى كۆك بن واى كرد له سه‌ره‌تادا كه جۆرێك له یه‌كترقبووڵكردنى بێته دى كه پێشتر له ئه‌ورووپا نه‌بوو له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا.
هێڵه گشتیه‌كانى دیدى ئیسلامى كه چوارچێوه‌ى فكریى و عه‌قیده‌یى ئاماده كردوه بۆ ده‌ركه‌وتنى ئه‌م نمونه مرۆییه جوان و بێوێنه وه پراكتیزه‌ى كردوه له واقیعى ژیاندا، ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م/ داننان به‌مافى هه‌موو ئایینه‌كانى تر له ژیاندا: زۆر جار له نێوان ئایینێك و ئایینێكى تردا جیاوازى هه‌یه له بنه‌ماكانى عه‌قیده‌دا ناتوانین سه‌یرى بكه‌ین جگه له‌وه‌ى دژیه‌كییه‌ك هه‌یه له نێوانیاندا به شێوه‌یه‌ك كه ناتوانین كۆگیرییهك بكه‌ین له نێوانیاندا، وه له هه‌مان كاتدا ناتوانین بڵێن هه‌ردوكیان هه‌ق و ڕاستن، وه ده‌بێت یه‌كیان هه‌ق بێت و ئه‌ویتریان به‌تاڵ، وه خاوه‌نى ئه‌م نووسینه بۆچوونى وایه جگه له ئیسلام هه‌موو بۆچوونه عهقیدهیهكان به‌تاڵن، له‌گه‌ڵ تێبینییه‌كى گرنگ لێره‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئیسلام هه‌قه ئه‌مه نابێته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئایینه‌كانى تر مافی بوونیان نییه له ژیاندا له جیاوازیش له ئیسلام له بنه‌ما عهقیدهیهكاندا، ده‌بێت جیاوازى بكه‌ین له نێوان شه‌رعییه‌تى بوونى هه‌موو ئایینه‌كان هه‌رچۆنێك هه‌ن وه كێ ته‌مسیلى هه‌ق ده‌كات له‌لایه‌كى تره‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئامانجى موسڵمانان سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئایینه‌كانه یان كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو مرۆڤایه‌تى له‌سه‌ر یه‌ك عه‌قیده، وه بانگه‌وازى خواى گه‌وره وایه ئه‌گه‌ر ویست و ئیراده‌ى هه‌بوایه هه‌موو مرۆڤایه‌تى له‌سه‌ر یه‌ك عه‌قیده‌و یه‌ك ئایین كۆ ده‌كرده‌وه بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به‌ناردنى پێغه‌مبه‌ران هه‌بێت: [بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵێك له ئێوه ڕێوشوێنێكمان داناوه، ئه‌گه‌ر خودا بیوستایه هه‌موى ده‌كردنه یه‌ك ئومه‌ت.] المائده:48.
زانایانى ته‌فسیر ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ״فره‌ئایینی״ سوننه‌تێكى خواییه له بوونه‌وه‌ردا، وه ئه‌م فره‌ییه شه‌رعییه‌تى بوون و ژیانى هه‌یه، ئیسلام له بنه‌ماكانیدا شه‌رعییه‌تى بوون ده‌دات به به‌رامبه‌ره‌كانى، به‌واتاى ئه‌وه‌ى لایه‌نى به‌رامبه‌ر خاوه‌نى بوونى ئیعتراف پێكراوه.
دووه‌م/ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سه‌پاندن و زۆرلێكردن وه‌ك هۆكارێك بۆ فه‌رزكردنى ئایین: ئه‌م ئایه‌ته قورئانییه: [له ئایینى ئیسلامدا به‌زۆر سه‌پاندن نیه.]البقره:256. ئه‌م ئایه‌ته یه‌كێكه له بنه‌ما دیاره‌كانى عه‌قیده‌ى ئیسلامى، ئیسلام دانى ناوه به مافى تاكدا له هه‌ڵبژاردنى عه‌قیده‌دا دوور له سه‌پاندن و زۆر لێ‌كردن بێ ڕه‌چاوكردنى ئه‌و سه‌پاندنه چۆنه،: [لا إِكْرَاهَ فِی الدِّینِ] ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ته‌واوى هه‌موو جۆره سه‌پاندن و زۆرلێكردنێكه، ڕهتكردنهوهیهكه كه ده‌بێت هه‌ربوونى نه‌بێت نه‌ك نهیكهى. ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئازادى عه‌قیده ده‌سته‌به‌ر ده‌كات وه‌ك مافێكى تاكه‌كه‌س، به‌ڵام گوتارى ئیسلامى به‌رده‌وام داواى ڕوونكردنه‌وه‌ى هه‌ق ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ى ئاشكرادا.
سێیه‌م/ ڕێزى دوولایه‌نه‌ى پیرۆزییه ئایینییه‌كان: په‌روه‌رده‌ى قورئانى ئاماژه ده‌كات بۆ پاراستنى پیرۆزه ئایینییه‌كان ههرچونێك بن، وه نابێت سووكایه‌تى و گاڵته‌ى پێ بكرێت: [قسه‌ى خراپ ده‌باره‌ى ئه‌وانه مه‌كه‌ن كه داواى یارمه‌تى له غه‌یره‌ز خوا ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ى نه‌زانن، له‌وانه‌یه له‌به‌ر دژایه‌تى خۆیان، خراپ له‌مه‌ڕ خودا بدوێن.] الا‌نعام:108. هه‌موو مرۆڤێك ئاماده‌یه به‌رگرى بكات له‌و پیرۆزیهى بڕواى پێیه‌تى، ئایه‌ته‌كه ئاماژه‌یه بۆ سوكایهتینهكردن به هیچ پیرۆزیهكى ئایینى به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، وه ئه‌ده‌بى موسڵمانان لێره‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه ئه‌و سنگفراوانیهى به‌رامبه‌ر ئایینه‌كانى تر، وه موسڵمانان یه‌كه‌م كه‌س بوون تێكه‌ڵاوى ئایین و ئایینزا جیاوازه‌كان بوون وه هه‌وڵیاندا لێیان تێبگه‌ن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن به به‌ڵگه و ڕوونكردنه‌وه.
چواره‌م/ گرنگیدان به پاراستنى به‌ڵێننامه و ڕێكکه‌وتنه‌كان: بوونى متمانه له نێوان گه‌لاندا به یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانى گرنگه‌كانى بهرقهراركردنى ئاشتى جیهانى دادەنرێت، هه‌ندێك كه‌س ڕێزى په‌یمان و بهڵێنامهكان ناكه‌ن به‌بیانووى ئه‌وه‌ى لایه‌نى به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كى تره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا قورئانى پیرۆز فێرمان ده‌كات ئه‌وه شه‌رعییه‌ت نادات به فێڵ و سته‌مكردن، به‌ڵكه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پاراستنى په‌یماننامه‌كان هه‌رچه‌ند جیاوازى هه‌بێت له بیروباوه‌ڕدا، جیاوازى هۆكارى خۆى هه‌یه و په‌یوه‌سته به ئیراده‌ى خواوه، به‌ڵام وه‌فاكردن به به‌ڵێننامه و په‌یمانه‌كان پردى متمانه‌یه و به‌بێ ئه‌و سیستمى ئاشتى مرۆڤایه‌تى تێكده‌چێت: [ئه‌و په‌یمانه‌ش كه دەگهڵ خوداى ده‌به‌ستن، به‌جێ بێنن، سوێندهكانیش مه‌شكێنن، پاش ئه‌وه‌ى كه لێ‌بڕاون پێكیان بێنن] النحل:91. ئه‌مه لوتكه‌ى قبوڵكردنى ئایینییه كه مرۆڤایه‌تى به‌خۆوه نه‌بینیوه.
پێنجه‌م/ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان و هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانیان: زۆر خاڵى هاوبه‌ش هه‌بووه له زۆر سه‌رده‌مدا له نێوان مرۆڤایه‌تیدا وه‌ك دادپه‌روه‌رى و ئازادیى خزمایه‌تى و هاوكارى و دژایه‌تیى سته‌م و زۆردارى: [خوا فه‌رمان ده‌كات به عه‌داڵه‌ت] النحل:90. ئامۆژگاریتان ده‌كا به‌ڵكو په‌ندى لێوه‌رگرن. ئه‌م بنه‌ماو به‌ها به‌رزانه ده‌كرێت بكرێنه خاڵى هاوبه‌شى كۆمه‌ڵگایه‌كى مرۆیى هاوكار و خه‌مخۆرى یه‌كترى به‌داننان به به‌هاكانى دادگه‌رى و ئازادى و یه‌كسانى و هاوكارى و نه‌هێشتنى جه‌ور و سته‌م و ڕقوكینه. مرۆڤایه‌تى ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى پیسبوونى ژینگه و نه‌خۆشى كوشنده و هه‌ژارى و زۆر مه‌ترسى تردایه كه ده‌خوازێت له هه‌موو لایه‌ك هاوكارى یه‌كتربین.
شه‌شه‌م/ حیوار و په‌یڤین وه‌ك هۆكارێك بۆ پێكه‌وه‌ژیانى ئایینه‌كان: به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى حیوارى پێویست ببێته هۆكارى به‌یه‌كگه‌یشتنى ئایینه جیاوازه‌كان: [بهكارزانى ئامۆژگارى په‌سه‌ند، خەڵک بەرەو ڕێگەی پەروەردگار بانگ بکە و به چاكترین شێوه له‌گه‌ڵیان بدوێ] النحل125. [ئه‌و كه‌سانه‌ى گوێ له قسان ڕاده‌دێرن و به‌شوێن چاكترینیاندا ده‌چن] الزمر: 18. حیوار په‌یوه‌ندیه‌كى ئاسۆیی ڕاسته خواستى لایه‌نه‌كان دیارى ده‌كات بۆ گه‌یشته خاڵێك كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى كۆمه‌ڵى تێدایه، له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا بوارى هه‌ستى خۆل به‌زلزانین نییه، بیانوى بانگه‌وازى خۆ به گه‌وره‌زانین هه‌رچى بێت.
حه‌وته‌م/ چاكسازى سیستمى مه‌عریفى مرۆیی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قورئانى پیرۆز گرنگیى زۆرى داوه به ڕیفۆرمى سیستمى مه‌عریفه‌ى مرۆیى، باسى عه‌قڵ ناكات ته‌نها له جیگاى به‌گه‌وره دانان و گرنگ زانیندا نه‌بێت، له‌هیچ شوێنێكدا ئاماژه‌ى پێنه‌كراوه ته‌نها بۆ په‌نا و حوكم نه‌بێت، به‌هێزترین ئاماژه‌ى قورئانى بۆ چاكسازى له سیستمى مه‌عریفه‌ى مرۆیی‌دا ئه‌وه‌یه قورئان ڕه‌تى ده‌كاته‌وه كه سانسۆر بخرێته سه‌ر عه‌قڵ له ژێر هه‌ر بیانوویه‌كدا بێت، وه‌ك دابونه‌رێت و ڕێگاى باوباپیرو یان ترسان له ده‌سه‌ڵات، یان گه‌ردن كهچكردن بۆ هه‌ندێ شت به ناوى ئایینه‌وه، یان له‌خۆبایبوون و هه‌ست بكه‌یت به‌شى پێویست شت ده‌زانیت.
هه‌شته‌م/ گومانى باش بردن به به‌رامبه‌ر و ئینساف: چه‌مكه‌كانى دادگه‌رى و چاكهخوازى و یه‌كترقبوڵكردن له ئیسلامدا سنورى نێوان موسڵمانانى تێپه‌ڕاندووه و خه‌ڵكانى غه‌یرى خۆشیان ده‌گرێته‌وه، ئه‌م چه‌مكانه پانتاییه‌كى فراوانى هاوكارى و هامئاههنگى نێوان مرۆڤه‌كانه، له قورئانى پیرۆزدا ده‌یان ئایه‌تمان ده‌ست ده‌كه‌وێت باس له نه‌ته‌وه ناموسڵمانه‌كان ده‌كات به باشى و باس له ئه‌خلاقه باشه‌كانیان ده‌كات كه په‌یڕه‌ویان كردووه.
* دکتۆرا لە زانستە ئیسلامییەکانیدا