ئاژانس
خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەکۆنگرەکە رایگەیاند، دوای هاننی شاندی وردبینی کردن لەلیستی موچە، لەکۆبونەوەکە قسە لەسەر وردەکاریەکان کرا کە پێویستیان بەچیە وەزارەت هاوکاریان دەبێت.
دکتۆر خالس قادر هەروەها ووتیشی ” ئێمە دووبارە داوامان لە لیژنەکە کرد کە هەتا کاتی تەواوبوونی وردبینییەکە، موچەیەک بنێرن بۆ هەرێمی کوردستان ئەویش بەڵێنی دا کە پشتیوانی لە داواکارییەکە بکەن و پەلە بکەن لە تەواوکردنی کارەکان”.
هاوکات ڤیان جاف بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لەوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم سەبارەت بەکۆبونەوەکەی ئەمرۆی وەزارەتەکەیان و شاندی لیژنە وردبینیەکە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەینێ سێ شەممە دەست پێدەکەن وردبینی بکەن لەفەرمانبەرانی دیوان، ژمارەی میلاک و ریژەی موچە و چەند بابەتێکی تر، دواتر دابەش دەبن بەسەر هەموو فەرمانگەکانی وەزارەت بۆ وردبینی کردن لەلیستی موچەخۆران.