ئاژانس: شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
دواى سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مەریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا له ڕۆژى پێنجى مانگى 11ى ئه‌مساڵه‌وه، گۆڕانكارى به‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا دێت، مامه‌ڵه‌كردن به هه‌ر یه‌ك له نه‌وت و گاز و ئاڵتوون له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ڕاده‌گیرێت.
پاش ئه‌وه‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه 7ى ئابى 2018 دۆناڵد تره‌مپ پاكێجه‌كه‌ى له‌سه‌ر سزادانى ئێران واژۆ كرد، بڕیار وایه له ڕۆژى 5ى تشیرینى دووه‌مى 2018 ئه‌مه‌ریكا به‌شى دووه‌مى سزاكانى به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
حاجى سوار عه‌زیز عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌رێم بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״نوێنه‌رى وه‌زاره‌تمان له كۆبوونه‌وه‌ى كونسوڵى ئه‌مه‌ریكا و بازرگانه‌كانى هه‌رێم به‌شدار نه‌بووه، تاكو ئێستا بۆ ئه‌م پرسه كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كردووه، چاوه‌ڕوانى بڕیار له حكومه‌تى ناوه‌ند ده‌كه‌ین، هه‌ر فەرمانێك له حكومه‌تى عێراقه‌وه ده‌ربچێت و پێوه‌ى پابه‌ند بن ئه‌وكات هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌و بڕیاره‌وه״.
وتیشى: ״كاریگه‌ریى ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئابووریى هه‌رێم له پاش توندكردنى سزاكان بۆ سه‌ر ئێران ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت״.
هه‌ر چه‌نده به پێى زانیارییه‌كانى یه‌كێتیى ژوورى بازرگانى و یه‌كێتیى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان، ساڵانه به به‌هاى زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دان به زیانه ئابوورییه‌كه‌یدا ده‌نێن ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كاریگه‌رییه‌كى زۆر له‌سه‌ر بازاڕه‌كانى هه‌رێم دروست ناكات.
دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانیى هه‌ولێر، بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״له ڕابردوودا ئاڵوگۆڕى بازرگانیى هه‌رێم و ئێران له ئاستێكى باش‌دا بووه، به‌ڵام سزاى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، له ڕووى پێویستییه‌كانى ژیانى ڕۆژانه‌وه وه‌ك ده‌رمان و مادده خۆراكییه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان نابێت، چونكه ئێمه له ڕێگه‌ى به‌سڕه و توركیاوه به‌ستراوینه‌وه به جیهانه‌وه و ده‌توانین له بازرگانیكردن به‌رده‌وام بین״.
وتیشى: ״كونسوڵى ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كانى هه‌رێم په‌یمانى ئه‌وه‌ى نه‌داوه كه بازرگانیى خۆراك به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا حساب له سه‌ر ده‌رمان و خۆراك ناكات״.
ئه‌مەریكا له‌سه‌ر سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا داواى داخستنى سنووره‌كان ناكات، ته‌نیا مامه‌ڵه‌كردنى دراو و نه‌وت و گاز و به‌نزین و چه‌ند كانزایه‌كى دیكه قه‌ده‌غه ده‌كات.
نه‌وزاد غه‌فور، جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانیى سلێمانى، بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״ئێمه له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ریى ئه‌مه‌ریكا كۆ بووینه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به ئێران و پرسى بژێویى ژیانى خه‌ڵك و لایه‌نه ئینسانییه‌كان دا، ئه‌وانیش تێبینییه‌كانى ئێمه‌یان نووسى به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى له‌ناو خۆیاندا گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن״.
وتیشى: ״پرسیارى ئه‌وه‌مان له سه‌ركونسوڵى ئه‌مه‌ریكا كرد، ئایا ئه‌مه‌ریكا داواى داخستنى سنوور له هه‌رێم و عێراق ده‌كات؟! له وه‌ڵامدا وتى، هیچ داواكارییهكى له‌و جۆره‌مان نابێت، هاتوچۆى هاووڵاتییان ئاساییه، بۆیه له پاش مانگى تشرینى دووه‌مى داهاتوو، سنوورى نێوان هه‌رێم و ئێران داناخرێت و ئاڵوگۆڕى بازرگانى به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له ڕووى بازرگانییه‌وه كۆمه‌ڵێك مامه‌ڵه‌ى هه‌یه، نابێت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكرێت، وه‌ك بازرگانیى نه‌وت و گاز و به‌نزین، كانزاكانى وه‌كوو ئاڵتون، ئاڵوگۆڕى دراو به دۆلار״.
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مەریكا زیان به‌و بازرگانه‌ى هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت كه گرێبه‌ستى ماوهدوورییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا، ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش له بازرگانانى هه‌رێم ده‌بێت ڕێڕه‌وى كاریان بگۆڕن بۆ توركیا.
شێخ مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكى یه‌كێتیى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״نزیكه‌ى 3 هه‌زار بازرگانى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ڕۆژانه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران كارى بازرگانى ده‌كه‌ن، ئه‌مه به گشتى كاریگه‌ریى ئابوورى بۆ ئاڵوگۆڕى هه‌موو جۆره‌كانى بازرگانى درووست ده‌كات، به‌تایبه‌ت زیانى بۆ ئه‌و بازرگانانه ده‌بێت كه گرێبه‌ستى دوورودرێژیان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه و چیتر ناتوانن پێكه‌وه ئاڵوگۆڕى بازرگانى بكه‌ن، به‌ڵام بڕیاره‌كه نابێته هۆى قه‌یرانى شتومه‌ك، كاریگه‌رییه‌كى زۆر خراپ له‌سه‌ر بازاڕى هه‌رێم درووست ناكات، چونكه هه‌رێم دوو هێنده‌ى ئێران له‌گه‌ڵ توركیا ئاڵوگۆڕى بازرگانى هه‌یه، بازرگانانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌توانن ڕێڕه‌وى كاریان بۆ وڵاتانى تر‌ى وه‌ك توركیا و چین بگۆڕن״.