ئاژانس
به‌پێی ڕووپێوییه‌ك كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌نجامی داوه، ڕێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستاندا %13.5 یه.
له ڕووپێوویهكهی وه‌زاره‌تی پلانداناندا هاتووه” ئێستا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان 5 ملیۆن‌و 549 هەزارو 100 كەسە،
لەو ژمارەیە 3 ملیۆن‌و 362 هەزارو 611 كەسیان تەمەنیان لە نێوان 15-64 ساڵدایەو دەكەونە بازاڕی كارەوە. هەروەها 224 هەزارو 508 كەس تەمەنیان لە سەرووی 64 ساڵەوەیەو دەكەونە دەرەوەی بازاڕی كار‌و 646 هەزارو 573 كەس تەمەنیان لە پێنج ساڵ كەمترە”
له باره‌ی ڕێژیی بێكاری له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه دەكەونە بازاڕی كارەوە ڕووپێویهكه ده‌ری خستووه كه رێژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستان %13.5 ه و تێیدا هاتووه” ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15- 64 ساڵدایەو بە “هێزی كار” ناودەبرێن، ژمارەیان یەك ملیۆن‌و 382 هەزارو 285 كەسە، لەوانە یەك ملیۆن‌و 195 هەزارو 263 هەزار كەسیان كار دەكەن، هەروەها 187 هەزارو 22 كەسیان بێكارن، بەڵام ئارەزووی كار دەكەن‌و بەدوایدا دەگەڕێن”
به‌م پێیه‌ش رێژەی بێكاری لە هەرێمی كوردستان 13.5%ە، ئەوانەشی لە چوارچێوەی بازاڕی كاردانو كاردەكەن رێژەی 52%یان لە كەرتی گشتیدان كە ژمارەیان 627 هەزارو 501 كەسە.