ئاژانس:
كۆمەڵەی وەرزشوانانی ئەمەریكا، رەخنەی توندیان لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا گرت و رایانگەیاند «سەرۆك، سنوری بەزاندوە».
وەزشوانانی ئەمەریكا ئاماژەیان بەوەشكردوە، كە لێدوانەكانی ئەمدواییەی ترەمپ لەبارەی وەرزشەوە «زۆر خراپ» بوون و «ترەمپ بێڕێزیی بەرامبەر یاریزانان كردووە».
توڕەبونی وەرزشوانانی ئەمەریكا دوای ئەوە دێت، كە ترەمپ رایگەیاندبوو «پێویستە ئەو یاریزانانە دەربكرێنە دەرەوە، كە لەكاتی سرودی نیشتمانیدا ناڕەزایی دەردەبڕن». وەك ئاماژەیەك بۆ ناڕەزایی هەندێك لە یاریزانان لەماوەی رابردوودا لەبەرامبەر دۆخی دارایی و سیاسی وڵاتەكە.