نیگەرانین لە هاتنەوەی خەڵک لە ئێرانەوە بە ڕێگەی قاچاخ
سازدانى: سامان عومه‌ر
د.محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم سەرەڕای ئەوەی دڵنیایی دەدات ڕێکاری تەواو بۆ چاودێریی ئەوانەی لە ئێران و چینەوە دێنەوە هەرێم گیراوەتە بەر، بەڵام ״زۆر نیگەرانین لە هاتنەوەی خەڵک بە ڕێگەی قاچاخ و ئەوە مەترسی درووست دەکات.״
د.محەمەد قادر لە چاوپێکەوتنێکی ״ئاژانس״دا ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە هەوڵی دابینکردنی دەرماندان و دەشڵێت، ״ئەگەر ڤایرۆسەکە لە هەرێم زۆر بڵاو ببێتەوە دەرمانمان بەش ناکات.״ و ئاشکراشی ده‌کات: ״له هه‌رێم زیاتر له هه‌زار که‌س له 13 شوێنی جیادا له‌ژێر چاودێریدان.״
ئاژانس: با لە نوێترین زانیارییەکان لەسەر کۆرۆنا دەست پێ بکەین، ئەوەی پەیوەندیی بە هەرێمەوە هەیە چییە؟
د.محه‌مه‌د قادر: له ماوه‌ى ئه‌م 24 كاتژمێره هه‌واڵێكى زۆر گه‌وره ڕووی نه‌داوه، هه‌مان ئه‌و ئاماده‌كاری و حاڵه‌تانه‌ى پێشتره، له بابه‌تى (كه‌ره‌نتین) دوێنێ شه‌و به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه‌ى كه وهجبهیهكى نوێ بوون هاتن، حه‌زیان لێ نه‌بوو تێكه‌ڵ بن، جیا كرانه‌وه و بران بۆ جێگایه‌كى دیكه، هه‌روه‌ها دوێنێ ئامێرى پشكنینى تایبه‌ت به كۆرۆنا گه‌یشته كوردستان و ئێستا ده‌توانین له كوردستان خۆمان ئه‌و پشكنینه بكه‌ین، پێشتر به هاوكاریى حكومه‌تى ناوه‌ند ئه‌وه ده‌كرا.
ئاژانس: هیچ حاڵەتێکی گومان‌لێکراو لە هەرێم هەیە؟
د.محه‌مه‌د قادر: تا ئه‌م چركه‌یه هیچ حاڵه‌تێكى گومان‌لێكراو و هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوومان نییه له هه‌رێمى كوردستان.
ئاژانس: چەند کەس ئێستا لەژێر چاودێریدان؟
د.محه‌مه‌د قادر: به دیاریكراوى نازانم، به‌ڵام ژماره‌یان زیاتر له هه‌زار كه‌سه، له ده‌وروبه‌رى هه‌زار تا هه‌زار و پێنجسه‌د كه‌س ده‌بێت و چركه به چركه‌ش زیاد ده‌كات.
ئاژانس: شوێنى چاودێرییان له كوێیه؟
د.محه‌مه‌د قادر: دابه‌شبوون ئه‌و شوێنانه، تا دوێنێ نیوه‌ڕۆ به‌سه‌ر 13 شوێندا دابه‌ش بوون ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌كرابن، به پێى دوور و نزیكییان له خاڵه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان جیا كراونه‌ته‌وه.
ئاژانس: زانیاری هەیە وەجبەی یەکەم کە لە ئێران و چینەوە گەڕاونەتەوە بە تەلەفۆن لەژێر چاودێری هاتوونەتە دەرەوە و ڕۆیشتوونەتە ماڵەوە، چۆن ئەوە کرا، مەترسی درووست ناکات؟
د.محه‌مه‌د قادر: هه‌ر كه‌سێك كه له ئێران و چین گه‌ڕایه‌وه و دواى ئه‌وه‌ى 14 ڕۆژى چاودێرییهكهى ته‌واو كرد ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه، پێش بابه‌تى ئێرانیش زیاتر له 70 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ى كه له چین گه‌ڕابوونه‌وه دواى ته‌واوكردنى ماوه‌ى چاودێریكردنهكانیان به ئاسانى گه‌یشتنه‌وه ماڵه‌كانیان.
ئاژانس: مه‌به‌ستى من ئه‌وه بوو كه به ته‌له‌فۆن له ڕێگه‌ى مه‌سئولین و كه‌سانى ده‌ستڕۆیشتووه‌وه ده‌ستوه‌ردان ده‌كرێت بۆ به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى كه له ژێر چاودێریدان تا ئازاد بكرێن به‌ر له ته‌واوكردنى 14 ڕۆژ چاودێرییه‌كه؟
محه‌مه‌د قادر: زانیاریم نییه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئاگادار نیم شتى وا ڕووی دابێ، به‌ڵام كه‌ره‌نتین هه‌ر كه‌سێك ده‌گرێته‌وه كه سه‌ردانى وڵاتى چین یان ئێرانى كردبێت، ئه‌و كه‌سه هه‌ر نیشانه‌یه‌كى هه‌بێت یان نه‌یبێت كه‌ره‌نتین ده‌كرێت و له حاڵه‌تى هه‌بوونى نیشانه پشكنینى تاقیگه‌ى بۆ ده‌كرێت.
ئاژانس: جگە لە مەرزە ڕەسمییەکان خەڵک بە قاچاخ لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە، ئایا کۆنتڕۆڵی ئەوانەتان پێ دەکرێت؟
محه‌مه‌د قادر: به ڕاستى ئه‌وه كێشه‌یه، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار جه‌ختمان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، چاودێریى لیژنه‌كان زیاتر و تووندتر كراوه، ناتوانم بڵێم سه‌د له سه‌د كۆنتڕۆڵ كراوه، به‌ڵام زۆر جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ پێش بابه‌تى ئێران، ئێستاش ئه‌و كێشه زۆر جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه و زۆر زۆر نیگه‌رانین لێى، ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته تووندتر نه‌بێت له‌وانه‌یه به‌رهه‌مى ماندووبوونى ئێمه كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وه كێشه‌یه و به‌رده‌وام جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه كه زۆر زۆر حه‌زه‌ر وه‌ربگیرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه، هه‌رچه‌نده وابزانم ژماره‌ى پاسه‌وانه‌كان زیاتر كراوه، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌دا سەد كۆنتڕۆڵ بكرێت هه‌رچه‌نده ده‌زانین قاچاخ له هیچ شوێنێكى دونیا سه‌دا سه‌د كۆنتڕۆڵ ناكرێت.
ئاژانس: بڕیار نییە هاتووچۆ لەگەڵ بەغداش ڕابگرن؟
د.محه‌مه‌د قادر: ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ستمان كرد كه پارێزگاكانى باشوور مه‌ترسین بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به هاوكارى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى ده‌گه‌ینه بڕیارێك.
ئاژانس: زۆر باس لەوە دەکرێت کۆمپانیایەکی ئەمەریکی دەرمانی تەواوەتیی دژی ئەو ڤایرۆسە دۆزیوەتەوە، ئایا هیچ شتی وا هەیە؟
د.محه‌مه‌د قادر: له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى تاوه‌كو ئه‌م ساته هیچ شتێكى له‌و جۆره بوونى نییه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستى تاكه‌كه‌س و كۆمپانیابێ ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ناتوانین پشتڕاستى هیچ له‌مانه بكه‌ینه‌وه.
ئاژانس: دەوترێت دەرمانی پێویست لە نەخۆشخانەکانی هەرێم نییە کە بۆ ئەو نەخۆشییە بە کار دێت، هەوڵتان چییە لەو بارەیەوە؟
د.محه‌مه‌د قادر: له سه‌ره‌تادا به هاوكاریى حكومه‌تى ناوه‌ندى و ڕێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى ئه‌و داواكارییه‌مان پێشكه‌ش كرد، به‌شێكى زۆر خه‌ریكه دابین ده‌كرێت جگه له‌وه‌ى پێشتر هه‌بوو، به‌ڵام ئێستاش به به‌رده‌وامى له دابینكردنداین، ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌شى ئێستا ده‌كات، به‌ڵام سنوورداره و ئه‌گه‌ر حاڵه‌تى زۆر ڕوو بدەن بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م خۆى ده‌گرێت.
ئاژانس: بە دیاریکراوی ئەم ڤایرۆسە لە پلەی گەرمیی چەنددا نامێنێت؟
د.محه‌مه‌د قادر: وه‌كو زانستى پزیشكى ئێمه زانیاریمان زۆر كه‌مه ده‌رباره‌ى ئه‌و ڤایرۆسه، چه‌ندین پله‌ى گه‌رمى پێشنیار كراوه ڕاستترینیان ئه‌وه‌یه كه له پله‌ى گهرمیى زۆر به‌رز له‌ناو ده‌چێت، هه‌ندێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان باس لە پله‌ى گهرمىی 35 تا 40 پله‌ى گه‌رمى ده‌كه‌ن، هه‌ندێك باسى 22 پله ده‌كه‌ن، ئه‌وه نییه پله‌یه‌كى گەرمیی دیاریكراو سه‌د له سه‌د ئه‌و ڤایرۆسه بكوژێت، به‌ڵكوو چالاكییه‌كانى سنووردار ده‌كات تا پله‌ى گه‌رمییه‌كه به‌رزتر بێت چالاكییه‌كانى سنووردارتر ده‌بێت و تووشبوون كه‌متر ده‌كاته‌وه، پله‌ى گهرمیى نموونه‌یی له ئێستادا بۆ ئه‌م ڤایرۆسه له 4 تا 10 پله‌ى سه‌دى ئه‌ژمار ده‌كرێت، له‌و پله گه‌رمه به‌رزتر هێواش هێواش چالاكییه‌كانى كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئاژانس: واتا له پله‌ى گه‌رمیی به‌رز سڕ ده‌بێت و نامرێت، دوایی له وه‌رزه‌ى سه‌رمادا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه؟
د.محه‌مه‌د قادر: تا پله‌یه‌كى گه‌رمیی دیاریكراو تواناى هه‌یه به‌رگه بگرێت، به‌ڵام له پله‌ى گه‌رمیی زۆر به‌رز له‌ناو ده‌چێت.

د.محه‌مه‌د قادر