ناتوانێت مامەڵە بە داهاتی نەوتەوە بکات لە تورکیا
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
وه‌زاره‌تی دارایی له داهاتی نه‌وت ته‌نیا بڕی 378 ملیار دیناری له هاڵك بانك بۆ داده‌نرێت، ئه‌وه‌شی له هه‌ژمارێكی دیكه‌وه بۆ دێت كه ئه‌ویش داهاتی نه‌وته و وه‌زیری دارایی نازانێت چه‌ندی تێدایه، له كاتێكدا به پێی یاسا ده‌بێت داهاتی هه‌رێمی كوردستان بچێتەوە وه‌زاره‌تی دارایی و له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا بێت، به‌ڵام ئێستا داهاتی نه‌وت له ژێر ده‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییهكاندایه.
له مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2015 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌ر چه‌ند نه‌وت ده‌فرۆشرێت پاره‌كه‌ی ده‌چێته ئه‌و حسابه‌ی له توركیا ده‌كرێته‌وه. به وته‌ی په‌رله‌مانتارێكیش وه‌زیری دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان وتویه‌تی، له ئێستادا دوو هه‌ژماری بانكی هه‌یه و وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نیا ئاگاداری ئه‌و پارەیهیه كه له حسابه‌كه‌ی دیكه‌وه بۆ مووچه پێی ده‌درێت و ئه‌و بڕه‌ش 378 ملیار دیناره.
21ى ئابی ساڵى 2015 وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كى له‌سه‌ر فرۆشتن و داهاتى نه‌وت بڵاو كرده‌وه، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به بڕیارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كراوه كه له مانگى ته‌مووزى هه‌مان ساڵدا ده‌رى كردووه، له بڕیاره‌كه‌دا ده‌سه‌ڵات به وه‌زیرى دارایى به‌خشراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى جووڵه‌ى پاره له حسابی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هاڵك بانك، له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه هه‌ر داهاتێكى تریش كه ناچێته سه‌ر حسابی هاڵك بانك له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك ده‌بێت ئاراسته‌ى حسابی وه‌زاره‌تى دارایى بكرێت له بانكى نێوده‌وڵه‌تیى كوردستان.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له ساڵى 2015 له كه‌ناڵى «كه‌ى ئێن ئێن» ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابووریى هه‌رێم ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كاندا سه‌ردانى توركیایان كردووه، به مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى حسابێك له هاڵك بانك بۆ ئه‌و نه‌وته‌ى ده‌فرۆشرێت و داهاته‌كه‌ى ده‌چێته ئه‌و بانكه‌وه، له ڕێگه‌ى واژۆى ئه‌و سێ كه‌سه‌وه جووڵه‌ى پێ بكرێت، به‌ڵام له ئێستادا وه‌زاره‌تى دارایى مانگانه بودجه‌یه‌كى دیاریكراو له وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان وه‌رده‌گرێت بێ ئه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایى ده‌سه‌ڵاتى جووڵهپێكردنى داهاتى نه‌وت و ئاگادارى كۆى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم بێت.
شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به «ئاژانس»ى وت: «وه‌زیرى داراییمان بانگهێشى لیژنه‌ى په‌رله‌مان كرد پێى وتین داهاتى نه‌وت له دوو هه‌ژمارى بانكییه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ده‌درێت به وه‌زاره‌تى دارایى و مانگانه 378 ملیار دیناره، ئه‌وی تریان ئاگادار نیم».
وتیشى: «وه‌زیرى دارایى وتى ئه‌و داهاته‌ى نه‌وت كه ده‌درێت به وه‌زاره‌تى دارایى پێم ده‌درێت نه‌ك خۆم ته‌حه‌كوم به داهاتهكهوه بكه‌م، به‌و پێیه بێت ئه‌و بڕه‌ى تر‌ى داهاتى نه‌وت كه زیاتره له‌و بڕه‌ى ده‌درێت به وه‌زاره‌تى دارایى كه‌س نازانێت چی لێ دێت، ئێمه‌ش نازانین داهاتى نه‌وت به ده‌قیقى چه‌نده و چه‌ند داهاتى نه‌وت له هاڵك بانكدایه«.
«به پێى یاساى سندووقى داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان ده‌بێت كۆى داهاتى نه‌وت بخرێته ئه‌و سندووقه‌وه، له یاساى بودجه‌ى ساڵانه‌دا ئه‌و بودجه‌یه چۆنێتیى خه‌رجكردنى داده‌نرێت.» شێركۆ جه‌وده‌ت واى وت.
له یاساى سندووقى داهاته نه‌وتی و گازییهكانى هه‌رێم مادده‌ى 16دا هاتووه: كاره‌كانى سندووقى كوردستان بۆ داهاته نه‌وتییه‌كان له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌ماندا ده‌بێت، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ئاماژه‌یان بۆ كرد په‌رله‌مان ئاگادارى ئه‌و بابه‌ته نییه.
ڕێواز فایه‌ق ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به «ئاژانس»ى وت: «له هیچ كوێى دنیادا نه‌بووه وه‌زاره‌تى دارایى پاره له وه‌زاره‌تێكى تر وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر نرخى به‌رمیلێك نه‌وت هه‌رچه‌ند بێت ئه‌وا له‌و بڕه پاره‌یه كه‌متر و زیاتر نادرێت به وه‌زاره‌تى دارایى».
وتیشى: «وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان ته‌حه‌كوم به داهاتى نه‌وته‌وه ده‌كات و كۆى داهاتى نه‌وت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دایه، به‌ڵام نازانین حساب بانكى داهاتى نه‌وت له هاڵك بانك به ناوى كێوه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى حكومه‌ت و په‌رله‌مان پچڕاوه و وه‌ڵامى نووسراوه‌كانمان ناده‌نه‌وه«.
شاره‌زایه‌كى بوارى نه‌وت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، داهاتى نه‌وتى هه‌رێم له‌وه زیاتره ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت.
ئارام قادر ژمێریارى بوارى نه‌وت به «ئاژانس»ى وت: «داهاتى مانگانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم زۆر له‌وه زیاتره كه ده‌چێته وه‌زاره‌تى داراییه‌وه، حكومه‌ت ڕۆژانه زیاتر له 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، له ناوخۆیشدا زیاتر له 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌دات به پاڵاوگه‌كان، له ئێستادا كه نرخى به‌رمیلێك نه‌وت 75 دۆلاره ئه‌گه‌ر 58 دۆلار بۆ حكومه‌ت بمێنێته‌وه ئه‌وا مانگانه حكومه‌ت 654 ملیۆن دۆلارى ده‌ست ده‌كه‌وێت».
وتیشى: «له‌و داهاته حكومه‌ت مانگانه 335 ملیۆن دۆلار ده‌دات به وه‌زاره‌تى دارایى، ئه‌مه‌ش واى كردووه وه‌زاره‌تى دارایی نه‌توانێت خه‌رجییه‌كانى حكومه‌ت دابین بكات، نه‌توانێت هیچ پلانێكى ستراتیژى ڕابگه‌یه‌نێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داهاتى ته‌واوى حكومه‌ت ناگاته ده‌ستى».